حوسێن بەیسولەن ناسراو بە مونزور چەم (١٩٤٥ لە قورزە، گێغی – ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سوید)[١] نووسەر و ڕۆژنامەنووسی کورد بوو. ئەو کۆمەڵێک بڵاوکراوەی لەسەر بابەتی جۆراوجۆری تایبەت بە کوردەوە بڵاوکردووەتەوە. [٢] [٣] بەرھەمە ناوازەکەی بریتیە لە کۆمەڵێک دیمانە لەگەڵ ڕزگاربووان و نەوەکانی کۆمەڵکوژیی دێرسیم کە لە ساڵی ١٩٩٩ بەرھەمھێنراوە.[٤]

مونزور چەم
لەدایکبوونحوسێن بەیسولەن
١٩٤٥
قورزە، شارۆچکەی گێخی
مردن١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
سوید
نەتەوەکورد

ژیاننامە

دەستکاری

چەم لە ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی قورزەی سەر بە شارۆچکەی گێخی لەدایک بووە و لە شارۆچکەی قسلە (نازمیە) چووەتە قوتابخانە. کۆلیژی تەندرووستیی لە ئەرزەرۆم خوێندووە و لە ساڵی ١٩٧١ چووەتە خوێندتگەی بالای ئابووری و بازرگانی لە ئەنقەڕە. لە ماوەی خوێندنیدا بابەتی ڕۆژنامەوانی لە قوتابخانەکەیدا و دواتر لە ڕۆژنامەیەکی کوردیی لە ئەنقەرە بڵاودەکاتەوە. چەم لە ساڵی ١٩٧٧ بڵاوکراوەیەکی دەرکرد بە ناوی ڕۆژا وەلات بەڵام چونکە بە زمانی کوردی بوو ڕێگری لە چاپکردنی کرا. کاتێک ڕۆژنامەی دەنگێ کۆمکاری لە ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا دەرچوو، ھەر لە سەرەتاوە چەم بوو بە یەک لە بەشدارانی. چەم لە ساڵی ١٩٨٤ دا ڕووی لە سوید کرد.[٥]

چاپکراوەکانی

دەستکاری

کتێبەکانی

دەستکاری
  • چەکی بەھێزی بۆرجوازی، کەمالیزم، ئە. تاش، کۆمکار، ١٩٨١.
  • کوردستانی تورکیا: پێکھاتەی ئابووری و کۆمەڵایەتی (بە تورکی). ئا.تاش، وەشانی ئۆزگورلوک یولو، ١٩٨٥.
  • بخەندە ئەی دەرسیم، مونزور چەم. وەشانی ڤاتە، ٢٠١٩.
  • کێشەی "دواکەوتوویی" لە ڕابردوو و ئێستادا، میرزا عەلی چیمەن و مونزور چەم، ١٩٩١.
  • حەفتا ساڵی ئوسیڤێ قورزکزی (کرمانجکی/زازاکی)، ستۆکھۆڵم: بڵاوکراوەکانی ڕۆژی نوێ، ١٩٩٢.
  • ھاواری دەرسیم (شیعر)، ٢٠٠٣.
  • فەرھەنگی کوردی-تورکی، مونزور چەم.
  • لەسەر پرسگرێکی عەلەویاتی و سەرھەڵدانی دەرسیم، مونزور چەم، ١٩٩٥.
  • بانگەوازی سەرھەڵدان، ڕۆمان، مونزور چەم، ١٩٩٦.
  • زمانی دارستان: کورتە چیرۆک، مونزور چەم، ١٩٩٩.
  • عەلەویاتی لە دەرسیم، ١٩٩٩.
  • تەنانەت نانیشیان سووتاند، ڕۆمان، ١٩٩٧.
  • لویە بە بزا کولە رە، (بە زازاکی)، کۆڵن: بڵاوکراوەکانی کۆمکار، ئۆکتۆبەری ١٩٩٨.
  • زام و کولی ٣٨ی: ریپۆرتاژ. چەم مونزور، چەپکە بڵاوکراوە، ١٩٩٨.
  • ئیڤا ڕودۆڵف، ھەڵۆ بەرزنجەیی، ئیبراھیم ئۆکودوجی، Kurden im 20، (بە زمانی ئەڵمانی)، مونزور چەم، بەرلین: وەشانی کوردستان AG-FU Berlin، ٢٠٠٢.
  • ڕێزمانی کرمانجکی، زازاکی بە لێکدانەوەی تورکی، مونوزر چەم، ٢٠٠٣.
  • ئەنتۆلۆژیای چیرۆکی کرمانجکی، (زازاکی)، مونوزر چەم، ئەستەنبوڵ: پەیمانگای کوردی ئەستەنبوڵ، ٢٠٠٤.
  • ھەونێ نەورۆزێ (چیرۆکی کرمانجکی)، مونزور چەم. وەشانی ڤاتە، ٢٠١٩.
  • گوڵی چەمی پێرە، (ڕۆمان)، مونزور چەم، وەشانی ڤاتە، ٢٠٠٧.
  • عەلەویاتیی کوردان لە ناوەند دەرسیمەوە: لەرووی نەژاد، باوەڕی ئایینی، کولتوور و خەبات، مونزور چەم، وەشانی ڤاتە، ٢٠١٥.
  • نھێنیی ھەورامان-دەرسیم، مونزور چەم، بونیادی ئیسماعیل بێشیکچی، ٢٠١٧.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Kürt araştırmacı Munzur Çem vefat etti». Rûdaw (بە تورکی). 11 December 2022. لە 11 December 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Sanîka luye û bîza kole» (بە کوردی). 2004. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «Munzur Çem» (بە تورکی). لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ Aras، Ramazan (2013). The Formation of Kurdishness in Turkey: Political Violence, Fear and Pain. Routledge. p. 59.
  5. ^ «Bîyografîyê Munzur Çem» (بە کوردی). ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.