موژگان کاووسی (بە ئینگلیزی: Mozhgan Kavousi) نووسەر و لێکۆڵەرێکی کوردی یارسانە. موژگان خەڵکی کەلاردەشتی پارێزگای مازەندەران و لە کوردەکانی باکووری ئێرانە.

دەستبەسەربوون دەستکاری

موژگان کاووسی دووشەممە، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ لە ماڵە خۆی لە «نۆشار» بە بێ ھیچ حوکمێک لەلایەن ھێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری ساری کرا. سێ شەممە، ١٠ی کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵ (١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٨) بۆ زیندانی نۆشار ڕاگوێزرا.[١]

حوکم دەستکاری

پێنج شەممە، ١٩ی کانوونی یەکەم (٢٨ی سەرماوەز) لەلایەن دادگای شۆڕشی نۆشار بە تۆمەتی ئەندامییەتی حدکا بە ٣٣ مانگ، ھەوڵ بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ٣٠ مانگ و بانگەشە و پرۆپاگەندە دژ بە ئێران بە ٦ مانگ زیندان مەحکووم بوو، کە بە کۆی گشتی ٦٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا. دوای ئەو حوکمەش بە شێوەی کاتی بە بارمەتەی سەت ملیۆن تمەنی ئازاد کرا. حوکمی موژگان لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیادی کرد (ھەوڵ بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ٣٦ مانگ و پرۆپاگەندە دژ بە ئێران بە ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ)؛ کە بەپێی یاسا زیاترین سزا واتە ٣٦ مانگەکەی بۆ جێبەجێ کرا.[٢]

گرتووخانە دەستکاری

سێ شەممە، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٠ - ٣٠ی بانەمەڕی ١٣٩٩ موژگان بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نۆشار کرا و دوای نزیک مانگێک لە ڕێکەوتی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ - ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩ بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.[٣]

مانگرتن دەستکاری

  • سێ شەممە، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ - ١١ی خەرمانانی ١٣٩٩ موژگان کاووسی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ھەمبەر پێ نەدانی مرەخەسی و جیاوازیدانان لە نێوان ڕەگەزەکاندا، بۆ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکانیان مانی لە خواردن گرت و دوای ٢٢ ڕۆژ کۆتایی پێ ھێنا.[٤][٥][٦]
  • ھەمدیسان ڕۆژی یەک شەممە، ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ - ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٠ موژگان بۆ مافی بەندکراوان و دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ھەمبەر ھەڵسووکەوتی بەرپرسانی گرتووخانە مانی لە خواردن گرتەوە.[٧]

بێبەشبوون دەستکاری

موژگان تاوەکوو ئێستا دوو بار لە مافی مرەخەسی و دیداری بنەماڵەکەی بێبەش کراوە:

  • کەڕەتێک بەھۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەندی ژنان.[٨]
  • کەڕەتێکی تریش لەسەر مانگرتنەکەی مانگی خەرمانان.[٩]

بەرھەمەکان دەستکاری

  • وتارگەلێک سەبارەت بە زمانی کوردی.
  • بەڵگەفیلمی (ھیوا) سەبارەت بە مەترسیی لەناوچوونی زمانی کوردی لە نێو کوردەکانی کەلاردەشت.
  • وەرگێڕانی کتێبی (ئەنفال و چارەنووسی تەیموو) لە کوردییەوە بۆ فارسی.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کوردی خەڵکی کەلاردەشت دەستبەسەر کراوە". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "حوکمی بەندکرانی موژگان کاووسی لەلایەن دادگای پێداچوونەوە زیاد کرا". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "موژگان کاووسی بۆ بەندیخانەی ئێڤین گوازراوەتەوە". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 24ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ KHRN (2020-09-03). "تاران؛ دوو ژنە بەندکراوی سیاسیی کورد لە زیندانی ئێڤین دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن". KHRN.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "موژگان کاووسی دوای ١٦ ڕۆژ مانگرتن بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "موژگان کاووسی دوای ٢٢ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی ھێنا". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  7. ^ KHRN (١٩ی ئایاری ٢٠٢١). "تاران؛ موژگان کاووسی لەزیندانی ئێڤیندا مانی لەخواردن گرت". KHRN. Retrieved 24ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ "موژگان کاووسی لە مافی مرەخەسی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "موژگان کاووسی، بەندکراوی سیاسی کورد لە مافی مرەخەسی بێبەش کراوە". Hengaw (بە Kurdish (Arabic script)). Retrieved 24ی Mayی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)CS1 maint: url-status (link)