لێپرسینەوە لە سەددام حوسێن

لێپرسینەوەکانی سەددام حوسێن دوای ماوەیەکی کەم لە دەستگیرکردنی لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ دەستیپێکرد، لەکاتێکدا لەلایەن ئەمریکاوە لە گرتنگەی کرۆپەر لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕاگیرابوو. لە سەرەتای مانگی شوباتی ٢٠٠٤ دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لە سەددام و بەرنامەی لێکۆڵینەوەکە ناوی ئۆپەراسیۆنی دووپشکی بیابانی لێنرا. لە ساڵی ٢٠٠٩ دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی تۆماری لێکۆڵینەوەکانی لەگەڵ سەددام بە پێی یاسای ئازادی زانیاری و لەسەر داوای ئەرشیفی ئاسایشی نیشتمانی بڵاوکردەوە. لە بەڵگەنامەکاندا، سەددام وەک دەستبەسەرکراوێکی بەھا بەرز #١ (بە ئینگلیزی: High Value Detainee #1)‏ ناسێنراوە، بە درێژایی دەستبەسەرکردنی، بیست چاوپێکەوتنی فەرمیی ئەنجامداوە، پاشان پێنج گفتوگۆی نافەرمیی. لێپرسینەوەکە پرسیاری ژیانی سیاسی خۆی لەخۆگرتبوو، و ژیانی لە ساڵی ٢٠٠٣ تا دەستگیرکردنی، ئەمە جگە لە ڕۆڵی لە کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی ١٩٥٩.

سەددام حوسێن دوای دەستگیرکردنی لەلایەن سەربازانی ئەمریکا لە تکریت

لێکۆڵینەوە وردەکان بریتی بوون لە پرسیار سەبارەت بە شەڕی ئێران و عێراق و بەکارھێنانی چەکی کیمیایی دژی ئێرانییەکان. لە میانەی لێپرسینەوەکانیدا، دووپاتی کردەوە کە ھەرگیز ھاوکاریی لەگەڵ قاعیدە نەکردووە، بە پێچەوانەی ئەوەی کە کارگێڕی جۆرج بووش سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی بۆ کرد بۆ پشتیووانی لە سیاسەتەکەی کە ئامانج لێی گۆڕینی ڕژێمی عێراق بووە. سەددام چەندین جار ڕەتیدەکردەوە کە خاوەنی چەکی کۆمەڵکوژی بێت، و ڕای گەیاند کە بانگەشەی ھەبوونی چەکی کۆمەڵکوژی دەکرد بۆ ئەوەی لەبەردەم ئێراندا لاواز دەرنەکەوێت. ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە قاعیدە دەترسێت و ئوسامە بن لادنی بە «کۆنەپەرست» وەسفکردووە.[١]

سەددام لێکۆڵینەوەی ڕووبەڕووی لەگەڵ جۆرج پیرۆ، بریکاری ئێف بی ئای ئەنجامدا، کە بەڕەچەڵەک ئاشوورییە و یەکێکە لەو کەسە کەمانەی ناو ئێف بی ئای کە بە زمانێکی عەرەبی ڕەوان دەدوێت. پیرۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی ٦٠ خولەک لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٨دا باسی لە پرۆسەی لێکۆڵینەوەکە کرد لەگەڵ سەددامدا.

دیارترین وتەکان

دەستکاری

شەڕی ئێران و عێراق

دەستکاری

«ئەگەر عێراق بوونی نەبووایە، خومەینی و ئێران ھەموو جیھانی عەرەبییان داگیر دەکرد».

چەکی کیمیایی

دەستکاری

«ئەگەر چەکی قەدەغەکراوم ھەبووایە، ئایا ڕێگەم دەدا ئەمریکا لە کوێت بمێنێتەوە بەبێ ئەوەی ھێرش بکەمە سەری؟».

«ئای خوایە، ئەگەر چەکی لەو جۆرەم ھەبووایە لە شەڕەکەمدا لە دژی ئەمریکا بەکارم دەھێنا».

زنجیرەی کاتی

دەستکاری

لە خوارەوە زنجیرەی کاتی چاوپێکەوتنەکانی جۆرج پیرۆ لەگەڵ سەددام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٤دا دەخەینەڕوو:

  • یەکەم چاوپێکەوتن، ٧ی شوبات
  • چاوپێکەوتنی دووەم، ٨ی شوبات
  • چاوپێکەوتنی سێیەم، ١٠ی شوبات
  • چاوپێکەوتنی چوارەم، ١٣ی شوبات
  • چاوپێکەوتنی پێنجەم، ١٥ی شوبات
  • چاوپێکەوتنی شەشەم، ١٦ی شوبات
  • چاوپێکەوتنی حەوتەم، ١٨ی شوبات
  • چاوپێکەوتنی ھەشتەم، ٢٠ی شوبات
  • چاوپێکەوتنی نۆیەم، ٢٤ی شوبات
  • چاوپێکەوتنی دەیەم، ٢٧ی شوبات
  • چاوپێکەوتنی یازدەھەم، ٣ی ئازار
  • چاوپێکەوتنی دوانزەھەم، ٥ی ئازار
  • چاوپێکەوتنی سێزدەھەم، ١١ی ئازار
  • چاوپێکەوتنی چواردەھەم، ١٣ی ئازار
  • چاوپێکەوتنی پانزەھەم، ١٦ی ئازار
  • چاوپێکەوتنی شانزەھەم، ١٩ی ئازار
  • چاوپێکەوتنی حەڤدەھەم، ٢٣ی ئازار
  • چاوپێکەوتنی ھەژدەھەم، ٢٨ی ئازار
  • چاوپێکەوتنی نۆزدەھەم، ٣٠ی ئازار
  • چاوپێکەوتنی بیستەم، ١ی ئایار
  • گفتوگۆی نافەرمی، ١٠ی ئایار
  • گفتوگۆی نافەرمی، ١٣ی ئایار
  • گفتوگۆی نافەرمی، ١ی حوزەیران
  • گفتوگۆی نافەرمی، ١٧ی حوزەیران
  • گفتوگۆی نافەرمی، ٢٨ی حوزەیران

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ باتل، جويس (١ی تەممووزی ٢٠٠٩). «صدام حسين يتحدث إلى مكتب التحقيقات الفدرالي: عشرون مقابلة وخمس محادثات مع "معتقل رفيع المستوى #1" في عام 2004» (بە ئینگلیزی). أرشيف الأمن الوطني. لە ڕەسەنەکە لە 6 أكتوبر 2016 ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)