ماری ڕۆبنسن
ماری تێریسی وینیفرێد ڕۆبنسن (بە زمانی ئینگلیزی: Mary Therese Winifred Robinson؛ لە دایکبووی ٢١ی ئایاری ١٩٤٤) ژنە یاساناس و سیاسەتوانی ئێرلەندییە. ئەو لە ماوەی ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٠ بۆ ١٢ی ئەیلوولی ١٩٩٧، وەک حەوتەمین سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا دەستبەکار بوو. دوای ئەوەش بووە سەرۆکی نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ،[١] ئەمەش لە ماوەی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٩٧ تاکوو ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ بوو. هەروەها ئەو لە ماوەی ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٦٩ بۆ ٥ی تەمموزی ١٩٨٩، سیناتۆر بوو لە ئێرلەندا. ماری لە ماوەی ١٩٩٨ بۆ ٢٠١٩، بووە سەرۆکی زانکۆی دوبلین، لەو ماوەیەش سەردانی زانکۆ و پەیمانگانای دەکرد و وانەی تایبەتی لەسەر مافەکانی مرۆڤ دەگووتەوە.[٢]
ماری ڕۆبنسن | |
---|---|
بە ئیرلەندی: Máire Mhic Róibín | |
لەدایکبوون | Ballina، کۆماری ئیرلەند | ٢١ی ئایاری ١٩٤٤
ناوی کاتی لەدایکبوون | Mary Therese Winifred Bourke |
ھاوسەر | Nicholas Robinson |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | سیاسەتوان، دادوەر، مامۆستای زانکۆ، barrister |
شوێنی کارکردن | زانکۆی کۆڵۆمبیا، University of Pretoria |
پەروەردە | Trinity College Dublin، Harvard Law School، زانکۆی کۆڵۆمبیا، Mount Anville Secondary School |
دانیشتووی | زوریخ، کۆماری ئیرلەند |
ئەندامی حیزبی | Labour Party |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 1990 Irish presidential election |
ئایین | کاسۆلیکی |
ئەندامی | Royal Irish Academy، American Philosophical Society |
لە ساڵی ٢٠٠٤، لەلایەن ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی خەڵاتێکی ڕێزلێنانی پێدرا لەپای کارەکانی بۆ باشتر کردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ. هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٩، لەلایەن باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا مێدالیای ئازادی وەک ڕێزلێنان لەپای کارەکانی پێدرا.[٣]
ژیانی کەسی
دەستکاریماری لە ساڵی ١٩٧٠، هاوسەرگیری لەگەڵ نیکۆلاس ڕۆبنسن کرد، وێرای ئەوەی کە بنەمالەکەی پەیوەندی بەهێزیان هەبوو لەگەڵ کڵێسای ئێرلەندی بەڵام ئەو شووی بەکەسێکی پرۆتێستانت کرد ئەمەش وایکرد کە پەیوەندی بپچڕێت لەگەڵ خێزانەکەی. ماری لەگەڵ نیکۆلاس سێ منداڵیان هەیە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «OHCHR | Mary Robinson». www.ohchr.org. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Mary Robinson | Biography & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Amnesty International congratulates Mary Robinson on Medal of Freedom». www.amnesty.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ئیسپانیا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی زانستی سیاسەت
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماری ڕۆبنسن تێدایە. |