مارک داکاسیۆس

ئه کته ری ئه مه ریکی

مارک ئالان داکاسیۆس (لەدایکبووی ٢٦ی شوباتی ١٩٦٤) ئەکتەر و ھونەرمەندی جەنگی و کەسایەتی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە.[١] لە نێوان تەمەنی ٧ بۆ ١٨ ساڵیدا چەندین پێشبڕکێی کاراتێ و کۆنگ فۆی بەدەستھێناوە. ڕەنگە زۆرترین جار بەھۆی ڕۆڵی لویس ستیڤنز لە فیلمەکانی Just Be Strong, Manny لە فیلمی Brother of the Wolf و تۆبی وانگ لە فیلمی Drive, Yao Ling لە فیلمی Born to Die ناوبانگی دەرکردبێت. ھەروەھا فیلمەکانی " ئەژدەی کەھرامان" (١٩٩٥)، "سابۆتاژ" (١٩٩٦) و " جۆن ویک ٣ " (٢٠١٩) لە بەرھەمە ناوازەکانی دیکەی ئەم ئەکتەرەدان.

ژیانی تایبەتی دەستکاری

داکاسکۆس ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ناوداری ئەمریکی جوولی کوندێرا کردووە، کە لەگەڵیدا ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی The Crying Freeman (فیلمی ١٩٩٥)دا بینیووە. سێ منداڵیان ھەیە: دوو کوڕ و کچێک. مارک پێنج خوشک و برای ھەیە: دوو برا و سێ خوشک. داکاسکۆس لە ٢٦ی شوباتی ١٩٦٤ لە شاری ئۆاھۆ لە ھاوای لەدایک بووە. باوکی بەناوی ئەل داکاسکۆس خەڵکی ھاوارییە و ڕاھێنەری ھونەری جەنگییە و دایک و باوکی لە فلیپین سەرچاوەیان گرتووە و بە ڕەچەڵەک چینی و فلیپینی و ئیسپانی بوون. دایکی بایۆلۆژیکی بەناوی مۆریکۆ مەکڤی مۆرای بە ڕەچەڵەک ئێرلەندی و ژاپۆنییە.[٢] داکاسکۆس لە پێشکەشکردنی سامورای لە کەناڵی مێژوو، ئاشکرای کرد کە بەشێکی زۆر لە ئەندامانی خێزانی دایکی لە بۆردومانی شاری ھێرۆشیما کوژراون. دایکی ھاوسەرەکەی مالیا بێرناڵ ھونەرمەندی جەنگییە و خاوەنی خەڵاتە. لە کۆلێژی لۆس ئانجلەس ڤالی خوێندوویەتی، لەوێ لە تیپی لەشجوانی بووە. ھەروەھا لە زانکۆی ویلایەتی پۆرتلاند لە شاری پۆرتلاند لە ویلایەتی ئۆریگۆن خوێندوویەتی. شارەزایە لە شێوازی ھونەری جەنگی باوکی، وۆن ھۆپ کۆن دۆ. لە لای ئەمین سانتۆ و وشو، موای تای و کاپۆیرای خوێندووە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://web.archive.org/web/20100509211743/http://www.insidekung-fu.com/content/view/171/36/
  2. ^ Kim, Serena (2019-05-07). "Meet Actor Mark Dacascos—The Martial Artist Behind Zero in 'John Wick: Chapter 3—Parabellum'". CharacterMedia. Retrieved 2019-11-26.
  3. ^ "Discovering the Samurai Within". Inside Kung Fu. Archived from the original on 2010-05-09. Retrieved 2010-06-18. ٩ی ئایاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Inside Kung Fu. Archived from the original ٩ی ئایاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. on 2010-05-09. Retrieved 2010-06-18.