مەکاڵی کەڵکن
مەکاڵی کاڕسن کەڵکن (لەدایکبووی ٢٦ی ئابی ١٩٨٠)[١][٢] ئەکتەر، مۆسیقاژەن، خانەخوێیەکی تۆڕی ئەمریکییە. وەک ئەکتەرێکی منداڵ ناوبانگی دەرکردووە و بە ڕۆڵی کێڤن مەکاڵستەر ناسراوە لە فیلمەکانی کریسمەسی بەتەنیا لە ماڵەوە (١٩٩٠) و بەشی دووەمی بەتەنیا لە ماڵەوە ٢: لە نیویۆرک ونبووە (١٩٩٢). بۆ بەشی یەکەمی پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە فیلم و زنجیرەی موزیکی یان کۆمیدی.
مەکاڵی کەڵکن | |
---|---|
لەدایکبوون | مەکاڵی کاڕسن کەڵکن ٢٦ی ئابی ١٩٨٠ نیویۆرک سیتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پیشە |
|
چالاکبوون |
|
ھاوسەر | ڕەیچڵ مینەر (ھاوسەرگیری ١٩٩٨؛ ٢٠٠٢) |
یار |
|
باوان |
|
خزمەکان |
|
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان |
|
ئامێرەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠١٣–٢٠١٧ |
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
وێبگە | bunnyears |
لەگەڵ زنجیرە فیلمی بەتەنیا لە ماڵەوەدا، کەڵکن ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکانی کچەکەم (١٩٩١)، کوڕە باشەکە (١٩٩٣)، گوێزشکێن (١٩٩٣)، ئاشتبوونەوە لەگەڵ باوکە (١٩٩٤)، پەیجماستەر (١٩٩٤) و ڕیچیی دەوڵەمەند (١٩٩٤). ئەو پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئێم تی ڤی فیلم و خەڵاتی ھونەرمەندە گەنجەکان. لە بەرزیی ناوبانگیدا، بە باشترین ئەکتەری منداڵ دادەندرا لە دوای شێرلی تێمپڵەوە.[٣] کەڵکن لە پلەی دووەم ھاتووە لە لیستی ڤی ئێچ وەن بۆ «١٠٠ باشترین ئەستێرە منداڵەکان» (لەدوای گاری کۆڵمەن)[٤] و لە لیستی «٥٠ گەورەترین ئەستێرە منداڵەکان»ی ئی!دا دانراوە.[ژێدەر پێویستە]
لە ١٩٩٤دا، پشوویەکی لە نواندن وەرگرت، و لە ٢٠٠٣دا گەڕایەوە بە دەرکەوتنی وەک میوانێک لە پەخشی تەلەڤیزیۆنیی ویڵ و گرەیس و ڕۆڵێک لە فیلمی دڕندەی ئاھەنگ (٢٠٠٣). کتێبێکی ژیاننامەییی نووسی بە ناوی جوونیەر، کە لە ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە. لە ٢٠١٣دا، کەڵکن لەگەڵ چەند کەسێکدا باندی ڕۆکی کۆمێدیی دە پیتزا ئەندەرگراوندیان دانا، کە خۆی گۆرانیبێژ بوو. زنجیرە کۆنسێرتێکیان کرد لە ٢٠١٤دا، بە دەستپێکردن لە بڕوکلین لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٦دا، کەڵکن ڕای گەیاند کە دە پیتزا ئەندەرگراوند جیا دەبنەوە و ئەلبومە تازەکەیان کۆتا بەرھەمیان دەبێت. کەڵکن ئێستا بڵاوکەرەوە و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ماڵپەڕ و بەرنامەیەکی ڕادیۆییی گاڵتەیی و کۆمەڵایەتییە بە ناوی بەنی ئیەرز.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Do You Know Macaulay Culkin's Middle Name? Because He's Changed It to Something Else Entirely». Newsweek. Dev Pragad. ٦ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Macaulay Culkin Has Legally Changed His Name» (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Gliatto، Tom (١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٠). «Running Away with the Box Office by Staying Home Alone, Macaulay Culkin Is Hollywood's Newest Little Big Man». People. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «The Greatest: 100 Greatest Kid Stars (20 - 1)». VH1.com<!. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئابی ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Jensen, Erin (٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «Macaulay Culkin to legally change middle name to something totally outrageous». USA Today. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەکاڵی کەڵکن تێدایە. |