لەیلا خالید (بە عەرەبی: لیلا خالد)، (٩ نیسانی ١٩٤٤ - ) ژنی شۆڕشگێڕی عەرەب خەڵکی وڵاتی فەلەستینە. لەیلا خالید ئەندامی بەرەی ڕزگاری گەلی فەلەستینە.

لەیلا خالید

لەدایکبوون (١٩٤٤-٠٤-٠٩) ٩ی نیسانی ١٩٤٤ (تەمەن ٨٠ ساڵ)

خالید بەھۆی ڕۆڵی لە ڕفاندنی فڕۆکەی پەروازی تەوەئا ٨٤٠ لە ساڵی ١٩٦٩ ناسراوەتەوە کە یەکێک لە چوار فڕۆکەڕفێنیەکانێک بوو ک لە ساڵێ دوایی بەشێوەێ ھاوکات وەکوو بەشێک لە ھێرشێک بە ناوی بە ناوی سیپتامبەری ڕەش (ئەیلوولی ڕەش) لە وڵاتی ئوردن قومیاو و بە ناوی فڕۆکەڕفێنیی داوسۆن فیلدز بەناوبانگ بوو. لەیلا خالید یەکەمین ژنی فڕۆکەڕفێنی جیھان بووە. ئەو دەستبەسەر کرا، بەڵام پاشان ھەڤالانی لە بەرەی گەل چەند شاروەندیکی سیڤیلیان بە بارمتە گرت و خالید لە گوڕینەوەی زیندانییەکان ئازاد کراو.

لەیلا خالید و کوردستان دەستکاری

لەیلا خالید چەندین کەڕەت لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان پشتگیری کردووەتە و سەردانی کوردستانی کردووەتەوە. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لەیلا خالید لە یەکەمین کۆنفڕانسی ژنانی رۆژھەڵاتی ناوین کە بە دەستپێشخەری تەڤگەری ژنانی ئازاد و دیموکراتیکی باکووری کوردستان و بە پشتیوانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە)، کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە)، ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی دێمۆکراتیکی گەلان و بە بەشداری دەیان کەس لە نوێنەرانی بزووتنەوەی ژنان لە ٢٦ وڵاتی جیھان، لە ئامەدی باکووری کوردستان بەڕیوەچوو، وەکوو پێشەنگی بزووتنەوەی ژنانی فلستین بەشداریی کرد.[١]

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ کە گولتان کشاناک ھاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد و ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان لە لایەن حکۆمەتی تورکیا گیرابوو، لەیلا خالید بە دەربڕینی نامەیەک پشتیوانیی خۆی لە گولتان کشاناک ڕایگەیاند و وتی: «داوا لە ھەمووان دەکەم کە لەبەرامبەر دەستگیر کردنی ھەڤاڵانمان بێدەنگ نەبن و دەست بە خۆپشاندان بکەن».[٢]

لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لەیلا خالید لە ڕێوڕەسمی دامەزراندنی لقی دەستەی ژنانی سوریای ئازاد لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب بەشداری کرد و وتاری خوێندەوە.[٣]

لە ڕۆژی ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ لەیلا خالید لە ١٥٩ئەمین ڕۆژی مانگرتنی لەیلا گیوڤەن ھاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و نوێنەری حەکاری لە پەرلمانی تورکیا لە پارتی دیموکراتی گەلان، سەردانی کردی. لەیلا خالید ئاماژەی بە پەیوەندی و ھاوتایی دوو گەلی کوردستان و فەلەستین کرد و پشتیوانیی خۆی لە بەرخۆدانی کوردەکان لەبەرامبەر حکۆمەتی تورکیا دەربڕیو.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری