ماریا ڤیرۆنیکا ڕیەنا

(لە ماریا ڤیرۆنیکا ریەناەوە ڕەوانە کراوە)

ماریا ڤیرۆنیکا ریەنا (لەدایکبووی ١٩٦٠ەکان - مردووی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧[١]) دەرووناسی پەروەردەیی ئەرژەنتینی، ھەروەھا چالاکوانێکبوو لەبواری مافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان (کەم ئەندامان) کاری دەکرد. نوێنەری یەکێتیی گەشەپێدان و کەم ئەندامانی نێودەوڵەتی بوو، ماریا یەکێکبوو لەو کەسە کاریگەرانەی کە شوێن دەستی دیارە لە ڕێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی ئەوکەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن.[٢][١]

سەرەتای ژیان دەستکاری

ماریا لە شەستەکان لە ئەرژەنتین لەدایکبوو، ماریا لە ڕووداوێکی ھاتووچۆ دەبێتە کەم ئەندام لەکاتێک کە تەمەنی حەڤدە ساڵان بوو ھاوکات لە قۆناغی کۆتایی خوێندنی ئامادەیی بوو، سەرباری ئەوەش توانی خوێندنی ئامادەیی بەسەرکەوتوویی ببڕێت. ماریا ھیوای ئەوەی ھەبوو کە ببێتە مامۆستا بەڵام وانەگوتنەوە بۆ کەسی کەم ئەندام ڕێگەپێنەدراوبوو لە ئەرژەنتین.[٣] ماریا توانی بەسەر ھەموو ئەو بەربەستانە تێپەڕبێت، ئەمەش بەھەڵبژاردنی بەشی دەرنووناسی پەردوەردەیی، ماریا لە زانکۆی کاتۆلیکی سەنتافی تەواوکرد. ماریا چووە ئیسپانیاش بۆ خوێندنی ماستەر لە زانکۆی ناشیۆنال فۆر دیستانس ئێجیوکەیشن.[٢]

ژیانی کارکردن دەستکاری

ماریا ڤیرۆنیکا لە چەند پەیمانگایەکی جۆراوجۆر ئەزموونی کاری ھەبووە، لە نێویشیاندا زانکۆی پەیمانگای سان مارتن لە شاری ڕۆزاریۆ، ئەرژەنتین؛ ڕێکخراوی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی ئەرژەنتین لە سیلسا، سەنتیەر جیھانی بۆ چارەسەر لە شیکاگۆ، ساڵی ١٩٩٧؛[٤] پەیمانگای ڕاوێژکاری کەم ئەندامان، پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ ھاریکاری و گەشەپێدان کە دامەزراوەیەکبوو بۆ ڕاوێژکاری بۆ کەسانی کەم ئەندام، ھەروەھا ماریا لە سەنتەری چارەسەر نێودەوڵەتی کاریکردووە.[٥][٦]

لە ساڵی ٢٠٠٦، ماریا لە واشینتۆن وەک بەڕێوبەری پڕۆژە نێودەوڵەتییەکان لە پەیمانگای بلات بورتۆنی زانکۆی سیراکیوس کاریکرد. لە ساڵی ٢٠٠٨، بە پشتگیری ھەریەکە کە بی بی ئای و بانکی جیھانی، وەک بەڕێوبەری جێبەجێکار لە گلۆبال پارتنەرشیپ بۆ بواری گەشەپێدان و کەم ئەندامان دەستبەکاربوو. ئەم پڕۆژەیە کاری دەکرد بۆ گەیاندنی کەم ئەندامانن بە ڕێسا بواری پڕاکتیکی ژیان لەڕێگای ئاژانسەکانەوە.[٥] ماریا یەکێکبووە لە کەسایەتییە چالاکەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێککەوتننامەی مافەکانی کەم ئەندامان.[٦]

بەبەشداریکردن لە ڕێککەوتننامەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ماریا تێکەڵبوو لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە کاریاندەکرد لەپێناو دابینکردنی مافەکانی کەم ئەندام و جیھانێکی بەردەوام و جێگیر.[١] لە ئەرکەکەیدا وەک یاریدەدەری کۆمەڵەی کەم ئەندامانی جیھانی، ماریا نوێنەری کەسانی کەم ئەندامی دەکرد لەکاتی کۆبوونەوەکان، لەم بوارانە چالاکانە دەرکەوت. ماریا بەشداریکرد لەچەندین دیدار و کۆنفڕانس ھەروەھا وەک یاریدەدەر و وەرگێڕ و دابەشکاری بەڵگەنامەکان بۆ ئیسپانی و ئەمریکای لاتین کاری کردووە.[٢]

مانگێک بەرلەوەی ماریا کۆچی دوایی بکات، ھاوکاربوو لە بەچالاکیکردنی کۆمەڵەیەکی نوێ لەژێرناونی ھاوپەیمانی کەم ئەندامانی نێودەوڵەتی. لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بۆینز ئایرس، ماریا ھەوڵی زیادکردنی ڕۆڵی کەسانی کەم ئەندامیدا لە داڕشتنی ڕێککەوتننامەی مافەکانی کەم ئەندامان.[١]

ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧، ئەوکاتەی ماریا تەمەنی ٥٤ ساڵانبوو لە ماڵەکەی لە ڕۆزاریۆ کۆچی دوایی کرد.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت "Passing of Ms Maria Veronica Reina". United Nations: Department of Economic and Social Affairs, Disability. 31 October 2017. Retrieved 10 March 2020.
  2. ^ ئ ا ب "Dear Colleague and former director of BBI international programs, Maria Veronica Reina, Passes Away in Argentina". Burton Blatt Institute. 31 October 2017. Retrieved 10 March 2020.
  3. ^ "Ich bin anders, aber gleich (3): Maria Veronica Reina, Argentinien/USA" (بە ئەڵمانی). Rolling Planet. 25 January 2012. Archived from the original on 14ی Marchی 2020. Retrieved 10 March 2020. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Center for International Rehabilitation". GuideStar. Retrieved 10 March 2020.
  5. ^ ئ ا "[Syracuse University News] Global disability and poverty efforts get key boost from agreement between SU's Burton Blatt Institute and World Bank". Syracuse University. 29 January 2008. Retrieved 10 March 2020.
  6. ^ ئ ا "World Bank, Syracuse U. Join Forces Against Poverty Among Disabled People". We Can Do. 2 February 2008. Retrieved 10 March 2020.