لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/زانکۆکانی زانستە پزیشکییەکانی ئێران

پرۆژەیەکی بچووک

دەستکاری

سڵاو کاک @Aram بۆچوونتان لەبارەی ئەم پرۆژەیە چییە؟ پرۆژەیەکی بچووکە وەک شارەکانی سووریا کە یەکەمین پرۆژە بوو. پێتان وایە بۆ پرۆژەی کۆمەڵە وتارەکان گونجاوە؟ ئەگەر باشە تکایە بۆ ڕەگەکەی یارمەتیم بدەن. سپاس. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٩:٠٢، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Hivja: ڕاستییەکەی ژمارەی وتارەکانی کەمن و زانیارییەکانیشی دیار نین. ئەم وتارانە لە ویکییەکانی تر بەتایبەت فارسی ھەن؟ ⇐ئارام وتووێژ١٩:٤٧، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ لە ویکیپیدیای فارسی و ئینگلیزی وتاریان ھەن بڕوانە ئێرە. بۆ دەقەکەشیان دەتوانین خۆمان نووسینەکانی وتارەکانی ئینگلیزی و فارسی بەکاربێنین. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢١:١٣، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەریش بۆ پڕۆژەکە گونجاو نییە دەتوانین خۆمان سەربەخۆ بە ئارام بۆت بڵاویان بکەینەوە. بەگشتی خۆتان باشتر دەزانن چی بکەین ئەمە تەنیا پێشنیارێکە. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢١:١٥، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja: ھممم… ئافەرم، پێم وایە وتاری باشیان لێ ساز دەبن! وا دیارە لای خۆمان تەنیا زانکۆی کوردستان بۆ زانستە پزیشکییەکان دروست کراوە. حەز دەکەن خۆتان وەک دەستپێکێک ڕەگەکە دروست بکەن و شتێکی سەرەتاییی لێ دروست بکەن تا بزانین چۆن فراوانی بکەین، بەڵام دەبێ لە چاوەڕوانیدا بمێنێتەوە چونکە جارێ شەڕی شارەکانمان ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ٢٢:٣٥، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆر باشە سپاس بۆ ئەوەیکە سەرنجتاندا، ڕەگەکەی دروست دەکەم. کێشە نییە سەرەتا شارەکان کۆتایی پێ دێنین. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٢:٤١، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ڕەگەکەم ساز کرد. بەڵام داوا لە بەڕێزان @Calak و @Aza دەکەم ئەم ڕستەیەم بۆ بکەنەوە کوردی تاوەکوو بەشێوەیەکی جوان دایبنەین: «در این دانشگاه رشته‌های گروه پزشکی تدریس می‌شود و زیر نظر وزارت بهداشت، درمان و آموزش پزشکی ایران فعالیت می‌کنند». زۆر سپاس. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٣:٠٩، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
٢ سەرچاوەم زیاد کردن. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٢:٢٥، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ئەم پڕۆژەیە بڵاو نەکەینەوە؟ ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٢:٠٨، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja: سپاس بۆ زیادکردنی سەرچاوەکان. ئیشەڵڵا دوای شارەکانی ئێران، خەریکی ئەمیش دەبین. ⇐ئارام وتووێژ١٤:١٣، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆر سپاس بۆ بەڕێزیشت، ھیوادارم تاکۆتاییی حەفتەی داھاتوو پڕۆژەکانی شارەکان، زانکۆکان و شارستانەکانی ئێران کۆتایی پێبێنین. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٧:٥١، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: سڵاوت لێ بێت. بەڕای من ئەگەر سەرەتا وتارەکانی ئەو پرۆژەیە بڵاو بکەینەوە باشترە چۆن ھەم ئامادەترە و ھەمیش پرۆژەیەکی بچووکترە. بڕوانە ڕەگەکە و سەیرێکی ئێرەش بکە بزانە چ زانیارییەکی دیکە باشتر دەبێت لە ڕەگەکەدا داینێین (بەستەری دووەم چەندین زانیاریی لەخۆ دەگرێت، وەک ساڵی دامەزراندن، ژمارەی کۆلێژەکان، ژمارەی نەخۆشخانەکانی سەر بە زانکۆکە و ھتد). ھیڤجا (وتووێژ) ‏٠٧:٥٨، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Hivja: بەپێی ویکیدراوە، ئێران سەرجەم ٣٦٥ زانکۆی تێدایە کە تەنیا ١١ دانەیان لای ئێمە دروست کراون. ٥٠ دانەیان پزیشکین و تەنیا یەکێیان لای ئێمە دروست کراوە. بە ھەرحاڵ، ئێستا کویرییەکەم بۆ زانکۆ پزیشکیییەکان دانا و لە گووگڵ سپرێدشیتیش بانگێشتم کردی. سەیری ڕەگەکەم کرد و زۆر سادەیە، بەڵام وەک دەستپێک باشە. لە ویکیدراوە بەس ئەوەندە زانیاری ھەبوو کە ڕام کێشاون. دەبێ بە دەست ژمارەی بەشەکان و شتەکانی تری نێو خشتەکەی ویکیی فارسی زیاد بکەین. ⇐ئارام وتووێژ١٣:٥٤، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس بۆ بەرێزت، سەیری دەکەم و کاری لەسەر دەکەم، دوو وتار لەو ٥٢ زانکۆیانە دروست کراون کە لە بەشی بەکارھێنەری خۆم ڕەشم کردوونەوە (تەورێز و کوردستان). بێگومان کاری زیاتری لەسەر دەکەن و پەرەی زیاتری پێدەدەین و ئەگەر ھەر شتێکیش بوو باسی دەکەین. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٩:٣٩، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ـــ ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٩:٣٩، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja زۆر چاکە. شتێکت پێویست بوو، بانگم بکە. ⇐ئارام وتووێژ٢٠:٤٤، ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram لەو کاتەوە دەستکاریی تێدا دەکەم، شکور ئێستا تەواو بوو (بۆ دیتنی ئەنجامەکان بڕوانە گووگڵ سپرێدشیت). ٥١ زانکۆکەم دانان (دواتر بۆم ڕوون بووەوە کە یەکیان ھەر زانکۆیەکی گشتییە نەک زانکۆی زانستە پزیشکییەکان، بۆیە لە ٥٢ بوونەوە ٥١). تکایە پێداچوونەوەیەک بۆ بەشی «Inception» بکە، ھەندێکیان خاڵین. ھەر ئەگەر پێویست بوو پێداچوونەوەیەکی تریش بۆ بەشی «OfficialWebsite» بکەوە، ھەرچەندە خۆم ئەو وێبگانەی کە پێویست بوون چاکم کردن و بەشێکیشم زیاد کردن، بەڵام شایەد بکرێ گۆڕانکارییەکی بچووکیان تێدا بکرێت. ئەگەریش ھەر شتێکی تر لەو بابەتەدا پێویستە تکایە پێم ڕابگەیێنە. تەنیا پرسیارێکم ھەیە، کویری چییە و بۆ چی دەبێت؟ زۆر سپاس بۆ بەڕێزت. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٠١:١٤، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja: ماندوو نەبیت. سەرجەم دراوەکان لە ویکیدراوە وەرگیراون. ھەر خانەیەک خاڵی بێ، کەواتە لەوێ داخڵ نەکراوە. ھەندێ خانەی ستوونەکانی دامەزراندن و وێبگەکە زیاتر لە نرخێکیان بۆ نووسرابوو و بە ھێمای «;» جیام کردبوونەوە، بەڵام دەبێ بزانین کە کامە دروستەکەیە و ئەوەی تریان بسڕینەوە کە وا دیارە خۆت کردووتە و دەستت خۆش بێت. ئەوەی دەمێنێتەوە، زانیارییەکانی ئەو خشتەی ویکیی فارسییە کە بزانە چیت پێویستە زیادی بکەیت، بیکە. بۆ پرسیارەکەشت، کویری بە بەڕیتانی یان ھەندێ جار کوێری بە ئەمریکی ھەر بە مانای گەڕان دێت و چەمکێکە بۆ گەڕان و ڕاکێشانی زانیاری لە بنکەدراوەدا. بۆ نموونە ئێستا ئێمە لە ویکیپیدیا بۆ وتارەکان دەگەڕێین و پێشنیارەکانمان پیشان دەدا، ئەوە بە کویری ئەو کارە کراوە. جا کۆمەڵێ زمانی ھەیە و بڕوانە en:Query language. باوترین جۆری کویری پێی دەڵێن en:SQL. ئەو ئامارانەی پۆل:ڕاپۆرتی بنکەدراوەی ویکیپیدیا بە SQL دەستمان کەوتوونە. ئەو جۆرەی کە لەم پڕۆژە و لە ویکیدراوە زانیارییەکانمان دەست دەخەین، پێی دەڵێن en:SPARQL. لە پەڕەی سەرەکیی ئەم پڕۆژە، کویرییەکەم داناوە و لە خوارەوەش بەستەرێک ھەیە. دای گرە و ئیشی پێ بکە. بە کورتی بەبێ کویری، ناتوانین ھیچ بکەین. :) ⇐ئارام وتووێژ١٢:٣٦، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاسی دووبارە بۆ ڕوونکردنەوەکەت. بۆ زیادکردنی زانیارییەکان پێم وایە دەبێ ساڵی دامەزراندن و ژمارەی «دانشکدە»کانی ناو خوودی زانکۆکە (ناوە کوردییەکەی نازانم!) زیاد بکەین. ئەگەریش بکرێ باش دەبێت ژمارەی نەخۆشخانەکانی سەر بە زانکۆکە، ژمارەی شارستانەکانی سەر بە زانکۆکە، ناوی دانشکدەکانی خوودی ناو زانکۆکە و لەگەڵ ناوی دانشکدەکانی سەربەخۆی سەر بە زانکۆکە زیاد بکەن «تەواوی ئەوانەی باسم کردن لە خشتەکانی داڕێژەی ویکیپیدیای فارسی بوونیان ھەیە». ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢١:١٥، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja ساڵی دامەزراندن داخڵ کراوە، بەڵام چەند دانەیەکیان بەتاڵن و تەنیا ئەوانە دەبێ پڕ بکرێنەوە. دانشکدە مەبەست لێی کۆلێژ یان بەش نییە؟ ئەوانەش کە باست کردن، دەبێ بە دەست زیاد بکرێن. ⇐ئارام وتووێژ١٤:٣٤، ٣١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستییەکەی جیاوازییان نازانم، بەڵام لە ویکیپیدیای فارسیدا ھەر دوویان وتاری جیایان ھەیە. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٢:٤٨، ٣١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram خۆم ساڵەکانی دامەزراندنی ئەوانەی خاڵین پڕ دەکەمەوە و دواتر ئاگادارت دەکەمەوە. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٢:٤٩، ٣١ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram سڵاو کاکە گیان، لەجیاتی دانشکدە دەبێ مانا ئینگلیزییەکەی بەکاربێنین کە دەبێتە «فاکەڵتی» یان «فەکەڵتی» کە یەکەمیان لە گووگڵدا گەڕانەکانی ١٠ ھێندەی دووەمینە. بۆ ساڵەکانیش ئەوە خەریک دەبم خشتە خاڵییەکان پڕ دەکەمەوە. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٣:١٢، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja وەڵا من لەگەڵ بەکارھێنانی ئەم وشە ئینگلیزییانە نیم. تۆ بڵێی ئەوەندە بێچارە بین؟ خۆشتان دەزانن. ⇐ئارام وتووێژ١٣:٥٨، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram منیش بەدڵ لەگەڵی نیم. چ وشەیەک پێتان وایە باشترە بیڵێن با بەکاریبێنین. خشتەکەی ساڵی دامەزراندنیشم پڕ کردنەوە. ئێستا با بچینە قۆناغی دوایی. با بیرێکیش بۆ ئەو پێشنیارانە بکەین کە لە ھەندێک سەرەوەتر ئاماژەم پێکردوون. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٤:٣٨، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja سپاس بۆ پڕکردنەوەی ساڵەکان. بۆ وشەکە، من بەش یان کۆلێژم پێ باشترە و ڕەنگە کۆلێژ باشتریش بێت. قۆناغی دوایی ئەو خشتەی ویکیی فارسییە کە دەبێ بە دەست زیاد بکرێن. ⇐ئارام وتووێژ١٧:٠٦، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
┐─────────────────────────────────└
سڵاو، بیرتان نەچێت، دەروازەی زانکۆکان بۆ ڕەگەکە زیاد بکەن. هەروەها هەر گۆڕانکارییەک ویستتان بیکەن لە دەروازەکەدا، ماندوونەبن. Tessla (وتووێژ)١٥:٠٧، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆر باشە کاک ئارام، گەر وایە با کۆلێژ بەکاربێنین، بەڵام خۆ ئەوەشیان ئینگلیزییە! تکایە گەر دەتوانی ئەو خشتانەی باسمان لێکردن بۆمیان زیاد بکەی، دواتر خۆم پڕیان دەکەمەوە. @Tessla سپاس بۆ تۆش پێشتر لە ڕەگەکەدا زیادمان کردووە. ھەر بژین. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٠:٤٥، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja فاکەڵتی ئەم ماوەیە تەشەنەی کردووە، بەڵام کۆلێژ کۆنترە. ئەگەر ئەوانەشت پێ باش نییە، با «بەش» بنووسین. بۆ زیادکردنی خشتەکە، لە مەبەستت تێنەگەشتم؛ ھەر خۆت دەتوانی زیادیان بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ٢١:٢٣، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆر باشە بەڵام کام خشتانە زیاد بکەم. خۆم جێبەجێی دەکەن بەڵام تکایە بەڕێزیشت پێشنیارێکی بدە با بزانین چیتر بکەین :) ڕاستییەکەی لە ویکیپیدیای فارسیدا نووسراوە کۆلێژ ھەندێک گەورەترە لەچاو فاکەڵتی. بەشیش ھەندێک بە چاکی ماناکە ناگەیەنێت. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢١:٣٦، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەڕ بەرێزان @Calak @Aza @Pirehelokan @Gejeluk و شارەزایانی تر بۆچوونی خۆیان لەبارەی مانای «Faculty» یان «دانشکده» بڵێن زۆر باش دەبێت. ماناکەی چییە؟ ھەرچەندە بەڕێز ئازاش پێشتر بۆچوونێکی کورتی نووسی بەڵام لەو پڕۆژەدا ئێمە چ بەکاربێنین؟ دەمانھەوێ بنووسین فڵان زانکۆیە ئەوەندە «دانشکده»ی ھەیە؟ بەرامبەرەکەی چی بێت؟ ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢١:٤٠، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Aram @Tessla @Hivja: به ڕای من هەمان فەکەڵتی باشتره، چونکه له ویکی فارسی و ئینگلیزی دا وتاری کۆلێژ و فەکەڵتی جودایه و پەیوەندیان بێک نیه، ئەو جۆرەی من خوێندمەوه کۆلێژ له فەکەڵتی گەورەتره و یەک کۆلێژ چەند فەکەڵتی لەخۆ دەگرێ، کەواته فەکەڵتی و کۆلێژ دو شتی جیاوازن، بۆ نیشان دانی چەند فەکەڵتی دەبێ بڵێین کۆلێژ. سوپاس سینا خزری (لێدوان) ‏٢٣:٣٢، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja وەڵا بڵێم چی، ھەر ئەوەی ڕای بەکارھێنەرانی تر وەردەگری، بەسە. بۆ خشتەکەش، ھەر ئەو ستوونانەی ناو خشتەکەی ویکیی فارسی چیت پێ باشە، زیادی بکە؛ شتەکە دەکەوێتە سەر خۆت کە چەند و چی زیاد دەکەی. بەبێ ئەوانەش، ئێستا دەتوانین بڵاویان بکەینەوە، بەس ئەگەر حەز دەکەی دوو شتی جیایان تێدا بێت، باشترە لەوەی تەنیا بڵێین لە فڵان شوێنە و بەس. ⇐ئارام وتووێژ٢١:٥٧، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆر باشە جێبەجێی دەکەم. @Sina Khezrii لە گووگڵدا گەڕانی «فاکەڵتی» دە ھێندەی «فەکەڵتی» دەبێت. بۆیە باشتر نییە فاکەڵتی بەکاربێنین؟ ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٠:٠٩، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja پێم وایە لە باشووردا ھەر «فاکەڵتی» بە کار دەھێنرێت. ئەگەر «دانشکده» بکەین بە کوردی، دەبێت بە «زانستکەیە». کده بە مانای «ماڵ»، «خانوو» دێت و لە کوردیدا دەبێت بە کەیە. کەیە لە وشەگەلی کەیبانوو و کەیخوا (کوێخا)دا ھەیە. ‎Gêjełûk١٠:١٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk زۆر باشە بەڵام باشتر نییە وشە ئینگلیزییەکەی بەکاربێنین تاوەکوو فارسییەکەی بکەینەوە کوردی؟ ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٠:١٣، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja با، چونکە ئەمە باو نییە و کەس لێمان تێ ناگات. ئەمە تەنیا ڕوونکارییەک بوو. ‎Gêjełûk١٠:٣٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk زۆر باشە سپاس بۆ بەڕێزت؛ بەپێی لێکدانەوەکان و بۆچوونی بەڕێزان «فاکەڵتی» بەکاردێنین. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١١:٤١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاوی دووبارە کاک @Aram؛ دوو خشتەم زیاد کردن، یەکەمی ژمارەی فاکەڵتییەکانە و دووەمیش ژمارەی نەخۆشخانەکانە. تکایە سەیری ڕەگەکەش بکە بزانە چۆنە. گەر کێشەیەکی وای نەبێ با بڵاویان بکەینەوە. ئەھا دوو وتاری تریشم بە پرۆژەکە زیاد کردن. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٢:٣٣، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja جیاوازیەکی وای نیه هەردووکیان دەبن، ئەگەر فاکەڵتیت پێ باشتره با ئەو بێ سینا خزری (لێدوان) ‏١٢:٥٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram جیاوازیی ٣ و ٤ لە ڕەگەکەدا چییە؟ بۆ نموونە ئەنجامەکەی چۆن دەبێت؟ زانکۆیەکی حکوومییە کە لە {{{3}}} لە شاری {{{4}}} لە ئێران! وابزانم ژمارە سێیان زیادییە. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٠:٤٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja: کەواتە فاکەڵتی ھەر ئەوەیە ئێمە پێی دەڵێین بەش یان قسم (بە ئینگلیزی: Department) و وشە باوەکەش لێرە ھەر بەش و قسمە، بەڵام میدیاکان فاکەڵتییان زیاد و زەق کردووە ئەگینا ئەمانە ھەموویان ھەر یەک شتن. سپاس بۆ زیادکردنی ئەو دوو ستوونە نوێیە و چاکسازیی ڕەگەکەش؛ منیش دەستکارییەکی ڕەگەکەم کرد و بزانە چۆنە. ئەی ئەو چوار ستوونەی تر زیاد ناکەیت؟ ئەگەر نا، ئیشەڵڵا بەیانی بڵاویان دەکەینەوە. بۆ پرسیارەکەشت، زیادە نییە؛ ژمارە سێ ساڵی دامەزراندنەکەیە و چواریش شارەکەیە بەس ئیتر پێویست بە وتنی ساڵی ئەوەندە ناکا بۆیە بەس ژمارەکەم نووسیوە و خۆی دیارە کە مەبەست لێی ساڵە. ⇐ئارام وتووێژ٢٠:٥١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆر سپاس کاک ئارام، بەڕای من خشتەکانی تر پێویست ناکەن و زانیاریی سەرەکی نین. زۆر سپاس تێگەیشتم، تەنیا تکایە دوو دەستکاریی بچووکم ئێستا لە ڕەگەکەدا کرد بزانە بەسوودە؟ ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢١:٠٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja: نا، خشتەکانی تر نا. مەبەستم ستوونەکانی تری ھەمان خشتە بوو. من زیاتر تێھەڵکێشم کردبوو تا لە کورتی بیبڕینەوە، و بۆ ئەوەی چەند جارێک لەسەر یەک نەنووسین زانکۆکە وا و زانکۆکە وا؛ لە ئێستادا کە دێڕ و چارەکێکە چوار جار وشەی زانکۆی تێدایە. ڕاستی کەسمان بە دۆی خۆمان ناڵێین ترشە بۆیە با کەسێکی تر دادوەری بکات. ⇐ئارام وتووێژ٢١:٥٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕاستی من خۆم لە پڕۆژەکاندا پێم خۆشە ھەر شتێک بکەم بێجگە لە دێڕنووسین و کاری تەکنیکی :) خۆتان کارێکی لەگەڵ بکەن، بۆ نووسینەکە حەق بە بەڕێزتە زۆر وشەی زانکۆی تێدایە. چوار ستوونەکەی تر کامانەن؟ ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢١:٥٩، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram لە ئێستادا دەستکارییەکی ڕەگەکەم کرد بزانە چۆنە؟ شتێکی تریش سەیری ئەو دەستکارییەت کردووە؟ ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٢:٠٢، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja لەگەڵ ئەوەی خۆم لەگەڵ بەکاربردنی وشەی لە ساڵی ئەوەندە، و ئەو -دایەی دوای ساڵەکەش نیم و بە پێویستیان نازانم، بەڵام ئێستا لە جاری پێشوو باشترە. ڕەنگە گێژەڵووک یان پیرەھەڵۆ بتوانن لە باشترکردنی پێناسەکە ھاوکاری بکەن. مەبەستت لە چی شتێکی ئەو دەستکارییەیە؟ بەستەرەکە ڕوون نەبوو. ⇐ئارام وتووێژ٢٣:٠٨، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆر باشە سپاس، با @Gejeluk و @Pirehelokan و ھەر کەسێکی تر کە تێی دەگات بۆچوونی خۆی لەبارەی ڕەگەکەدا بڵێت، ئەگەر ھەر ھەتا سبەینێ نەگەیشتینە ئەنجام ئەوکات دەستکارییەکانم بۆ ئەوەی تۆ دەگەڕێنمەوە. مەبەستم ئەو دەستکارییەم بوو کە ژمارەی ٩م کردە ٢ لە ئاخرین دێڕی وتار (واتا ئەو نووسینەوەی کە دواتر بۆتەکە لە ڕووی ئەوەوە وتارەکە بە نێوانویکی گرێ دەدات). ھیڤجا (وتووێژ) ‏٠٠:١٣، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja وەڵا من ٢٤ سەعاتی تر لە ویکیپیدیا نامێنم و نازانم کەی دەگەڕێمەوە. ویستم پێش ڕۆشتنم ئەمە بڵاو بکەینەوە. بۆ دەستکارییەکەت دەبێ ٩ بێ نەک ٢. ⇐ئارام وتووێژ١٣:٢٩، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: زۆر باشە من خۆشم ئەو ماوەیە ناتوانم بەشداریم ھەبێت. ئەو پڕۆژەیە لە ڕوانگەی منەوە کاری تەواو بووە و ھەر کات ھاتییەوە و بەدڵت بوو بڵاوی بکەوە. پڕۆژەی شارستانەکانیش بەکاتی خۆی بانگت دەکەمەوە. سپاس بۆ بەڕێزت. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٦:١٩، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Hivja ھاتمەوە. ئەگەر شتی تر زیاد ناکەیت و کێشەی تێدا نابینیت، بەیانی بڵاویان دەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ٢١:٥٤، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Aram بەخێربێیتەوە، بەڕای من تەواوە و کێشەی نییە. با بەیانی بڵاو بکرێنەوە. زۆر سپاس. ھیڤجا (وتووێژ) ‏١٧:٥٦، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس @Hivja:   بە ١٠ دەقە بڵاومان کردەوە. سپاس بۆ ھەموو لایەک! ⇐ئارام وتووێژ١٩:٠٣، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram سڵاو، بڵاویش بۆوه؟ چەندانه بوون مەگەر؟ سینا خزری (لێدوان) ‏٢١:٢٤، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Sina Khezrii بەڵێ، ٥٣ دانە بوون، بەس دووانیان پێشتر دروست کرابوون. بەکورتی ٥١ دانە بڵاو کرانەوە. ⇐ئارام وتووێژ٢١:٤٢، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram ھەر بژی و بمێنی. زۆر سپاس. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢١:٤٨، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja ئەم دەستکارییەت ھەزارەمینت بوو و پیرۆزە. سپاس بۆ ھەوڵەکانی ئێوەش! ⇐ئارام وتووێژ٢١:٥٣، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆر سپاس، قوربانت کاکە گیان :) ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢١:٥٦، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram زۆر سوپاس، بژی سینا خزری (لێدوان) ‏٢١:٥٤، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram، @Hivja: دەستی هەردووکتان خۆش بێت، بژین و بمێنن. کاک ئارام؛ ئێستا بێت یان کاتێکی تر کە تۆ توانات هەبێت، دەتوانین کار لەسەر پڕۆژەی خانمەکتەرەکان بکەین. Tessla (وتووێژ)٢٢:٥٣، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla زۆر سپاس بۆ تۆش. پڕۆژەی ئەکتەرەکانم لە دوورەوە سەیر دەکرد ڕاستییەکەی پێم وابوو خراپ دەرچێ! بەڵام ئێستا سەیری دەکەم دەبینم چاک دەرچووە و بەکەڵکە. بۆ خانمەکتەرەکانیش گەر وا بچێتە پێش زۆر باش دەبێت. با پڕۆژەی ١١ دابنرێت :) ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٢:٥٩، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja: بەڵێ ڕاستە. دڵنیابە کە ئەم پڕۆژەیەی خانمەکتەرەکان لەوەی تر باشتر دەبێت، چونکە زۆرترین بەستەری فیلممان هەیە لەچاو ئەوەی پێشترەوە. Tessla (وتووێژ)٢٣:٠٢، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla بێگومان شایەتی بەشدارییەکانی بەڕێزت ھەم و ئەو وتارانەی سازیان دەکەی دەیانبینم. بۆیە دەست خۆشیت لێ دەکەم و ھیوادارم ھەر بمێنی. سپاس بۆ بەڕێزت. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٣:٠٦، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla و Hivja: حەز دەکەن ژمارە ١١ دروست بکەن و ئیشەڵڵا وردەوردە ئیشیان لەسەر دەکەین. پێشم وا بێ قسەکردن لێرە بە کۆتا بێنین باشە. ماندوو نەبن! ⇐ئارام وتووێژ٢٣:٠٨، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کۆمەڵە وتارەکان/زانکۆکانی زانستە پزیشکییەکانی ئێران".