حەمە جەزا

گۆرانیبێژ
(لە محەممەد جەزاەوە ڕەوانە کراوە)

حەمە جەزا (١٩٤٩ لە سلێمانی – ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ لە سلێمانی) گۆرانیبێژێکی کورد بوو.

محەممەد جەزا
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونمحەممەد جەزا
لەدایکبووی١٩٤٩
سلێمانی، باشووری کوردستان
مردووی١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠
سلێمانی
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، پێشمەرگە
بەشێک لە گۆرانیی «ھۆ کاکی پێشمەرگە» بە دەنگی حەمە جەزاوە

حەمە جەزا لە ساڵی ١٩٤٩ لە شاری سلێمانی لەدایک بوو. لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێکەوە ناوە و خاوەنی ٦ منداڵ (٢ کوڕ و ٤ کچ) بووە. حەمە جەزا لە ساڵی ١٩٦٩ دا پەیوەندی کردوە بە شۆڕشی ڕزگاری خوازی کوردەوە. چەندین ساڵی تەمەنی ژیانی لە پێشمەرگایەتیدا بەسەر بردوە. پاشان لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان کردووەتە ئەورووپا و لە وڵاتی دانمارک نیشتەجێبوون. پاش ڕاپەڕینی بەھاری باشووری کوردستان ڕووی کردووەتەوە کوردستان و لە سلێمانی درێژەی بە ژیانی داوە.

حەمە جەزا خاوەنی چەندین سروودی نیشتمانی و ئاوازی کوردییە. لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا و لە کاتژمێر ١:٥٠ خولەکی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردوە. ھەمان ڕۆژ تەرمەکەی لە گردی سەیوان لە سلێمانی بە خاک سپێردرا.

سەرچاوەکان

دەستکاری