مار ماری ئیمانوێل

قەشەیەکی عێراقی

مار ماری ئیمانوێل (لەدایکبووی ١٩ی تەممووزی ١٩٧٠) قەشەیەکی مەسیحی ئاشوورییە[١] و بەڕەچەڵەک عێراقییە، ئێستا لە کڵێسای مەسیحی شوانی چاکە، کە لە گەڕەکی وەیکلی لە ڕۆژاوای سیدنی لە ئوسترالیا دایمەزراندووە[٢] [١] و لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێناوە.[٣] لە ساڵی ٢٠١١ وەک قەشە[١] لە کڵێسای کۆنی ڕۆژھەڵات دەستنیشانکرا، و لە ساڵی ٢٠١٤دا لە خزمەتکردن ڕاگیرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥دا وازی لە مەزھەبەکەی ھێنا و کڵێسایەکی سەربەخۆی بە نەریتی کڵێسای ڕۆژھەڵات دامەزراند. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤دا ئیمانوێل و پێنج کەسی دیکە لە چوارچێوەی ھێرشێکی تیرۆریستیدا بە چەقۆ لێدران.[٤] [٥]

مار ماری ئیمانوێل
لەدایکبوون (١٩٧٠-٠٧-١٨) ١٨ی تەممووزی ١٩٧٠ (تەمەن ٥٤ ساڵ)
Haditha، عێراق
ناوی کاتی لەدایکبوونRobert Shlimon
زمانی زگماکیAssyrian language
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی، ئینگلیزیی ئوسترالی
پیشەقەشە
پۆستەکانقەشە
پەروەردەFairfield High School
پێشگرێکی شەرەفمەندانەMar
دانیشتوویسیدنی
شوێنی کارChrist The Good Shepherd Church
ئایینمەسیحییەت
ConsecratorYacob Hormuz-Paulose
ئەندامیAncient Church of the East، Christ The Good Shepherd Church
ڕووداوە بەرچاوەکان2024 Wakeley church stabbing

ئیمانوێل لە ساڵی ١٩٧٠ لە شاری حەدیسە لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق لە خێزانێکی مەسیحی لەدایکبووە. لە سەرەتای ھەشتاکاندا لە شاری سیدنی لە ئوسترالیا نیشتەجێ بووە و لەوێ لە خوێندنگەی ئامادەیی فێرفیڵد خوێندوویەتی. لە ساڵانی نەوەدەکاندا وەک بەڕێوەبەری بانک کاری کردووە، پێش ئەوەی لە کۆتاییەکانی نەوەدەکاندا ببێتە دیاکۆن - پلەیەکی کڵێسایە - و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩دا وەک قەشە دەستنیشان بکرێت.[٦]

ھێرشی چەقۆلێدان ٢٠٢٤

دەستکاری

لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤، کوڕێک چووە نێو کڵێسای مەسیحی شوانی چاک لە شاری واکێلی و چووە سەر قوربانگاکە، لەوێ ئیمانوێل وتاری دەگوت کە ڕاستەوخۆ لە ئینتەرنێتەوە پەخش دەکرا، کوڕەکە چەندین جار چەقۆی لێدا و دواتر ھێرشی کردە سەر پێنج کەسی دیکە. پۆلیس ھێرشەکەی بە «توندوتیژی بە ھاندەری ئایینی» وەسف کردووە.[٧][٨][٩][١٠][١١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا ب «كل ما تريدون معرفته عن الأسقف مار ماري عمانوئيل ضحية حادث الطعن في كنيسة بغرب سيدني». SBS Language (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «فيديو. الشرطة الأسترالية تعتبر جريمة طعن الأسقف في كنيسة سيدني "عملًا إرهابيًا"». euronews (بە عەرەبی). ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «Stabbed Sydney bishop is a TikTok star beloved by his community». Reuters. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ «أسقف "شهير" يتعرّض لعملية طعن داخل الكنيسة! (فيديو)». www.lebanondebate.com. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ «فيديو يظهر إلقاء القبض على منفّذ عملية طعن المطران مار ماري عمانوئيل يوسف في أستراليا». tayyar.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. ^ https://web.archive.org/web/20230812223403/https://books.google.com/books?id=SQ7ZAAAAMAAJ
  7. ^ https://web.archive.org/web/20240416024953/https://www.theage.com.au/politics/federal/pm-calls-for-australians-to-unite-not-divide-after-sydney-church-stabbing-20240416-p5fk4e.html
  8. ^ https://www.newsweek.com/bishop-stabbed-sydney-christian-church-video-today-updates-1890265
  9. ^ https://nypost.com/2024/04/15/world-news/bishop-stabbed-during-service-in-sydney-just-days-after-mall-massacre/
  10. ^ https://web.archive.org/web/20240416013110/https://www.bbc.com/news/world-australia-68817872
  11. ^ https://web.archive.org/web/20240416014725/https://www.theguardian.com/australia-news/2024/apr/15/wakeley-stabbing-sydney-christ-the-good-shepherd-church