محەممەد تۆفیق عەلاوی

محەممەد تۆفیق عەلاوی (بە عەرەبی: محمد توفيق علاوي‎) سیاسەتمەدارێکی عێراقیە، لە (١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠)بوو بە سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەھدی بەھۆی داواکاری خۆپێشاندەرانی عێراقیەوە، پێشتر وەزیری پەیوەندیەکان بووە لە حکومەتی عێراق ھەروەھا ھەمان پۆستی ھەبوو لە حکومەتەکەی مالیکی (٢٠٠٦)، بەڵام لە ٢٠١٢بەھۆی گەندەلی کابینەکە و ململانێیە ڕەگەزپەرستیەکانی ناو حکومەتەکە ناچاری دەست لەکارکێشانەوە بوو.

محەممەد تۆفیق عەلاوی
محمد توفيق علاوي
50th Prime Minister of Iraq
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١ی شوباتی ٢٠٢٠[١]
سەرۆک کۆمار بەرھەم ساڵح
پێشینە عادل عەبدولمەھدی
Council of Representatives
لە پۆستدا بووە
کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ – ئایاری ٢٠٠٦
وەزارەتی پەیوەندیەکان
لە پۆستدا بووە
ئایاری ٢٠٠٦ – ئابی ٢٠٠٧
وەزارەتی پەیوەندیەکان
لە پۆستدا بووە
٢٠١٠ – ٢٠١٢
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون محەممەد تۆفیق عەلاوی
(١٩٥٤-٠٧-٠١) ١ی تەممووزی ١٩٥٤ (تەمەن ٦٩ ساڵ)
ھاووڵاتی عێراقی، بەریتانی
خوێندن لە زانکۆی بەغدا (BA تەواونەکراو)
زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت (بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری نژیاروانی

خوێندن دەستکاری

محەممەد عەلاوی خوێندکاری ئەندازیاری نژیاروانی بووە لەزانکۆی بەغدابەڵام بەھۆی چالاکیە ڕامیاریەکانی لە لایەن حکومەتی سەددام حوسێن داواکراوە، ناچاربووە عێراق جێبھێلێت بەئاراستەی لوبنان و لەزانکۆی ئەمریکی لە بەیروت خوێندنی نژیاروانیەکەی تەواو کردووە، دواتر لوبنانیشی جێھێشتووە بەرەو شانشینە یەکگرتوەکان

کاری بازرگانی دەستکاری

لە ئینگلتەرا ھاوکات لەگەڵ خوێندنی لە خوێندنی باڵادا دەستدەکات بەدامەزراندنی ھاوبەشگایەکی بواری تەزبەری کارەبایی بەناوی (ھاوبەشگای تۆفیق عەلاوی) کە جۆرەھا تەزبەری ڕووپێچراو بە پلاستیک وچیمەنتۆی دروستدەکرد. بەڵام ھاوبەشگاکە ئابلوقەی خراسەر لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە لە ١٩٩٧بە بیانووی ئەوەی ھاوبەشگاکە ھی پارتە بەرھەڵستکارە شیعەکانە و بەرھەمەکەی لەدژی ئاسایشی عێراق بەکاردێت. دوای داخستنی ھاوبەشگاکە ئەمجارە لەبواری بەرنامەکاری کۆمپیوتەری ھاوبەشگایەکی دامەزراند جگە لە چەندین کاری تر لە بواری خانووبەرە لە لوبنان و مەغریب و ئینگلتەرا.

کۆربەندی ئاینە نێودەولەتیەکان دەستکاری

محەممەد عەلاوی لە سوێس بەشداری کۆربەندی ئاینە نێودەولەتیەکانی کرد وەک نوێنەری موسڵمانان، ئەم کۆربەندە لەچوارچێوەی لوتکەی مرۆڤایەتی بەسترا لەساتی جەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا

پۆستە رامیاریەکانی دەستکاری

محەممەد عەلاوی بەشداری لە کۆنگرەی سەڵاحەددین کرد بۆ پارتە بەرھەڵستکارەکان (١٩٩٢)ھەروەھا بەشداری کۆنگرەی لەندەن ی کرد لە ٢٠٠٢بەرلە ڕوخانی سەددام، لە ٢٠٠٥وەک نوێنەری گەل چووە ناوپەرلەمانی عێراقەوە. محەممەد عەلاوی ئامۆزای ئەیاد عەلاویە کە پارتی بەرھەڵستکاری باڵای نیشتمانی عێراقی دامەزراند.

لە ٢٠٠٦بەھۆی پاڵپشتی ئەیاد عەلاوی پۆستی وەزیری پەیوەندیەکانی وەرگرت لە کابینەکەی مالیکی. دوای پانزەمانگ دەستی لەپۆستەکەی کشاندەوە، چەندین جار خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بەربژێرکردوە. ئەندام پەرلەمان بووە لەبەرەی بەرھەڵستکاران. لە کابینەی ٢٠١٠گەڕاوەتەوە ھەمان پۆستی وەزاری، ھەم دیسان دەستی لەکارکێشایەوە بەھۆی دەستێوەردانی مالیکی لەکارەکانی.

پۆستی وەزیری پەیوەندیەکان دەستکاری

محەممەد عەلاوی لە (٢٠٠٦–٢٠٠٧)ھەروەھا (٢٠١٠–٢٠١٢)وەزیری پەیوەندیەکان بووە، لەھەردووجاریشیدا دەستی لەکارکێشاوەتەوە بەھۆی ململانێکانی مالیکی

سیاسەتی محەممەد عەلاوی ڕووبەروبونەوەی گەندەلیە. بەھۆی پۆستی وەزاریەکەی ڕووبەروی گەندەڵی و بەرتیل بۆتەوە ھەروەھا چاودێری ووردی ھەموو ئەو بەڵێننامانە کردوە کە وەزارەت بەستویەتی لەگەلیان. ئەو ھاوبەشگایانەی بەرتیلیان داوەتە کارمەندانی وەزارەتەکەی خستونیەتی ناو لیستی ڕەش و بەبڕی ٪‏٣٠ بەڵێننامەکانی سزای داون، بەھۆی ئەمەوە بەردەوام لەگەڵ مالیکی ناکۆک بوینە.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ "Iraq president appoints Mohammed Allawi as new prime minister". Al Jazeera. 1 February 2020. Archived from the original on 1 February 2020. Retrieved 1 February 2020.

سەرچاوەکان دەستکاری