لە زانستی مادەدا کوینچ کردن (بە ئینگلیزی: quenching) بریتیە لە ساردکردنەوەی کتوپڕی ماددەیەکی گەرم لە ناو ئاو یا ڕۆندا. لەم پڕۆسەیەدا ماددەکە چەند تایبەتمەندیەکی نوێ وەردەگرێت. ئەم پڕۆسەیە بەشێکە لە چارەسەری گەرمی کە ماددەکە دەپارێزێ لە دروست بوونی نەخوازراوی ھەندێ پەیکەرەی مایکڕۆیی (microstructure). لە ڕێی ساردکردنەوەیەکی کتوپڕدا کات گرنگیەکی زۆری ھەیە بە جۆرێک کە ئەو ناوەندەی کە ماددەکەی تێدەھاوێژرێ بۆ ساردبوونەوە تایبەتمەندی جیاواز دەبەخشێ بە ماددەکە. یەکێک لەو تایبەتمەندیانە بریتیە لە بچوک بوونەوەی دەنکۆڵەکانی (Grain size) ناو ماددەی کانزایی و ماددەی پلاستیکی کە لە ئەنجامدا دەبێتە بەرز بوونەوەی ڕەقیەتی ماددەکە.

ستیلی ٠٬٣٥ کە لە ئاودا کوینچ کراوە

لە کانزاناسیدا، کوێنچ کردن بە گشتی بەکار دێت بۆ ئەوەی ڕەقیەتی ستیل بەرز کەنەوە بە ھۆی بەرز کردنەوەی فەیزی مارتێنسایت. لەم پڕۆسەیەدا ستیل پێویستە لە خاڵی یوتێکتۆید بە خێرایی سارد بکرێتەوە. لە ستیلێک کە ئاوێتە کرابێت بە نیکڵ و مەنگەنێز پلەی گەرمی یوتێکتۆید دادەبەزێت. ئەم ئاوێتە کردنەش دەبێتە ھۆی دابەزاندی خاڵی دەستپێکی مارتێنسایت و بەمشێوەیەش پڕۆسەکە ئاسانتر دەبێت.

ھێڵکاری ئاوێتەی ئاسن و کاربۆن

ساردکردنەوەیەکی زۆر خێرا دەبێت پارێزگاری کردن لە دروست بوون گشت پەیکەرەی بەلوریەکان و لە ئەنجامدا کانزای شوشەیی بەرھەم دێت.

کوینچی ڕەق کردن دەستکاری

کوینچی ڕوق کردن پڕۆسەیەیەکی میکانیکیە کە تێیدا ستیل و چەودان کردەوەی ڕەق کردن و بەھێز کرنیان لە سەر جێبەجێ دەکرێت. ئەم پڕۆسەیە بە گەرم کردنی ماددەکە بۆ پلەیەکی گەرمی دیاری کراو و سارد کردنەوەی کتوپڕ بە جێ دەھێنرێت.

مێژوو دەستکاری

چەندین بەڵگە لەبەردەستە کە مێژووی کوینچ کردن دەگەڕێننەوە بۆ سەردرمی ئاسن.[١] لە ئەوروپادا ئەم پڕۆسەیە باو نەبوە تا سەدەی پازدەی زاینی.

چەند نمونەیەک مێژوویی لە مێزۆپۆتامیا (تورکیای ئێستا) دۆزراوەتەوە کە نیشان دەدەن لە چوار سەدە پێش زاین ئەم پڕۆسەیە بەجێ ھێنراوە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Mackenzie, D. S. (June 2008). "History of quenching". International Heat Treatment and Surface Engineering. 2(2): 68–73. doi:10.1179/174951508x358437. ISSN 1749-5148.
  2. ^ Moorey, P. R. S. (Peter Roger Stuart) (1999). Ancient mesopotamian materials and industries: the archaeological evidence. Winona Lake, Ind. : Eisenbrauns. pp.  283–85. ISBN 978-1575060422. OCLC 42907384.