مۆبی دیک (بە ئینگلیزی: Moby Dick) ڕۆمانێکە لە بەرھەمەکانی ڕۆماننووسی ئەمریکی ھێرمێن مێلڤێل، لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٨٥١ چاپ و بڵاوکرایەوە. چیڕۆکەکەی لەبارەی سەرکێشی نێوان مرۆڤ و نەھەنگێکە بە ناوی مۆبی دیک (Moby Dick) کە ڕوبەڕوبونەوەیەکی مرۆڤ نیشان دەدات بەرامبەر ئەو ژینگەیەی کە لە نێویدا دەژیت، کە بەرجەستەی پڕۆژەیەکی ئەمریکی دەکات بۆ ڕووبەڕوبونەوەی کار و خۆسەپاندنی بەسەر جیھان لە نێوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم وەک ئیمپراتۆرییەتیی جیھان و (ئیمپریالی ئەمێریکی) بەھێز و توانا.[١][٢][٣]

مۆبی دیک  
نووسەر(کان)ھێرمێن مێلڤێل
زمانئینگلیزی
جۆر(کان)ڕۆمان، ڕۆمانی سەرکێشی

شوێنی لە وێژەی جیھان دەستکاری

ئەم ڕۆمانە پێگەیەکی زۆر بەرزی لەنێوان وێژەی کلاسیکیی جیھانیدا گرتووە. جگە لە ڕووە داستانییەکەی لەبارەی سەرکێشی نێوان مرۆڤ و نەھەنگ، بەرجەستەی خودی کەسایەتیی نووسەرەکە دەکات کە تەواوی ژیانی لە خاڵێکی گومرگی بە فیڕۆ دەدات و لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەیەم بەبێ ناوبانگی سەردەنێتەوە.[٤] دوای ٦٠ ساڵ لە چاپکردنی ئەم کتێبە کە ھیچ بەرھەمێکی ھاوشانی لە چاپنەدرا لە ١٩٠٧ زنجیرەیەک لە ڕۆمانە داستانەکانی (ئێڤری مان لایبراری) بەناوبانگ دەرچوون. ئەم ڕۆمانە مەزنە بەبێ بەھا مایەوە تا بیستەکانی سەدەی ڕابردوو کاتێک لێکۆڵەرانی زانکۆ و ڕەخنەگرانی وێژەیی ھەستان بە نووسین و لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم بەرھەمە ناوازەیە کە لە سەدەی نۆزدەیەم نوسراوەتەوە، و کردیان بە یەکێک لە شاکارە بەرزە جیھانییەکان.[٥][٦][٧]

ئەکتەری بەناوبانگ (گریگۆری بیک) ھەستا بە گێڕانی ڕۆڵێک لە فیلمێکی سینەمایی بەناوی Moby Dick کە ڕۆڵی کەسایەتییەکی دەبینی بەناوی «ئاخاب» کە کەسێکی سەرگەردان بووە بەدوای مۆبی دیک و دیتنی. ئەم فیلمە خاوەنی چەندین خەڵاتی سینەمایییە.

دووبارە لە ئینگلتەرا لە ٢٠١٥ ھەمان ڕۆمان کرایەوە فیلم لەژێر ناوی: لەنێو دڵی دەریا (In the heart of the sea)، لە دەرھێنانی ڕۆن ھاوارد و بەرھەمھێنانی ئەماندا سیلڤەر، ڕیک جاڤا و چارڵز لیڤت و پاڵەوانیی کریس ھێمسوۆرت، بێنیامین وەیکەر، جۆردی مۆڵا و ویلیان مێرڤی. فیلمەکە بۆ یەکەم جار لە ٢ی کانوونی یەکەم ٢٠١٥ پەخش کرا لە ئینگلتەرا.[٨][٩]

وێنەیەک لە ڕۆمانەکە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Moby-Dick: Study Guide". SparkNotes (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-12.
  2. ^ "Moby Dick | Summary, Characters, Author, Importance, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). 2024-01-02. Retrieved 2024-01-12.
  3. ^ Magazine, Smithsonian; King, Gilbert. "The True-Life Horror That Inspired 'Moby-Dick'". Smithsonian Magazine (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-01-12.
  4. ^ "Subversive, queer and terrifyingly relevant: six reasons why Moby-Dick is the novel for our times | Fiction | The Guardian". amp-theguardian-com.cdn.ampproject.org. Retrieved 2024-01-12.
  5. ^ "Moby Dick - Literary Works | Ultius". www.ultius.com. Retrieved 2024-01-12.
  6. ^ "Check out the original 1851 reviews of Moby-Dick". Literary Hub (بە ئینگلیزی). 2021-10-18. Retrieved 2024-01-12.
  7. ^ Herman Melville: Moby-Dick (Icon Reader's Guides to Essential Criticism) by Nick Selby (بە ئینگلیزی).
  8. ^ "Book Review: "Moby-Dick" by Herman Melville – MuggleNet Book Trolley". blog.mugglenet.com. Retrieved 2024-01-12.
  9. ^ "In The Heart of the Sea". The RigsBlog (بە ئینگلیزی). 2017-06-17. Retrieved 2024-01-12.