ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان

قەوارەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرابەری ڕەگەز و بەھێز کردنی ژن (بە ئینگلیزی: United Nations Entity for Gender Equality and the Empowerment of Women) ھەروەھا ناسراو بە بەشی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان (بە ئینگلیزی: UN Women) قەوارەیێکی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ بەھێز کردنی ئافرەت کار دەکات. بەشی ژنان لە کانوونی دووەم ٢٠١١ چاڵاک بو.[٢]

بەشی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان
پەڕگە:UN Women logo.svg
دروستبوون٢ی تەممووزی ٢٠١٠؛ ١٣ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٠-٠٧-02)
دۆخی یاساییچالاک
ئۆفیسی سەرەکینیویۆڕک ستی،  ویلایەتە یەکگرتووەکان
نوێنەرPhumzile Mlambo-Ngcuka[١]
وێبگەwww.unwomen.org

مێژووی ڕێکخراوەکە دەستکاری

لە مانگی یەکی ٢٠١٠ دا سەرۆکی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی دەربارەی یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان پێشکەشکرد کە تیایدا باسی لە مافەکانی ئافرەت دەکرد وە هەروەها بیرۆکەی ئەوەی هەبوو کە چۆن ئەم ڕێکخراوە نوێیەیە تەنها لە بەشێکی کارەکانیدا گرنگی نەدات بە مافەکانی ئافرەت بەڵکو بە شێوەیەکی چروپڕ کار لەسەر یەکسانی جێندەر و مافەکانی ئافرەتان بکات و لە هەموو یاسا و ڕێساکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕەنگبداتەوە بۆ ئەمەش دەبوایە بودجەیەکی ١٢٥ ملیۆن دۆلاری وەکو سەرەتایەک تەرخان بکەن بۆ دەستکردن بە کارەکانی ئەم ڕێکخراوە نوێیە . دوای ساڵێک لە گفتوگۆ و پلان دانان لە نێوان ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای مەدەنیدا لە ٢ ی مانگی ٧ی ٢٠١٠ دا بڕیاردرا بە پێکهێنانی ڕێکخراوێک لەژێر ناوی ( ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی ئافرەت) بۆ ئەمەش دەبووایە چەن ڕێکخراو و دامەزراوەیەک یەکبخەن بۆ باشتر بەڕێوە بردنی کارەکانیان کە ئەوانیش بریتیبوون لە هەریەک لە ڕێکخراوەکانی  ( INSTRAW , OSAGI , UNIFEM ,  ) وە هەر لەو ڕۆژەدا سەرۆکی ئەو کاتەی نەتوە یەکگرتووەکان بانکیمۆن وتی کە ( خۆم بە سوپاسگوزار دەزانم کە بەشدارم لە دروستکردنی ڕێکخراوێک وەها کە یەکەمین هەنگاوی خۆی ناوە بۆ گەیشتن بە یەکسانی جێندەری و کار کردن لەسەر نەهێشتنی نایەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا لەسەرتاسەری جیهاندا ). لە ١٤ ی مانگی ٩ ی ٢٠١٠ دا بە فەرمی (میشیل باچلێت – کە سەرۆکی پێشووی چیلیبوو) کرایە سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە نوێیەیە.[٣]

پێکهاتە و کارەکانی ڕێکخراوەکە دەستکاری

ڕێکخراوەکە لە ٤١ ئەندام پێکدێت بەم شێوەیەی لای خوارەوە :

  • ١٠ ئەندام لە گروپی وڵاتانی ئەفریقا .
  • ١٠ ئەندام لە گروپی وڵاتانی ئاسیا.
  • ٤ ئەندام لە گروپی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا .
  • ٦ ئەندام لە گروپی وڵاتانی لاتینی و دورگەکانی کاریبیا.
  • ٥ ئەندام لە گروپی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەوروپا .[٤]

٦ ئەندام لە گروپی ئەو ووڵاتانەی کە لە لایەنی ئابوریەوە پشتگیری ڕێکخراوەکە دەکەن ، وە ٤ کورسی بە بەتاڵی دەمێنێتەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین پشتگیری ئابووری ڕێکخراوەکە دەکەن ، وە دو کورسی جگە لە سەرۆک و جێگرەکەی بۆ ئەو وڵاتانەیە کە نابوونەتە ئەندام و دەیانەوێت لە ڕێگەی کار و چالاکی و پشتگیریەکانیانەوە ڕێکخراوەکە بەرەوپێشببەن.[٥]

ئامانجەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی ئافرەت دەستکاری

ڕێکخراوەکە ڕێگەی پێدراوە کە کار لەم بابەتەنەدا بکات دەستکاری

پشتگیریکردنی ئافرەتان و ڕۆڵی ئافرەتان و مافەکانیان لە ڕێکخراوە حکومیەکاندا ، بە جۆرێک کە مافی کار و مووچە و یاساکان بە شێوەیەکی یەکسان بێت بۆ هەردوو ڕەگەزەکە.[٦]

دامەزراندن و پشتگیری کردنی ڕێکخراوە مەدەنیەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ، بە جۆرێک کە هەر یەک لە وڵاتە ئەندامەکان دەتوانن داوای پشتگیری ئابوری و یاسایی بکەن لە ڕێکخراوەکە لە کاتی کارکردنیان وە لە کاتی دامەزراندنی هەر ڕێکخراوێکی مەدەنی .

هەر یەک لە ووڵاتانی ئەندام توانای ئەوەیان دەبێت کە ناڕەزایی دەرببڕن وە سیسیتمی کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN  ) بە تەواوی بوەستێنن لە کاتی ناڕازیبونیان لە هەر ڕێسا و یاسایەک لەسەر یاساکانی مافی مرۆڤ و یەکسانی جێندەری .

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Phumzile Mlambo-Ngcuka from South Africa appointed as new UN Women Executive Director". UN Women (بە ئینگلیزی). Retrieved 14ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  2. ^ "FAQ". UN Women | Asia and the Pacific (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2ی Marchی 2020. Retrieved 14ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help)
  3. ^ "Report on the Secretary General: Comprehensive proposal for the composite entity for gender equality and the empowerment of women". United Nations. 2010-01-06. Retrieved 2011-03-15.
  4. ^ "Welcome to UN Women". Unwomen.org. 2010-07-02. Retrieved 2010-09-15.
  5. ^ "UN Women Assistant Secretaries-General Appointed".
  6. ^ "Resolution on 6/311 on system-wide coherence". United Nations General Assembly. 2010-11-09. Retrieved 2011-03-13.