لێدوانی ویکیپرۆژە:ژنە ڕووسوورەکان

(لە لێدوانی ویکیپرۆژە:ژنان لەناو سوورەوە ڕەوانە کراوە)
دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناوەکەی ھەڵەیە

ناو دەستکاری

سڵاوتان لێبێت ھاوڕێیان پێم باش نییە، ئەم ناوە گوازراوەتەوە بۆ ویکیپرۆژە کە پێشتر ویکیپڕۆژە بوو. لە دەربڕینیشدا ڕ ئەخوێنرێتەوە ھیچ ڕێک ناکەوێت بڵێت ویکیپرۆژە. سپاس ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:٤٤، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری پرۆژەمان ھەیە، پێشتریش ویکیپرۆژە:مۆسیقا و … دروست کراون. بەپێی ئەوانە، من گواستوومەتەوە. Şûşe وتووێژ ‏٢٠:٥٣، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێمە بۆ ویکیپرۆژە لەمێژە بۆشاییی ناوی تایبەتمان ھەیە و ئەمانە نابێ لە بۆشاییی ناوی ویکیپیدیادا بن. ئەمەیش پێرستی ویکیپرۆژەکان [١].-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٤، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەخوێنرێتەوە ھەر بە (ڕ) دەردەبڕێت و ئەنوسرێت! بۆ وتاریش کە وت ئی ئەم وتارانە بۆ بە (ڕ) نوسراوە بڕوانە ئێرە و ئەمە و ئەمەش دوایش ئەم وتارانەی کە من ئاماژەم پێکردووە لە ئینگلیزیش بە Project نوسراوە ئەوەی تۆش ئاماژەو پێکردووە لە ئینگلیزی بە Project نوسراوە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢١:١٣، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس کاک چالاک تێگەییشتم!  :) لەگەڵ سپاسی--ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢١:١٩، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ناوەکەی ھەڵەیە دەستکاری

@Sakura emad:، سپاس بۆ دروستکردنی ئەم ویکیپرۆژەیە. شتێکی بەسوودە. دیارە ناوەکەیت لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە. ئەوان ناوێکی جوانیان بۆ داناوە کە گەمەیەکی زمانییە، ھەم یانی ژنە سوورپۆشەکان (بڕوانە بۆ en:The Woman in Red) ھەم یانی ژنەکان کە بەستەری ناوەکەیان سوورە لە ویکیپیدیادا. بەڵام ژنەکان لەناو سوور مەعنای نیە لە کوردیدا. وەرگێڕانی وشەبەوشەی ئینگلیزییەکەیە کە کوردیش نیە و کەسیش لێی تێناگات. دوو پێشنیارم ھەیە. یەک، ئەگەر سووریت لەسەر وەرگێڕان دروست وەریبگێڕین و بیکەین بە ژنە سوورپۆشەکان یا ژنە سوورەکان. بەڵام ڕای دووھەم ئەوەیە خۆمان ناوی بۆ دابنێین. ناوێک کە گەمەیەکی زمانیشی تێدا بێت وەک ناوە ئینگلیزییەکە. بۆ نموونە ژنە ڕووسوورەکان. ئەمە ھەم ئاماژەیە بە سووربوونی بەستەری وتارەکە، ھەم گەمەیەکی زمانییە و جۆرێک ڕەخنە لە پیاوسالاریشە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٣٢، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

یان ژنانی ڕووسوور ئەگەر مەعرەفە نەبێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٣٩، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵا @Pirehelokan: ڕوونکردنەوەیەکی زۆر جوانت دا! من دەڵێم ژنە ڕووسوورەکان بێت بەوەی کە کەسێک ناسراو نەبێت وتاری بۆ نانووسرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش ژنە ڕووسوورەکانم بە دڵە. Şûşe وتووێژ ‏١٢:٣٨، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بێگومان @Pirehelokan:-سان ناوێکی گونجاوتر یانی پڕۆژەیەکی باشتر، من لە نوسینی ژنان لەناو سوور مەبەستم ئەوە بوو ژنان لەناو بەستەری سوورن لە ویکیپیدیا و کارەکانیان دیار نییە، جا تەواوی ژنەکانی جیھان لە مێژوودا زۆرن بەڵام زۆر کەمیان وتاریان لەسەر نوسراوە بەبەراورد ئەوەی کە ھەیە سوپاس. 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٤:١٨، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لێرە مەبەستەکەم ڕوونکردۆتەوە — 💖 Sakura emad 🌸 (لێدوان) ‏١٤:٢٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
پێشنیارەکەی پیرەھەڵۆ گەلێک جوانە. بۆ ژنانی ڕووسەر نازانم بەڕاستی ئەمە کوردییە یا کاریگەری فارسییە (وەک لە فارسیدا دەڵێن زنانِ ...). لە کرمانجیدا کە دەڵێن ژنێت ڕووسۆر یان ژنێن ڕووسۆر. جا ھەر ئەمە لە موکریدا ھەیە دەڵێن ژنیدە ڕووسوور. یانی لە کرمانجیدا -ئێت نیشانەی کۆ و ئیزافەیە کە دەبێ ھەمان شت بێ لە موکریدا -ئیدە. مەبەستم ئەوەیە -ئانی ڕەنگە داھێنانێکی نوێ بێ. -- چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٢، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
پێشتر لە وتووێژی پۆل:زمانەوانە ئێرانییەکاندا باسی ئەمە کرابوو. لە زمانی ڕۆژانەی ئێمەدا بەزۆری کۆ بە مەعرەفە دەنووسین یانی دەڵێین. بۆ نموونە دیفاڵت ژنە ڕووسوورەکانە نەک ژنانی ڕووسوور یان سێوە زەردەکانە نە سێوانی زەرد. ئەوە دیاردەیەکە کە پاشگری /ەکە/ بە تەقلید لە فارسی کاڵ بووەتەوە لە سۆرانیدا (یا مەککنزی یا لیزنبرگ ئەوەیان نووسیوە لە شوێنێکدا)، یانی ھەم لە کۆ و ھەم لە تاکدا. بەڵام بۆ ناو من دژی ئەوە نیم بڕێک جار پاشگرەکان دابخەین و نەیاننووسین (ئەوە مەسەلەی ستایلە و بڕێک چاپەمەنی لە ئینگلیزیشدا وەھا دەکەن بۆ ئەوە ناوەکانیان کورت بێتەوە). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٦، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

@پیرەھەڵۆ: سپاس بۆ تێبینیییەکانت. بەبڕوای من بۆ ئەم مەسەلەیە وا باست کرد (بۆ کورتکردنەوە) با چاومان لە شێوەزارەکانی تری کوردی بێ. باسی کرمانجی و موکریم کرد. لە لەکیشدا ئەگەر کۆ مەعرەفە نەبێ دەڵێن ژنەل ڕۊسور. لە ئەردەلانیشدا نیشانەی کۆی -گەل ھەیە من ھەر نەمزانی کەی -گەل دێ کەی -ان. لێی حاڵی ھەی چۆناوچۆنە پیرەھەڵۆ؟-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٠٣، ٣١ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ژنە ڕووسوورەکان".