مارتێنسایت بریتیە لە ستیلێکی زۆر ڕەق کە پەیکەری بەلوری ھەیە. ئەم ناوە بۆخاتری گەورە زانای کانزاناسی ئاڵمانی «ئەدۆڵف مارتێنس» (١٨٥٠ بۆ ١٩١٤ ز) ناو نراوە. بە شێوەی بەراورد کردن دەتوانین بڵێین گشت ئەو پەیکەرە بەلوریانەی کە دروست دەبن بە بێ گۆڕانی پەرش بوون.[١] مارتێنسایت ھەروەھا ئەو ماددە کانزاییانەش دەگرێتەوە کە دەنکۆڵە بەلوریەکانی لە شێوەی وەرەقەیە (plate-shaped crystal grains).

پەیکەری بەلوری مارتێنسایت

تایبەتمەندیەکان دەستکاری

مارتتێنسایت لە ستیلی کاربۆنی دروست دەبێ بە ھۆی ساردکردنەوەیەکی خێرا (کوینچ کردن). لەم پڕۆسە خێرایەدە کاربۆن دەرفەتی تەواوی نابێ کە لەپەیکەرەی بەلوری دەرچێت، کە پێی دەگوترێ سێمینتایت (Fe3C). لەپلەی گەرمی بەرزدا جۆرێکیتری فەیس مان ھەیە کە پێی دەگوترێ ئەوستێنایت. ئەوستێنایت (γ-Fe) یا فەیزی گاما-ئاسن، پێکھاتوە لە گیراوەی ڕەقی ئاسن و ھەندێ ماددەی تر وەک کاربۆن و سلیکۆن. لە ئەنجامی کوینچ کردن دا فەیزی (face centered cubic - FCC) دەگۆڕێ بۆ (body-centered tetragonal) کە پڕ بوە لە کربۆن. ڕەقترین ستیل ٤٠٠ برینێڵە، لە کاتێکدا مارتێنسایت دەتوانێ بگاتە ٧٠٠ برینێڵ.[٢]

 
شێوەی مایکڕۆسکۆپی فەیزی مارتێنسایت

پڕۆسەی دروست بوونی مارتێنسایت لە ناو ماددەکە کاتێک دەست پێدەکات کە پلەی گەرمیەکە بگاتە پلەی گەرمی دەست پێکردنی مارتێنسایت (Martensite Start - Ms)، لەم کاتەدا فەیزی ئەوستێنایت بە شێوەیەکی میکانیکی ناجێگیر دەبێت. کاتێک پڕۆسەی کوینچ کردن جێبەجێ دەکرێ، ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەوستێنایت کتوپڕ دەگۆڕێ بۆ مارتێنسایت تا پڕۆسەی گۆڕانکاریەکە تەواو دەبێ لە پلەی گەرمی مارتێنسایتی کۆتایی (Martensite finish - Mf).

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Khan, Abdul Qadeer (March 1972) [1972], "3", The effect of morphology on the strength of copper-based martensites(in German and English), 1 (1 ed.), Leuven, Belgium: A.Q. Khan, University of Leuven, Belgium, p.  300
  2. ^ Baumeister, Avallone, Baumeister. "6". Marks' Standard Handbook for Mechanical Engineers, 8th ed. McGraw Hill. pp.  17, 18. ISBN 9780070041233.