لەیلا ساڵحی (لەدایکبووی ١٩٧٩ لە بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) شاعیر و نووسەرێکی کوردە.

لەیلا ساڵحی
لەدایکبوون١٩٧٩
بۆکان، کوردستان
پیشەنووسەر، شاعیر
زمانکوردی
نەتەوەکورد
کارە دیارەکانشیعری ژنانی جیھان
ھاوسەریوونس ڕەزایی
منداڵەکانئاڵا، پێشەوا

لەیلا ساڵحی ساڵی ١٣٥٨ی ھەتاوی لە دایک بووە. پاش تێپەڕاندنی قۆناغی دواناوەندی لە شاری بۆکان، لە بواری مێژوودا پەرەی بە خوێندن داوە و بڕوانامەی ماستەری مێژووی لە زانکۆی تەورێز پێ دراوە. دواتر بووەتە مامۆستای خوێندنگە و وانەبێژی زانکۆ و وەک توێژەرێکی بواری مێژووش دەرکەوتووە. ساڵی ٢٠١٦ لە یەکەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی توێژینەوەی مێژوویی تاران وەک توێژەری ھەڵبژاردە ناودێر کراوە.[١][٢]

لە گۆڤار و بڵاڤۆکەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا نووسراوە و ھۆنراوەی بڵاو بووەتەوە.

لە بواری ئەدەبیاتی منداڵانیشدا چالاکە و بەرھەمی چاپ کردوون. ئەندامی دەستەی نووسەرانی مانگنامەی (ڕۆچنە) بووە کە تایبەتە بە مناڵان و مێرمنداڵان. ھەروەھا یەکێک لە ئەندامانی چاودێری گۆڤاری مناڵانەی کانییە کە پاشکۆی گۆڤاری مەھابادە و ٩٥ ژمارەی دەرچووە. لە یەکەمین فێستیواڵی نەتەوەیی چیرۆکی بانەدا کە پاییزی ساڵی ٢٠١٧ بەڕێوە چوو، وەک داوەری بەشی چیرۆکی منداڵان دیاری کرا.[٣] لەیلا ساڵحی لە ساڵی ٢٠١٦وە ڕەوتێکی بۆ خوێندنەوەی کتێب لەناو ژناندا وەگەڕ خستووە و ھەر بە ماوەی جارێک کۆبوونەوە و خوێندنەوەی ڕەخنەگرانەی کتێبێکی بەرچاوی نووسەرانی جیھان لە ھۆڵی کۆبوونەوە گشتییەکانی شاری بۆکان بەڕێوە دەبا. لەم کۆبوونەوانەدا کە تایبەتە بە ژنان خاتوونە کتێبخوێن و ڕەخنەگرەکانی شارەکانی بۆکان و دەورووبەر بەشداری دەکەن و پێشوازییەکی باشی لێ دەکرێ.[٤][٥]

بەرھەمەکان

دەستکاری
  1. شیعری ژنانی جیھان،[٦] وەرگێڕان و توێژینەوە (٥٠٠ لاپەڕە)؛ ٢٠١٨
  2. ماسی کۆلکەزێڕینە،[٧] چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان؛ ٢٠١٢
  3. کایە بە قامکەکان،[٨] شیعر و کایەی مناڵانە، وەرگێڕان.

نموونەی شیعر

دەستکاری
  • قەڵتێک لە شیعرێکی درێژی لەیلا ساڵحی
وا داییس
مناڵێک لە شۆڕەبی و ئاو
ڕەنگە سبەی پیاوێک دادێ لە ڕەز و نوور
دەستەکانی
تامی بەژنی ئاسمان دەدەن.
بەردەوامە
حوکماتی نیشتمانەکان
ھیمالیا دەربەندی ڕووان و لاوژە و
ئەو کیژانەی شەتڵی پەرین
سەما دەکا کیژی مانگ و
بوێرانە وەگیان دەھێنێ ئارەزوو.
لەت لەت لەت فوارە دەکا ئەم جەستەیە
دێراو دێراو ئەم بەژنە شکۆفە دەکا
ئێسکی ڕەزێکە فێی عەشق گرتوویەتی و
زگی ھەموو چرۆی شەڕاب
چاو نەترساو
دەدوێ بە ڕاوێژی لەشی و
دەڕژێتە ئامێزی زنار
دەڕوێ و دەڕوێ و تا ئەو ساتەی ڕاجەی زنار
دەتوێتەوە
ئەم لەشە کەروێشکەی گڕە و
ئاوس دەبێ ھەتا چرا
سەما دەکەن کیژۆڵانی ھیمالیا.

نموونەی وەرگێڕان

دەستکاری
  • شەوانە کە ھەوا خەریکە فێنک بێ
١
شەوانە کە ھەوا خەریکە فێنک بێ
لە دەستی منەوە گەرما بخۆوە
دەستم خوێنی بەھاری لێ دەتکێ
دەستم بگرە
باسکە سپییەکانم بگرە
دڵتەنگی شانە لاوازەکانم بگرە…
سەیر دەبوو
ئەگەر شەوێک، شەوێکی وەک ئەو شەو
قورسایی سەری تۆم لەسەر سینگی خۆم ھەست بکردبایە.
٢
تۆ سوورە گوڵی ئەوینت
خستە ناو منداڵدانی سپی منەوە
سوورە گوڵی ئەوینت کە خەریک بوو سیس ھەڵگەڕێ
بە دەستە داگیرساوەکانم دەگرم.
لەگەڵ تۆمە! سەرکردەیەک بە ڕاونینی سەھۆڵینەوە
وەری دەگرم
ئەو تاجەی لە سەرمت ناوە
ئەو تاجەی سەرمی بەرەو دڵم خوار کردووەتەوە.[٩]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «مامۆستایەکی بۆکانی وەکوو خانمی بەتوانا و لێھاتووی پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژاوا ھەڵبژێردرا». سەحەری کوردی. ٢١ی ئازاری ٢٠١٦. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  2. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ بانەنیووز:http://banehnews.org/برترین-ھای-جشنوارە-کشوری-داستان-بانە-ت/[[[https://web.archive.org/web/*/http://banehnews.org/برترین-ھای-جشنوارە-کشوری-داستان-بانە-ت/ بەستەری مردوو] بەستەری مردوو]]
  4. ^ «اسرارنامە: بانوان شھرستان بوکان رمان «جای خالی سلوچ» محمود دولت آبادی را نقد و بررسی کردند». ئەسرارنامە (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «بانوان بوکانی بە نقد "سووشون" نشستند، پایگاە خبری ھەواڵ» (بە فارسی). لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ شیعری ژنانی جیھان، ساڵحی، لەیلا. خانی، سەقز: ٢٠١٨
  7. ^ ساڵحی، لەیلا (وەرگێڕ)، فیستێڕ، مارکووس (نووسەر)، ماسی کۆلکەزێڕینە، ڕێکخراوەی ئیزیرتوو، پووشپەڕی ٢٠١٢
  8. ^ کایە بە قامکەکان، ساڵحی، لەیلا (وەرگێڕ)، ڕەحماندووست، مستەفا (نووسەر). بنکەی ڕاھێنانی ھزری مناڵان و مێرمنداڵان، تاران:
  9. ^ «ئەو نیشتمانەی کە نییە/سودرگران پێشەنگی بزووتنەوەی شێعری نوێی سوئێد و فەنلاند». ھاژە. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)