پۆتانەکان: 53°20′39″N 6°16′3″W / 53.34417°N 6.26750°W / 53.34417; -6.26750

ئیرلەند یان ئیرلەندا یان ئایرلەند (بە ئینگلیزی: Ireland، ئایرلەند بە ئیری: Éire، ئێرە)، بە فەرمی کۆماری ئیرلەند دەوڵەتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا کە دەسەڵاتی لە شەشدا پێنجی دوورگەی ئیرلەندی بە دەستەوەیە.

Ireland
ئێرلەندا
سروود: 
پایتەختدەبلین
53°20.65′N 6°16.05′W / 53.34417°N 6.26750°W / 53.34417; -6.26750
گەورەترین دەبلن
زمانە فەرمییەکان ئیرلەندی ، ئینگلیزی
دەوڵەت کۆماری دەستووری ، سیستەمی پەرلەمان
 -  سەرۆک وڵات مایکڵ هیگنز
دامەزران
 -  دانانی دەستووری ئیرلەندا ١٩٣٧ 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٥٬١٢٣٬٥٣٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 -  سەرژمێریی ٢٠١١ ٤،٥٨١،٢٦٩ 
دراو یۆرۆ (EUR)
ناوچەی کاتی کاتی ڕۆژئاوای ئەوروپا (WET) (UTC+0)
لای لێخوڕین چەپ
پاوانی ئینتەرنێت .ie

ناوی وڵات دەستکاری

ئەم حکومەتە لە ١٩٢١ تا ١٩٣٧ بە حکومەتی ئازادی ئیرلەند (Irish free state) ناسراوە و لە ١٩٣٧ەوە تا ١٩٤٩ «ئێرە» (Éire) ناوی فەرمی بووە. لە ١٩٤٩ەوە «کۆماری ئیرلەند» ناوی ڕەسمییە و بە ھێنانی وشەی کۆمار، لە باکووری ئیرلەند کە بەشێک لە خاکی شانشینی یەکگرتووە جیادەکرێتەوە. ھەندێ جار بە شێوەی نافەرمی «باشووری ئیرلەند» (Southern Ireland) ئەوترێ.

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان «ئیرلەند» و لە باشووری کوردستان «ئێرلەندا» ی پێ دەوترێ.

مێژوو دەستکاری

  • ھەزاران ساڵ پێش ئێستا لە وڵاتی ئیرلەند چەندین میر و پاشا ھەبوون کە ھەمیشە ناکۆکی شەڕ لە نێوانیاندا ھەبووە. لە ساڵی (١١٧٠ز) پاشایەکی ئیرلەندی کە ناوی ( دێرمۆت ماکموروە )ە ، ژنی پاشایەکی تری ئەو وڵاتەی برد بە ناوی ( رۆری ئۆکۆنەر ) ، پاشان (رۆری ئۆکۆنەر) داوای یارمەتی لە مەلیکی ئینگلتەرا ( ھێنری ٢) کرد کە بێت بۆ ئیرلەند و یارمەتی بدات لە شەڕ کردن دژی ( دێرمۆت ماکموروە ). پاشان پیاوانی مەلیکی ئینگلتەرا ھاتن بۆ ئیرلەند و دەستیان کرد بە شەڕ کردن لەگەڵیدا بەڵام شکستیان ھێنا. (ھێنری ٢) کە مەلیکی ئینگلتەرا بوو خۆی بە مەلیکی ( ئینگلتەرا و ئیرلەند ) دەزانی. بەڵام ئیرلەندیەکان ئەمەیان پێخۆش نەبوو.
  • لە ساڵی (١٥٣٦ز) ئینگلتەرا وڵاتێکی گاور بوون بەڵام ئیرلەندیەکان کاسۆلیکی بوون. بەلای ئینگلیزە گاورەکانەوە گرنترین کەس لە کەنیسەدا پاشا بووە لەلایان ، بەڵام بە لای کاسۆلیکە ئیرلەندیەکانەوە گرنگترین کەسایەتی پاپا بووە لە ڕۆم. شەڕ و ناکۆکی لەسەر ئەمە زۆر بووە لە ئیرلەند و بە زۆریش ئینگلیزەکان دەیانبردەوە. پاشاکانی ئینگلتەرا خاکی زیاتریان لە کاسۆلیکە ئیرلەندیەکان داگیر کرد و دایان بە ئینگلیزە گاورەکان و سکۆتلەندیەکان. کاسۆلیکە ئیرلەندیەکان زۆر توڕەبوون بەمە . چەندین جار ھەڵیان دەدا کە خاکەکانیان بگەڕێننەوە بەڵام شکستیان دەھێنا. لە ساڵی (١٦٩٠ز) پاشای ئینگلیز ( ویلیام ئۆف ئۆرەنج William Of Orange) دوو جەنگی گەورەی بردەوە ئەوانیش ( جەنگی بۆین ) و ( جەنگی ئاوگریم ) . پاشان کاسۆلیکە ئیرلەندیەکان بۆ ماوەی (١٠٠) ساڵ جەنگی گەورەیان نەکردەوە.کێشەی ئێرلەندە ویستی خەڵکی ئێرلەندەیە لە جیابونەوەی بەریتانیا و بەرهەڵستی کردنی بەریتانیا بەو پێیەی کە ئێرلەندە بەشێکە لە دەوڵەتەکەی هەر لەبەر ئەمە بو کە ئێرلەندیەکان داوای سەربەخۆ بونیان دەکرد .

دانیشتوان دەستکاری

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ئیرلەند ٤,٦٧٧,٣٤٠ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠٦ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٥.٦ ساڵە. ھەروەھا ٦٣ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]ە وڵاتی ئێرلەندا دانیشتوانێکی چڕی لە خۆ گرتوە کە زۆرینەیان (کاسۆلیک) مەزهەبن

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Countries in the world (ranked by ٢٠١٤ population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ‏١٥ی ئایاری ٢٠١٥.