گیراوەی ڕەق (بە ئینگلیزی: Solid solution) بریتیە لە یەک یا چەند ماددەیەکی تواوە (Solvent) کە لەگەڵ ماددەی توێنەرەوە (Solute) گیراوەیەکیان دروست کردوە، وە جونکە گیراوەکە لە دۆخی ڕەقی دایە پێیدەگوترێ گیراوەی ڕەق. لەم سیستەمە نوێیەدا پەیکەری بەلوری ماددەی سەرەکی (توێنەرەوە) بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە و ئاوێتەی کیمیایی لە نێوان تواوە و توێنەرەوە دروست نابێت. ئەمە زیادتر بۆ ئەو توخمە کیمیاییانە ڕاستە کە لە خشتەی خولی دا نزیک یەک بن. بە پێچەوانەوە، لەجیات گیراوەی ڕەق ئاوێتەی کیمیایی بەرھەم دێت کاتێک دوو کانزای تێکەڵ کراو لە خشتەی خولیدا لێک نزیک نەبن.[١]

وێنەی ١. ھێڵھاری فەیز بۆ داڕشتەیەکی دوانی کە گیراوەی ڕەق نیشان دەدات.

پێویستە جیاوازی بکەین لە نێوان ئەو دوو ماددەیەی کە بە ھۆی فیشارێکی میکانیکیەوە تێکەڵ دەکرێن وەک دوو جۆری خوێ، شەکر و خوێ و … ھتد. بۆ نمونە داڕشتە جۆرێکە لە گیراوەی ڕەق.

وێنەی ٢. ئەم ھێڵکاریە دوو گیراوەی ڕەق نیشان دەدات، کە بریتین لە ئاڵفا α و بێتا β.

وێنەی ٢، بریتیە لە دوو گیراوەی ڕەق. ھەروەھا تێکەڵەیەک لەم دوو فەیزە کە بریتیە لە α+β (ناوچەیەک لە نێوان ھەریەک لە α و β). لەگەڵ ئەمەشدا لە نێوان دۆخی شل و ھەرکان لە α و β ناوچەیەکیتر دروست بوە کە بریتیە لە شلەیەک کە دورگەی بچوکی ماددەی ڕەق تێیدا دروست دەبن و بە ساردبوونەوەی ماددەکە ئەم دورگە بچوکانە گەشەدەکەن و لە کۆتایی دا دەنکۆڵە پێک دێنن.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری