محەممەد ڕەئووف کەرکووکی

گۆرانیبێژێکی کورد

محەممەد «حەمە» ڕەئووف کەرکووکی (لەدایکبووی ١٩٥٦ لە کەرکووک، عێراق)[١][٢] ھونەرمەندێکی ناسراوی کوردی کوردستانە. خەڵکی شاری کەرکووکە و لە شاری سلێمانی دادەنیشێت.[٣] لە ساڵانی ھەشتاکانەوە لەنێو ئاھەنگی قوتابخانەکاندا گۆرانیی وتووە تا لە ١٩٨٦دا یەکەمین گۆرانیی بۆ تەلەڤیزیۆنیی کەرکووک بە ناوی «شەوانە» تۆمار کردووە.[١] لە دوای ڕاپەڕینەوە لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە و بەردەوامی بە کاری ھونەریی داوە، یەکەمین گۆرانیشی لە سلێمانی بە ناوی «ئەی خەجی خەجان» تۆمار کردووە.[٢] لە گۆرانییەکانی تری: «ئاسەوار»، «ناڵەی دڵ» و «سیاپۆش» و خاوەنی کاسیەتی «عاشقی بێ دڵە». چەندین کۆنسێرتی لە وڵاتانی ئەورووپادا ساز کردووە.

محەممەد ڕەئووف کەرکووکی

لەدایکبوون١٩٥٦
نیشتەجێیسلێمانی
پیشەگۆرانیبێژ
محەممەد ڕەئووف کەرکووکی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "محەمەد ڕەئوف کەرکوکی نوێترین کلیپی بڵاودەکاتەوە". xendan.org. 2022-08-16.
  2. ^ ئ ا "حەمە رەئوف کەرکوکی بۆ گوڵان: بایەخدان بە نوێخوازیی لەھونەردا بایەخدانە بەو مەرجەعیەتەی کە رۆشنبیری فیکری فراوانتر دەکات". gulanmedia.com. 2022-08-16.
  3. ^ "حەمە ڕەئوف کەرکوکی چوار بەرھەمی نوێ بڵاودەکاتەوە". nrttv.com. 2022-08-16.