محەمەد مەزھەر (بێدار)

محەمەد مەزھەر (بێدار) :(١٩٠١-١٩٧٩) نووسەر ، شاعیر ، کەسایەتی ئاینی ، وەڕگێڕ ، لەنەتەوەی کورد بووە.

محەمەد مەزھەر (بێدار)

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

سەیید مەزھەر کوڕی سەیید عەبدولکەریم کوڕی حاجی سەیید عەبدولسەمەد کوڕی سەیید عیسای تایەفەی عەبدال سەمەدی تیرەی پیرخدری شاھۆیە، ساڵی ١٢٨٠ی ھەتاوی (١٩٠١ز) لە دێی (چاولکان)ی کەڵاتەرزانی سەر بە ناوچەی (مەریوان)ی ئوستانی سنە ھاتووەتە دنیاوە. منداڵ بووە کە نراوەتە بەر خوێندنی حوجرە و چووەتە (سنە)، لای مامۆستایانی سەردەمەکە خوێندوویە. پاشان ڕووی لە دێی (ھەرمۆڵە)ی ناوچەی (حسەین ئاوا)ی شاری سنە کردووە و لەوێ چەند ساڵێک لای مامۆستا سەیید ئەحمەد و مەلا محەمەدی مەندەلیی مودەرریسی دێ خوێندوویە. ئەمجا ھاتووەتە مەریوان و کوردستانی عیراق. پاش تەواوکردنی خوێندن، چووەتە بیارە.[١][٢]

خانەقای بیارە دەستکاری

 
لە دەستە ڕاستەوە: مەلا عەبدولکەریم مودەریس ، مەلا محەمەد مەزھەر (بێدار)

لەوێ دوا قۆناغی خوێندنی بڕیوە و سلووکی کردووە. شێخ عەلائەدین لەبەر لێھاتوویی و زانایی و خەتخۆشی، کردوویە بە کاتبی خۆی لە خانەقای بیارە. ٢٢ ساڵ کاتبی خانەقا بووە. پاش ٢٦ ساڵ مانەوەیش لە بیارە، گەڕاوەتەوە بۆ شاری سنە. ماوەی دوو ساڵ مونشیی دەفتەری ئەسنادی ڕەسمیی مامۆستا فەخرولعولەمای سنەیی بووە. ١٩٤٩ حکوومەت دەفتەری زەواجی شەرعیی پێ سپاردووە. ھاوکات بووە بە پێشنوێژ و خوتبەخوێنی مزگەوتی میرزا فەرەجوڵڵا لە شاری سنە.[١][٢]

کۆچی دوایی دەستکاری

شەوی جومعەی مانگی سەفەری ١٣٩٩ک (١٨/٢/١٩٧٩) کۆچی دواییی کردووە و لە سووچێکی (مزگەوتی میرزا فەرەجوڵڵا)دا نێژراوە.[١][٢]

بەرھەمەکانی دەستکاری

سەیید مەزھەر، شیعری بە کوردی و فارسی نووسیوە و لە "گەلاوێژ"دا لێی بڵاوکردووەتەوە، ناسناوی "بێدار"یشی ھەبووە. جگە لە دیوانی شیعر،[١][٢]

ئەم دەستنووسانەیشی لە پاش بەجێماون:[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەھەم / بەشی یەکەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەکردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوکراوەکانی بنکەی ژین بۆ بووژاندنەوەی کەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی .ل8210-8212
  2. ^ ئ ا ب پ ت ئەم زانیارییانە دۆستی بەڕێزم سەباح حسەینیی سەقزی بە داوای بەندە لەم سەرچاوانەوە ئامادەی کردووە: بابامردوخ روحانی، تاریخ مشاھیر کرد، ج٣، نشر سروش- تھران، ١٣٩٠،ص٤٦٦، ٤٦٧؛ سید عبدالحمید حیرت سجادی، شاعران کرد پارسی گوی، ج١، نشر احسان- تھران، ١٣٧٥، ص٧٦٢؛ سید عبدالحمید حیرت سجادی، علما و دانشمندان کردستان در دویست سال اخیر، ض١، نشر آراس- سنندج، ١٣٩١، ص٢٤٧؛ مجوعە مقالات و اشعار سید مڤھر علوی، گردێورندە فاروق علوی.