ماھیر ئەمین

گۆرانیبێژێکی کورد

ماھیر محەممەد ئەمین (لەدایکبووی ١٩٧٣ لە ڕەواندز، عێراق)[١][٢] گۆرانیبێژێکی ناسراوی کوردە. بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی ھەیە.[٣] بە کاری میوزیک و گۆرانی دەستی بە کاری ھونەری کردووە.[١] تاوەکو ئێستا چوار ئەلبوومی گۆرانی بڵاو کردووەتەوە.[٣]

ماھیر محەممەد ئەمین

لەدایکبوون١٩٧٣
نەتەوەکورد
پیشەگۆرانیبێژ

ماھیر لە ساڵی ١٩٧٣ لە ڕەواندز لەدایکبووە. لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری ھونەری کردووە، چوار ئەلبووم و چەند گۆرانییەکی بە تاک بڵاو کردووەتەوە و بەشێکیان بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بەرھەم ھاتوون.[٤][٥] یەکێک لەو بەرھەمانەی دەنگدانەوەی زۆری لە نێو خەڵکدا ھەبوو، «سێوەخان» بوو و بەر لە نزیکەی ٢٠ ساڵ بڵاو کرایەوە، و ماھیر ئەمین لە ٢٠١٤دا بە میوزیک و دابەشکردنێکی نوێ بەرھەمی ھێنایەوە.[٥]

دیسکۆگرافی

دەستکاری
  • سێوەخان (٢٠١٤)
  • کاروانێ کوردا (٢٠١٦)

پێشانگە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «گۆرانیبێژە ناودارەکەی کورد کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە». speemedia.com. ١٧ی ئابی ٢٠٢٢.
  2. ^ «ڤیدیۆ.. ماھیر ئەمین پرسیار بڵاودەکاتەوە». zamenpress.com. ١٧ی ئابی ٢٠٢٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا «ماھیر ئەمین: کاری سەرەکیم گۆرانیگوتن نییە و ھونەرم نەکردووەتە پیشە». rudaw.net. ١٧ی ئابی ٢٠٢٢.
  4. ^ «ماھیر ئەمین کلیپی "پایتەختی ئەوینداران" بڵاودەکاتەوە». kurdistan24.net. ١٧ی ئابی ٢٠٢٢.
  5. ^ ئ ا «ماھیر ئەمین: پێگەی گرنگی رواندز وایکرد بەرھەمێکی پێشکێش بکەم». rudaw.net. ١٧ی ئابی ٢٠٢٢.