لە ھاوڕێیەتی لابراو (فیلم)
لە ھاوڕێیەتی لابراو بە ئینگلیزی (Unfriended) فیلمێکی سینەمایی ھۆلیوودە، لە جۆری ترسناک - نھێنی - ھەستبزوێنە لە ٢٠١٤ لە ڤیستیڤاڵی فانتاسیا بۆ یەکەم جار پەخش کراوە و لە ٢٠١٥ش چۆتە سینەماکان.
لە ھاوڕێیەتی لابراو | |
دەرھێنەر | لیۆ گابریادز |
---|---|
نووسین | نێلسۆن گریڤس |
کاست | شێلی ھێنیگ مۆسیس ستۆرم ڕێنی ئۆڵستێد ھیثەر سۆسمان |
دەستکاری | پارکەر لارامی ئاندریو ویسمان |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٧ی نیسانی ٢٠١٥ (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا) |
ماوەی فیلم | ٨٣ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١ میلیۆن دۆلار |
داھات | ٥٩ میلیۆن دۆلار |
چیڕۆک
دەستکاریفیلمەکە باس لە کۆمەڵە ھاوڕێیەکی قوتابخانە دەکات کە بەیەکەوە لە چاتی سکایپ کۆدەبنەوە و قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن. بەڵام ئەو رۆژەیان ساڵیادی مردنی ھاوڕێکەیانە، کە ناوی لاورا بوو بەھۆی ئەوەی ڤیدیۆیەکی ئابڕووبەری بڵاوکرابووەوە لەلایەن کەسێکی نەناسراو خۆی دەکوژێت. لەو رۆژەشیان شتێکی سەیر ڕوودەدا ئەویش کە ڕۆحی کچەکە دەچێتەوە سەر ئەکاونتەکەی خۆی و ھەڕەشە لە ھاوڕێکانی دەکا و تۆڵە لە ھەموویان دەکاتەوە، بەوەی کە ئەوان ڤیدیۆکەیان بڵاوکردۆتەوە.
تایبەتمەندی فیلمەکە
دەستکاریفیلمەکە بەوە ناوی دەرکردووە کە جۆرێکی نوێیە لە فیلم و فیلمی ترسناک، ئەویش بەھۆی ئەوەی تەواوی فیلمەکە لە سکرینی لاپتۆپێکەوە تۆمار کراوە! تەنیا یەک دیمەنی کۆتایی نەبێت کە دەچێتە دەرەوەی سکریینەکە. وە ئەو تەکنیکەش بۆ یەکەم جارە بەکاردێت لە فیلمدا.
بۆکس ئۆفیس
دەستکاریفیلمەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٥ توانی ٣٢٬٤٨٢٬٠٩٠ میلیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لە ناوەخۆ، وە لە وڵاتەکانی تر ٢٦٬٥٥٤٬٨٤٥ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە. کە کۆی گشتی دەکاتە ٥٩٬٠٣٦٬٩٣٥ میلیۆن دۆلار لە کاتێکدا تەنیا ١ میلیۆن دۆلار تێچووی فیلمەکە بووە! فیلمەکە لە یەکەم رۆژی دەرچوونی توانی ٦٫٨ میلیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، وە لە ھەفتەی یەکەمیش داھاتەکەی ١٥٫٨ میلیۆن دۆلار بوو.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- ماڵپەری فەرمی فیلمەکە ٢٧ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئینتەرنێت
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ڕووسیا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |