ئەیلوولی ڕەش کە بە شەڕی ناوخۆیی ئوردن ناسراوە،[١] [٢] ئەو ململانێیەیە کە لە ئوردن لە نێوان ھێزە چەکدارەکانی ئوردن بە سەرۆکایەتی شا حسێن و ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین بە سەرۆکایەتی یاسر عەرەفات سەریھەڵدا، لە نێوان ١٦ بۆ ٢٧ی ئەیلوولی ١٩٧٠، لەگەڵ ھەندێک چالاکی تا ١٧ی تەممووزی ١٩٧١ بەردەوام بوو.

ئەیلوولی ڕەش
بەشێکە لەکێشەی عەرەب–ئیسرائیل، شەڕی ساردی عەرەب
ناو بە زمانی فەرمیأَيْلُول الْأَسْوَد
ناونراوە لەدوایئەیلوول
جێئوردن
ڕێکەوتی دەستپێکردن٦ی ئەیلوولی ١٩٧٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٧ی تەممووزی ١٩٧١
بەشداربووھێزە چەکدارەکانی ئوردن، ڕێکخراوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین

دوای ئەوەی ئوردن لە ساڵی ١٩٦٧ کۆنترۆڵی کەرتی ڕۆژاوای لەدەستدا و بوو بە ھی ئیسرائیل، فیداییەکانی فەلەستین بنکەکانیان گواستەوە بۆ ئوردن و ھێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و ناوچە داگیرکراوەکان پەرەپێدا. تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل لە ئۆردووگای فڕۆکە جەنگییەکان لە کەرامە، شارۆچکەیەکی ئوردنی بەدرێژایی سنووری کەناری ڕۆژاوا، پەرەی سەند و بوو بە شەڕێکی تەواو. سەرکەوتنی ھاوبەشی فەلەستین و ئوردن لە شەڕی کەرامە لە ساڵی ١٩٦٨، پشتیوانی عەرەبەکانی بۆ چەکدارانی فەلەستینی لە ئوردن زیاد کرد. لە ئوردن دەسەڵاتی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین گەشەی کرد و تا ساڵی ١٩٧٠ بە ئاشکرا دەستی کرد بە داوای ڕووخاندنی دەسەڵاتی پاشایەتی ھاشمی. وەک دەوڵەتێک لەناو دەوڵەتێکدا کاریان دەکرد، ھەندێک لە فیداییەکان یاسا و ڕێسا ناوخۆییەکانیان پشتگوێ خست، و دووجار ھەوڵی تیرۆرکردنی شا حسێنیان دا - کە بووە ھۆی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژ لە نێوان ئەوان و سوپای ئوردن لە حوزەیرانی ١٩٧٠. شا حوسێن ویستی فیداییەکان لە وڵاتەکە دەربکات، بەڵام دوودڵ بوو لە ھێرشکردن چونکە نەیدەویست دووژمنەکانی بەکاربھێنێت ئەمەش دژی ئەوە بە یەکسانکردنی چەکدارانی فەلەستینی لەگەڵ خەڵکی مەدەنی. چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە بووە ڕفاندنی فڕۆکە لە مەیدانی داوسۆن لە ئوردن لە ١٠ی ئەیلوولدا گەیشتە لوتکە، کە تێدا فیداییەکان سێ فڕۆکەی مەدەنییان ڕفاند و ناچاریان کردن لە زەرقا بنیشنەوە و ھاووڵاتییانی بیانییان بە بارمتە گرت و دواتر فڕۆکەکانیان لە بەردەم ڕۆژنامەگەری نێونەتەوەیییدا تەقاندەوە. پاش ئەمە شا حوسێن فەرمانی بە سوپا کرد کە بجووڵێن.

لە ١٧ی ئەیلوولدا، سوپای ئوردن ئەو شارانەی گەمارۆدا کە ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی تێدابوو، لە نێویاندا عەمان و ئیربید و بە تۆپخانەی قورس و تۆپی تانکی دەستیکرد بە بۆردوومانکردنی فیداییەکان جێگیرکراو لە کەمپەکانی پەنابەرانی فەلەستین. ڕۆژی دواتر ھێزێک لە سووریاوە کە نیشانەکانی سوپای ڕزگاریخوازی فەلەستینیان لەسەر بوو، دەستیان کرد بە پێشڕەوی بەرەو ئیربید، کە فیداییەکان بە "شارێکی ئازادکراو"یان ڕاگەیاند. لە ٢٢ی ئەیلوولدا، دوای ئەوەی سوپای ئوردن ھێرشێکی زەمینی دەستپێکرد، سوورییەکان کشایەوە و زیانێکی زۆری بە ھێزی سووریا گەیاند. زیادبوونی فشارەکانی وڵاتانی عەرەبی بووە ھۆی ئەوەی شا حسێن شەڕەکە بوەستێنێت. لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا ڕێککەوتنێک لەگەڵ یاسر عەرەفات واژوو کرا بۆ ڕێکخستنی بوونی فیداییەکان. سوپای ئوردن گەڕایەوە و لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٧١دا جارێکی دیکە ھێرشیان کردەوە، فیداییەکان یەک بە یەک لە شارەکان دەرکران، تا دوو ھەزار فیدایی دوای ئەوەی لە ١٧ی تەممووزدا لە دارستانێکی نزیک عەجلوون گەمارۆدرابوون، خۆیان ڕادەست کرد، ئەمەش کۆتایی ململانێکان بوو.

ئوردن ڕێگەی بە فیداییەکان دا لە ڕێگەی سووریاوە بەرەو لوبنان بڕۆن، دوای ئەوە بوونە یەکێک لە لایەنە شەڕکەرەکانی شەڕی ناوخۆی لوبنان. ڕێکخراوی ئەیلوولی ڕەش لە کاتی شەڕدا بۆ ئەنجامدانی تۆڵەسەندنەوە دامەزرا. ڕێکخراوەکە بەرپرسیارێتی تیرۆرکردنی وەسفی ئەلتەل سەرۆک وەزیرانی ئوردنی لە ساڵی ١٩٧١ و ئۆپەراسیۆنی میونشن کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکرایەوە لە ساڵی ١٩٧٢دا گرتە ئەستۆ.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ www.encyclopedia.com https://web.archive.org/web/20201217022838/https://www.encyclopedia.com/humanities/encyclopedias-almanacs-transcripts-and-maps/jordanian-civil-war-1970-1971. لە ڕەسەنەکە لە 17 ديسمبر 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە 2020-12-31 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ www.moqatel.com https://web.archive.org/web/20161025050708/http://www.moqatel.com/openshare/behoth/sirzatia17/jordan/mol002.doc_cvt.htm. لە ڕەسەنەکە لە 25 أكتوبر 2016 ئەرشیڤ کراوە. لە 2016-10-24 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  3. ^ Shlaim 2008، لاپەڕە 311-340.