مایەرلیس ئەنگاریتا

مایەرلیس ئەنگاریتا (Mayerlis Angarita) کەسایەتی ژنە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی کۆلۆمبییە. ئەو لەدوای ئەوەی دایکی ونبوو لەکاتی شەڕێکی ناوخۆیی، باوکی لە شارەکەی خۆیدا دوور خرایەوە، ھەموو ئەوانە پاڵنەربوون بۆ مایەریس کە کار لەسەر مافەکانی ژنان و قوربانییانی جەنگ بکات.[١] مایەریس ڕێکخراوێکی دامەزراند بەناوی (گێڕانەوە بۆ ژیان). ئەو لە نزیکەوە کار لەگەڵ ڕێکخراوی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.[٢]

مایەرلیس ئەنگاریتا
لەدایکبوون (١٩٥٠-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٠ (تەمەن ٧٤ ساڵ)
San Juan Nepomuceno، کۆلۆمبیا
زمانەکانی ئاخاوتنئیسپانی
پیشەبەرگریکەری مافی مرۆڤ
خەڵاتەکانخەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا، Anne Klein Women's Award

لە ڕۆژی جیھانیی ژنان، واتە ٨ی ئازاری ٢٠٢١ ئەوا مایەرلیس لەلایەن جیل بایدن، خانمی یەکەمی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەپای کارەکانی بۆ مافەکانی ژنان ئەوا خەڵاتی نێونەتەوەیی ژنانی ئازای بە مایەرلیس بەخشی.[٣][٤]

مایەرلیس بەھۆی کارەکانییەوە چەندجارێک لە تیرۆرکردن ڕزگاریی بووە.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Anne Klein Women's Award 2018 to Jineth Bedoya and Mayerlis Angarita | Heinrich Böll Stiftung". Heinrich-Böll-Stiftung (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-11.
  2. ^ "Mayerlis Angarita, Planting and Healing". UN Women | Americas and the Caribbean (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-09.
  3. ^ "2021 International Women of Courage Award Recipients Announced". US Department of State. 4 March 2021. Retrieved 5 March 2021.
  4. ^ D. | AP, Sonia PÉrez. "3 female Guatemalan judges defend rule of law". Washington Post (بە ئینگلیزی). ISSN 0190-8286. Retrieved 2021-03-09.[بەستەری مردوو]
  5. ^ "Colombian activist faces death threat". Nobel Women's Initiative (بە ئینگلیزی). 2015-03-05. Retrieved 2021-03-11.