موعین
موعین (بە فارسی: معین: لە دایکبووی ١٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥١) گۆرانیبێژێکی پۆپی فارسی بەناوبانگە، دەنگی لە چینی تێنۆر ئاڵتۆدایە.
موعین | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | نەسڕوڵا موعین نەجەف ئابادی (فارسی: نصراللە معین نجفآبادی) |
لەدایکبووی | نەجەف ئاباد، ئەسفەھان، ئێران | ١٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢
چەشنەکان | پۆپ سەما |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٧٣–ھەنووکە |
کۆمپانیاکان | تەرانە ڕیکۆردز کاڵتێکس ڕیکۆردز ئێم زێد ئێم ڕیکۆردز ئاڤانگ میوزک |
ژیاننامە
دەستکاریناوی تەواوی نەسڕوڵا موعین نەجەف ئابادییە، لە ساڵی ١٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥١ لە شارۆچکەی نەجەف ئاباد لە دەوروبەری ئەسفەھان لە خێزانێکی ئایینی و تا ڕادەیەک قەرەباڵغ لە دایکبووە، کوڕی حەوتەمی خێزانەکەیەتی،
لە سەردەمی مناڵییدا، قورئانی بە دەنگ خوێندووە، شیعری شاعیرانی زۆر بە ڕەوانی خوێندوەتەوە. لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ئاشنای نووەتەکانی مۆسیقا دەبێت.. ھەروەھا کاری مافوورچنینی کردووە.
موعین لە ساڵی ١٩٨٩ ژیانی ھاوسەری لەگەڵ خانمێکی ئێرانیدا پێکھێناوە، بوون بەخاوەنی کچێک بە ناوی «پەریچەھر» پاشان لە ھاوسەرەکەی جیابووەتەوە، پاش جیابونەوەی لە ھاوسەری یەکەمی لە ساڵی ١٩٩٥ موعین بۆ جاری دووەم ژیانی ھاوسەری لەگەڵ خانمێک بە ناوی «ستارە» پێکدێنێت بەڵام لە ھاوسەرگیری دووەمیشدا سەرکەوتوو نابێت و سەرئەنجام لە ساڵی ٢٠٠٣ دا جیابوونەوە.
بەھۆی ئەوەی لە زۆربەی ئاھەنگ و کلیپەکانیدا چاویلکە بەکاردێنێت، ھەربۆیە ئەوەی لای ھەوادارانی دروست کردوە کە نابینایە، بەڵام موعین دوو چاوی ساغی ھەیە و تەنھا یەکێک لە پێلوەکانیلە سەردەمی گەنجیدا لە دەست داوە[ژێدەر پێویستە].
کاری ھونەری
دەستکاریلە تەمەنی ٢٠ ساڵییدا بەھۆی دەنگە خۆشەکەیەوە لەگەڵ مامۆستایانی وەک تاجی ئەسفەھانی و حەسەنی لەسائی ئاشنا دەبێت و لە وانەکانیان ئامادە دەبێت. لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٩٧٦–١٩٧٩ ھەموو شەوێک لە ئوتێلی «حەسابی» و «ھەزار و یەک شەو» بەرنامەی پێشکەش کردووە.
لە ساڵی ١٩٨٠ ئەکەم ئەلبومی خۆی بە ناوی "یەکێکم خۆش دەوێ" (بەفارسی: یکی ڕا دوست میدارم) بڵاوکردەوە بەم ئەلبومەش توانی خۆی بە خەڵکی ئێران بناسێنێت.
پاشان موعین لە ساڵی ١٩٨١ ئێرانی جێھێشت و کاری ھونەری موعین لە تاراوگە بەردەوام بوو.
ساڵی ١٩٨٣ موعین بە ھاوبەشی ھایدە ئەلبومێکی بەناوی "گولھای غوربەت" بڵاوکردەوە و پڕفرۆشترین ئەلبومی ساڵ بوو، پاشان موعین ئەلبومی "پەریچەھر" ـی لە ساڵی ١٩٨٧دا بڵاوکردەوەو وەک ئەلبومێکی بەناوبانگ زۆرترین کۆپی لێفرۆشرا.
موعینی ھونەرمەند لە زۆربەی وڵاتانی جیھان کۆنسێرت و کاری ھونەری ئەنجامداوە و لە ساڵی ٢٠٠٩ دا بە ھاوبەشی لەگەڵ جەمشید کۆنسێرتێکیان لە کوردستان ڕێکخست،
موعین خاوەنی چەندین ئەلبووم و کاری ھونەری ناوازەیە کە دواین کاری تاکیی خۆی بە ناوی «مەردوم» لە ساڵی ٢٠١٢ کلیپ کردووە وە ئێستاش لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا دەژی.
قسەی ھەندێک لە ھونەرمەندان لەسەر موعین
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە موعین تێدایە. |