مشەخۆر (فیلمی ٢٠١٩)

فیلمی ٢٠١٩

مشەخۆر فیلمێکی ٢٠١٩ی کۆریای باشوورە، لە دەرھێنانی بۆگ جوون ھو. ھەریەکە لە سۆنگ کانگ ھۆ، لی سون کیون و چۆی یۆ جیۆنگ ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. فیلمەکە باس لە خێزانێکی ھەژار دەکات کە بەفێل و تەڵەکەبازی دەیانەوێت ببنە خاوەنی کارێک لە ماڵی سەرمایەدارێکی شارەکەیان. فیلمەکە لە ڕۆژی ٢١ی ئایاری ٢٠١٩، لە فیستیڤاڵی کان نمایشکرا، لەوێ بووە یەکەم فیلمی کۆری کەببێتە خاوەن خەڵاتی چلەخورمای زێڕین کە بەرزترین خەڵاتی بۆ فیلمەکانی ئەم فیستیڤاڵە، بردنەوەی خەڵاتی کان بەکۆی دەنگی سەرجەم ئەندامانی لیژنەکە بوو ئەمەش جارێکی تر ڕوویداوە لە ساڵی ٢٠١٣ لە فیلمی شین ورووژێنەرترین ڕەنگی منە (Blue Is the Warmest Colour). دواتر لە ڕۆژی ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩، فیلمەکە لە کۆریای باشوور دەستی بەنمایشکردن کرد. لە کۆریا و لەئاستی جیھانیش لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بەنایابی وێناکرا و بەیەکێ لە باشترین فیلمەکانی کۆریا لەقەڵەمدرا. فیلمەکە توانی ١٦٧٫٦ میلیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لە ئاستی جیھان، بووە پڕداھاتترین فیلمی بۆنگی دەرھێنەر. دواتر لە ٩٢ەمین فیستیڤاڵی خەڵاتەکانی ئۆسکار، بۆ ٦ خەڵات پاڵێورا و توانی ٤یان بباتەوە کە ھەریەکە لە خەڵاتەکانی باشترین فیلم، دەرھێنەر، باشترین فیلمی نێودەوڵەتی و باشترین سیناریۆی ڕەسەن (ئۆرجیناڵ) بوون. بووە یەکەم فیلم لە کۆریای باشوور کە خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە و ھەروەھا بووە یەکەم فیلمی نا-ئینگلیزی کەبتوانێت خەڵاتی باشترین فیلم بباتەوە.

مشەخۆر
پۆستەری سینەما لە کۆریای باشوور
ھانگۆل기생충
هانجا寄生蟲
لاتینیی پوختەکراوgisaengchung
میکیوون ڕایشاورkisaengch'ung
دەرھێنەربۆنگ جوون-ھۆ
بەرھەمھێنەر
شانۆنامە
چیرۆکبۆگ جوون ھو[١]
ئەکتەران
مۆسیقاJung Jae-il[١]
وێنەگری سینەماییھۆنگ کیوگ-پیۆ[٢]
مۆنتاژیانگ جین-مۆ
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
Barunson E&A[١]
بڵاوکردنەوەCJ Entertainment
دەرچوون
ماوەی فیلم١٣٢ خولەک[٣]
وڵاتکۆریای باشوور[٣][١]
زمانکۆری[١]
تێچوون₩١٣٫٥ بیلیۆن[٤]
(~$١١ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی)
داھات$١٦٧٫٦ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی

چیڕۆک دەستکاری

خێزانی کیم لە ژن (چونگ سووک) و پیاوێک (کی تایک) و کوڕ (کی وو) و کچەکەیان (کی جیۆنگ) پێکدێت، ئەم خێزانە لە نھۆمی ژێرەوەی باڵەخانەیەک بەھەژارییەوە دەژین، خێزانەکە بەدەست بێکاری و کاری کورت خایەن دەناڵێن کەناتوانن بژێوی ڕۆژانەیان دابین بکەن. ڕۆژێکیان ھاوڕێیەکی کی وو کە خوێندکاری زانکۆیە، کارێک بۆ کی وو دەدۆزێتەوە ئەویش مامۆستای وانەی ئینگلیزی بەکچێکی خێزانێکی دەوڵەمەندی شارەکە بەناوی پاڕک ئەمەش بۆئەوەی ناوبرا لەکاتی چوونی بۆ خوێندنی دەرەوە ئەم ئیشەی لە دەستنەچێت. کیم وو دەچێتە ماڵی خێزانی پاڕک وەک خوێندکارێکی زانکۆ و لەلایەن خاتوو پاڕکەوە کارەکەی پیدەدرێت و بە کێڤن بانگیشی دەکات. لەدوای ھاتنی کی وو، یەک بەدوای یەک خێزانی کیم ھەوڵدەدەن کاریان دەستبکەوێت لە ماڵی خێزانی پاڕک ئەمەش لەڕێگای خۆ ناساندنیان بەکەسی شارەزا لە خزمەتگوزاری جیاواز کە خێزانی پاڕک پێویستیانە. کی وو کە دەبێتە مامۆستای کچی خێزانی پاڕک ئەوا لەگەڵ کچەکە دەکەوێتە خۆشەویستییەوە. کی جیونگ (کچی خێزانی کیم) خۆی دەکات بە کەسێکی شارەزا لە چارەسەرزانی بۆئەوەی چارەسەری کوڕە ھارووھاجەکەی خێزانی کیم بکات. دواتر کی جیونگ، تۆمەتی سێکسکردن لەناو ئوتومبێلەکەی خێزانی پاڕک دەخاتە سەر شوفێری بەڕێز پاڕک ئەمەش وادەکات ناوبراو شوفێرەکە لەسەر کارلابدات، کی جیوۆنگ شوفێرێکی نوێ بۆ خێزانی پاڕک دەکات کەئەویش لە ڕاستیدا باوکییەتی واتە کی تایک. دواتریش کی جیۆنگ بنەماڵەی پاڕک تێدەگەیەنێت کە خزمەتکارەکەیان (گووک موون گوانگ) تووشی نەخۆشییەکی گواستراوەبووە بۆیە لەماڵەکەی دەردەکەن و لەشوێنی ئەو چونگ سووک (دایکی خێزانی کیم) دێتە سەرکار. ڕۆژێکیان خێزانی پاڕک دەچنە گەشتێکی کامپکردن لەدەرەوەی شار، ئەمەش دەبێتە ھۆی دەرفەتێک بۆخێزانی کیم تاکوو لەماڵە گەورەکەی خێزانی پاڕک ژیانێکی شاھانە بەسەربەرن ئەگەر بۆماوەیەکی کەمیش بێت. لەناکاو کەسێک لەدەرگاکە دەدات، ئەو کەسە خزمەتکارە کۆنەکەیە (گووک موون گوانگ) کە دەڵێت لەماڵەکە شتێکی بەجێھێشتووە. لەڕاستیدا ئەوشتەی جێیھێشتووە گیون سای مێردی خزمەتکارە کۆنەکەیە، گیون سای لەژێرزەمینێکی نھێنی ماڵەکە دەژی کەئەو شوێنە لەلایەن خاوەنی پێشووی ماڵەکەوە و ئەندازیاری ماڵەکە دروستکراوە. گیون سای ماوەی ساڵێک پێش ھاتنی خێزانی پاڕک بۆ ئەو ماڵە لەدەست قەرزەکانی ڕایکردووە و لەم شوێنە دەژی. گوون مووک (خزمەتکارە کۆنەکە) تکا لە چونگ سووک دەکات بۆئەوەی یارمەتی مێردەکەی بدات و لەوشوێە بەردەوامی بەژیانی بدات، سەرەتا چونگ سووک ڕەتی دەکات بەڵام ھەر لەوکاتە نھێنی خێزانی کیم ئاشکرا دەبێت، بەمەش گوو مووک ھەڕەشەی درکاندنی نھێنی خێزانی کیم ـی کرد ئەگەر لەبەرامبەردا ئەوانیش نھێنییەکەی ئەو نەپارێزن. بەھۆی ڕوودانی زریانێکی گەورەوە، خێزانی پاڕک زووتر لەوادەی خۆیان لەگەشتەکە دەگەڕێنەوە. لەوکاتە ماڵەکە تەواو شێوابوو، بەڵام خێزانی کیم بەخێرایی ماڵەکەیان پاککردەوە. ڕۆژی دواتر خاتوو پاڕک بڕیاریاندا ئاھەنگێک بۆ لەدایکبوونی کوڕەکەی سازبکات بۆئەوەش کی جیۆنگ و کی وو بانگێشت کرد، ئەمەش لەوکاتەی کی تایک و چونگ سووک دەبوو بەشداربن وەک خزمەتکار/فەرمانبەری ماڵەکە. لەناوەڕاستی ئاھەنگەکە کی وو دەچێتە ژێرزەمینەکە بەبەردێکەوە بۆئەوەی ڕووبەڕووی گیون سای ببێتەوە، بەڵام لەوێ ڕووبەرووی پەلامارێکی گیون سای دەبێتەوە و ناوبراو لەژێرزەمینەکە بەچەقۆیەکەوە ڕادەکات بەرەو ئاھەنگەکە لەوێ کی جیۆنگ واتە کچی خێزانی کیم بەسەختی بەچەقۆ برینداردەکات و ئەمەش دەبێتە ھۆی ترساندنی میوانەکان لەوکاتەدا کوڕەکەی خێزانی پاڕک تووشی دەروونبرینداری دەبێت و لەھۆش خۆی دەچێت بەھۆی ئەم ڕووداوانەوە ئەمەش تاوەکوو چوونگ سووک - گیون سای دەکووژێت بە شیشێک. لەوکاتەی کای تایک دەیەوێت یارمەتی کچەکەی بدات کەبەھۆی ڕووداوەکەوە بەسەختی بریندارکراوە لەلایەن گیون سایەوە ئەوا بەڕێز پاڕک فرمانی پێدەکات کە کوڕی ئەو بباتە نەخۆشخانە. لەکاتەدا کیم ھیچ شتێک ناکات بەڵام سویچی ئوتومبێلەکەی بۆ بەڕێز پاڕک ھەڵدەدات لەوکاتەدا پاڕک قێز لەبۆنی کیم دەکاتەوە و ئەمەش کەچەندجارێک کیم ھەستی بەوە کردووە بۆیە لەسەر کۆی ڕووداوەکان ئەویش لەکاردانەوەدا ھێرشدەکاتە سەر پاڕک و بەچەقۆ لێی دەدات و دەیکووژێت. دوای چەند حەفتەیەک، کی وو ڕزگاری بووە لەدوای نەشتەرگەری مێشکی. خۆی و دایکی لەدادگا دانیان بەتاوانەکەیان دانا. خووشکەکەی (کی جیۆنگ) بەھۆی ڕووداوەکانەوە گیانی لەدەستدا. ھەروەھا کی تایک (باوکەکە) وانبووە و داواکراوی پۆلیسە بەھۆی کووشتنی بەڕێز پاڕکەوە. ئەو ھێرشەی گیون سای کردی بۆسەر ئاھەنگەکە ھێشتا لای خەڵکی گشتی نیشانەی پرسیاری لەسەرە. کی وو دەچێتەوە ماڵی پاڕک بەڵام دەبینێت ماڵەکە فرۆشراوە بەخێزانێکی ئەڵمانی کە ئاگاداری ئەوەنین چ شتێک لەم ماڵەدا ڕوویداوە. کی وو لەڕێگای ھێما ڕووناکییەکانەوە بۆی دەردەکەوێت کە باوکی لەمردن ڕزگاری بووە و لەناو شوێنە نھێنییەکەی ئەو ماڵە ماوەتەوە و توانیویەتی بژی لەڕێگای بەدەستھێنانی پاشماوەی خۆراکی ئەو ماڵەوە. کی وو لەگەڵ دایکی لەھەمان ماڵە خراپەکەی جارانیان ژیان بەسەردەبات و نامەیەک دەنووسێت کە ھێشتا بۆ باوکی نەناردووە. لە نامەکە ئاماژە بەوەدەکات کەئەو کاری زۆر دەکات بۆئەوەی پارەیەکی باش کۆبکاتەوە و ئەو ماڵە بکرێت بۆئەوەی باوکی ڕزگار بکات.

کاست دەستکاری

  • سۆنگ کانگ ھۆ: وەک کیم کی تایک - باوکی خێزانی کیم
  • چۆی وو-شیک: وەک کیم کی وو، کوڕی خێزانی کیم
  • پارک سۆ-دام: وەک کیم کی جیۆنگ، کچی خێزانی کیم
  • جەنگ ھی جین: وەک کیم چونگ سووک، دایکی خێزانی کیم
  • لی سون کیون: وەک پارک دۆنگ-یک، باوکی خیزانی پاڕک
  • چۆی یۆ جیۆنگ: وەک پارک یۆن جیۆ، دایکی خێزانی پاڕک
  • جونگ جی سۆ: وەک پارک دای ھی، کچی خێزانی پاڕک
  • چەنگ ھای-جین: وەک پاڕک دا سۆنگ، کوڕی خێزانی پاڕک
  • لی جەنگ-یون: وەک گووک موون گوانگ، خزمەتکارەکە
  • پاڕک میون ھوون: وەک گیون سای، مێردی خزمەتکارەکە
  • پاڕک گو ڕۆک: وەک شوفێرەکە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت "Parasite international press kit" (PDF). CJ Entertainment. 2019. Archived (PDF) from the original on 10 January 2020. Retrieved 1 January 2020.
  2. ^ "BONG Joon-ho's PARASITE Claims Early Sales". Korean Film Biz Zone (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 4 February 2019. Retrieved 3 February 2019.
  3. ^ ئ ا "GISAENGCHUNG – Festival de Cannes 2019". Cannes Film Festival. 2019. Archived from the original on 3 September 2019. Retrieved 1 January 2020. Country: کۆریای باشوور/Length: ١٣٢ خولەک
  4. ^ "Archived copy" 영화 '기생충' 흥행 질주…손익분기점 400만명 눈앞. 3 June 2019. Archived from the original on 26 June 2019. Retrieved 26 June 2019.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری