ماری کلۆد نەداف
ماری کلۆد نەداف چالاکوان و ڕاھیبەی سوورییە. لە ساڵی ١٩٩٤، پلەی دایکی باڵای وەرگرت لە ئاستی لوبنان و سووریا،[١] لەلایەن کۆمەڵگا ئاینییەکەی لە دیمەشق. لە ساڵی ١٩٩٦، خوی و کۆمەڵگا ئاینییەکەی یەکەمین دامەزراوەیان ڕاگەیاند لە سووریا بۆ یارمەتیدانی قوبانییانی بازرگانیی مرۆڤ و تووندووتیژی خێزانی.[٢][٣] ھەروەھا یەکەم ھێڵی گەرمی دامەزراند لە سووریا، بۆ یارمەتیدانی ژنانی ئاوارە.[٢][٤] ماری کاریکردووە بۆ ئەوژنانەی گیراوی بنکەی پۆلیسن. ماری پڕۆگرامێکی خوێندنی پەرستیاریشی بۆ ژنە زیندانییەکانی دیمەشق کردووەتەوە.[٢] لە ئەیلوولی ٢٠١٤، سەردانی ھەولێری کرد بۆ بینینی ڕەوشی پەنابەرە سوورییەکان لە کوردستان و عێراق.[١]
لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٥][٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا Face to Face With the Plight of Iraqi Refugees: 'It pierced my heart like a knife,' nun says after Irbil visit.، ماڵپەڕی americamagazine، بڵاوکراوەتەوە لەڕۆژی September 11, 2014.
- ^ ئ ا ب «Sister Marie Claude Naddaf (a.k.a. Sister Marie Claude), Syria». U.S. Department of State. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ New film documents tragedy of human trafficking by presenting 'Wells of Hope"، ماڵپەڕی globalsistersreport، ڕۆژی Mar 12, 2020 بڵاوکراوەتەوە.
- ^ «Clinton at International Women of Courage Awards Ceremony». usembassy.gov.
- ^ «The nun and Glenn Beck: a standoff». ncronline.org.
- ^ «To "write women back into history," include the first feminists: Women Religious». NJ.com.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماری کلۆد نەداف تێدایە. |