حەمە جەزا
گۆرانیبێژ
(لە محەمەد جەزاەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
حەمە جەزا (١٩٤٩ لە سلێمانی – ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ لە سلێمانی) گۆرانیبێژێکی کورد بوو.
محەممەد جەزا | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | محەممەد جەزا |
لەدایکبووی | ١٩٤٩ سلێمانی، باشووری کوردستان |
مردووی | ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ سلێمانی |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ، پێشمەرگە |
ژیان
دەستکاریحەمە جەزا لە ساڵی ١٩٤٩ لە شاری سلێمانی لەدایک بوو. لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێکەوە ناوە و خاوەنی ٦ منداڵ (٢ کوڕ و ٤ کچ) بووە. حەمە جەزا لە ساڵی ١٩٦٩ دا پەیوەندی کردوە بە شۆڕشی ڕزگاری خوازی کوردەوە. چەندین ساڵی تەمەنی ژیانی لە پێشمەرگایەتیدا بەسەر بردوە. پاشان لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان کردووەتە ئەورووپا و لە وڵاتی دانمارک نیشتەجێبوون. پاش ڕاپەڕینی بەھاری باشووری کوردستان ڕووی کردووەتەوە کوردستان و لە سلێمانی درێژەی بە ژیانی داوە.
حەمە جەزا خاوەنی چەندین سروودی نیشتمانی و ئاوازی کوردییە. لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا و لە کاتژمێر ١:٥٠ خولەکی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردوە. ھەمان ڕۆژ تەرمەکەی لە گردی سەیوان لە سلێمانی بە خاک سپێردرا.
سەرچاوەکان
دەستکاریئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |