محەممەد شا
محەممەد شا (٥ی کانوونی دووەمی ١٨٠٨ لە تەورێز – ٥ی ئەیلوولی ١٨٤٨ لە تەجریش) سێیەمین شای قاجاڕەکان لە ئێران بوو. ئەو نەوەی فەتحعەلی شا و کوڕی عەباس میرزا بوو. محەممەد شا پێش ئەوەی کە ببێتە شا بە محەممەد میرزا دەناسرا و نازناوی جێگری دووەمی لەسەر بوو.
محەممەد شا | |
---|---|
محمد شاه | |
لەدایکبوون | ٥ی کانوونی دووەمی ١٨٠٨ تەورێز |
مەرگ | ٥ی ئەیلوولی ١٨٤٨ (٤٠ ساڵ ژیاوە) تاران |
گۆڕ | Fatima Masumeh Shrine |
پیشە | سیاسەتوان |
ھاوسەر | Malek Jahan Khanom |
مناڵ | ناسرەدین شا، Abdol-samad Mirza Ezz ed-Dowleh Saloor، ʻAbbās Mīrzā Mulk Ārā |
باوان |
|
خێزان | Bahman Mirza Qajar، Khosrow Mirza، Qahreman Mirza Qajar، Bahram Mirza |
خانەدان | قاجاڕەکان |
خەڵاتەکان | |
واژوو | |
پلە | شا (١٨٣٤–١٨٤٨) |
Rank | مارشاڵ |
گۆڕانکارییە کولتوورییەکان
دەستکاریمحەممەد شای قاجاڕ یەکێک لە پاشا سەرەکییەکانی ئێرانی قاجاڕی بوو کە دەستیان بە ناردنی خوێندکار بۆ دەرەوەی وڵات کرد. لە سەردەمی محەممەد شا یەکەمین دەزگای چاپ ھاتە ئێران و درێژە بە کاری بزووتنەوەی وەرگێڕانی کتێب لە فەڕانسی و ئینگلیزییەوە درا. ھەروەھا یەکەمین خوێندنگەی ئەورووپی بە شێوەی مۆدێرن لە سەردەمی دەسەڵاتداریی محەممەد شا لە شارەکانی ئێران دامەزرا.[١]
دەستھەڵگرتن لە سلێمانی
دەستکاریلە ٣ی شوباتی ساڵی ١٨٤٦ی زایینی، محەممەد شای قاجاڕ بەھۆی پێداگرییەکانی بەریتانیا و ڕووسیا، دەستی لە داواکردنی سلێمانی ھەڵگرت و لە بەرامبەر ئەھوازدا لەگەڵ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ڕێک کەوت.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە محەممەد شا تێدایە. |