وتووێژی پۆل:زمانەوانە ئێرانییەکان

دوایین لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ڕێزمانی ھەڵە

ڕێزمانی ھەڵە دەستکاری

توخوا ئەمە یانێ چی: زمانەوانانی ئێرانی! پێم وایە مەبەستی زمانەوانە ئێرانییەکان بووە. بە داخەوە مام چالاک سەدان پۆلی ھەڵەی وای دروست کردووە. وای لێھاتووە ھەر پێم خۆش نییە پۆل دابنێم بۆ وتارەکان. پێشتریش پێم وتبوو ئەم ڕێزمانە ھەڵەیە و لاسایی فارسییە؛ بەڵام...!--ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٩:١٣، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

بە داخەوە وایە! بڕێک جار لە ژێر کاریگەریی زمانی بێگانەدا (بە تایبەت فارسی و عەرەبی) ھەڵەی ڕێزمانی ساز دەبێت. بۆ نموونە لەم ڕۆژانەدا لە سەر ھەڵەیەکی لەم چەشنە وتووێژ کرا. ھەڵەیەکی تریش سەدەکانی ناوەڕاستە کە زۆر باویش بووە! بەڵام تووڕە بوونی ناوێت:). ڕاوێژ و دروست کردنەوەی دەوێت:). لەگەڵ ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:٠٠، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئاسۆ:، یا حەزرەتی فیل! ئیسە زانیم سەدان پۆلی ھەڵە یانی چی؟؟ لە گەڕاندا بنووسە: پۆل:نووسەرانی یان بنووسە: پۆل:شاعیرانی. خوا خۆی ڕەحممان پێ بکات. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٠:٠٤، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan:، لە حوزەیرانی ٢٠١٠ پێم وتووە! لێدوانی بەکارھێنەر:Calak/ئەرشیڤی ١#زمانەکانی ھیندوئورووپایی. دۆزینەوە و دروستکردنیان زۆر زەحمەتە. بە بۆتیشەوە ھەر چەن ڕۆژی ئەوێت --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٠:٣٣، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئاسۆ و Pirehelokan: وتووێژێک کە لەبارە مندایە منیش ئاگادار کەنەوە لەخۆوە لە پشت سەرم قسە مەکەن. مەبەستم تۆیە کاک ئاسۆ. یا دەڵێن ژنانی ئازاد یان دەڵێن ژنە ئازادەکان. ئەمە ھەر دووکیان دروستە. بەڵێ بڵێی ژنەکانی ئازاد ھەڵەیە. لێرەشدا ھەر وا. بڵێی زمانەوانانی ئێرانی یان زمانەوانە ئێرانییەکان ھەر دووک ڕاستن ئەگەر نووسرابا زمانەوانەکانی ئێرانی ھەق بە ئێوە بوو. لە گووگڵدا بگەڕێ بۆ نووسەرانی کورد (٦٦٬٢٠٠ ئاکام)، ئەمە یان ئەمە و.... بەڵێ نووسەرەکانی کورد ھەڵەیە بەڵام خۆ من ئاوام نەنووسیوە.
ئێستا بەم پێیە ئێوە پێتان وایە گەلانی سەربەخۆ ھەڵەیە و دەبێ بکرێتە گەلە سەربەخۆکان؟ ئەگەر وایە سەیری پێشەکی مامۆستا ھەژار لە ھەنبانەدا بکەن بزانن نووسراوە گەلانی سەربەخۆ یان گەلە سەربەخۆکان؟!--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤١، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@ئاسۆ و Pirehelokan: بۆ زمانەوانانی ئێرانی یا نووسەرانی کورد ھەڵەیە؟! زۆر پێم سەیرە قسەی وا ئەبیسم!--Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٦، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێزم، لەبەر ئەوە کە نیشانەی مەعرەفەکە بە چاو گرتن لە فارسییەوە لابراوە و لە جێی ئەوە کە ئاوەڵناوەکە کۆ بکرێتەوە ناوەکە نیشانەی کۆی وەرگرتووە (بە چاو گرتن لە فارسی یا ئینگلیزی). ئەوەی من قسە کردنی کوردم بیستبێت، لە کوردیدا لە گرووپە ناوەکاندا (گروە اسمی، noun phrase) نیشانەی کۆ بە ئاوەڵناوەکەوە دەچەسپێت و ھەمیشەیش نیشانەی مەعرەفەکە (کە، کان) لە گرووپەکەدا ھەیە. بەڵام فارسیی نوێ ھەر نیشانەی مەعرەفەی تێدا نیە!! من وائەزانم ئەم گرووپە ناویانە لە ژێر کاریگەریی فارسیدا دروست بوون. بڕوانە ئەم نموونانە:
سۆرانی: سێوە سوورەکان: ناو+ئاوەڵناو+نیشانەی مەعریفە+نیشانەی کۆ؛ یانی ئاوەڵناوەکە کۆیە نەک ناو
فارسی: سیبھای قرمز: ناو+نیشانەی کۆ+ئاوەڵناو.
سۆرانی: نووسەرە ئینگلیزەکان: ناو+ئاوەڵناو+نیشانەی مەعریفە+نیشانەی کۆ؛ یانی ئاوەڵناوەکە کۆیە نەک ناو
فارسی: نویسندە ھای انگلیسی: ناو+نیشانەی کۆ+ئاوەڵناو.
من پێکھاتە دووھەمەکە (بۆ نموونە نووسەرانی ئینگلیز) بە کاریگەریی فارسی ئەزانم. ئەوە لە سەر زاری فارسەوە کەوتووەتە دەمی کورد. بەڕێز ئازا، بۆ نووسەرانی کورد قەی ناکا. چون کورد لەوێ ناوە نەک ئاوەڵناو (یانی نووسەرانی خەڵکی کورد). یانی نووسەرانی کورد ئاوایە: ناو+نیشانەی کۆ+ناو. نموونەیەکی تر نووسەرانی ئێران و ساڵانی لاوی، ژنانی لادێ و ھتد. قسەی من ئەوەیە کاتێک کە کورد دەیھەوێت ئەو گرووپە ناوییە بڵێت (ئەوەی کە ئاوەڵناوی تێدایە) بە مەعریفە دەیڵێت و ئاوەڵناوەکە کۆ دەکاتەوە. ئیسە ئێوە ئەڵێن ناشێ بە مەعریفە بینووسین؟ بۆ؟ کاتێک کە کورد خۆی وەھا دەڵێت. بەڕێز چالاک ئەی ئەوە نیە بانگم کردوویت؟ ئەو کاتە کە ئەمە دەستی پێکرد، تۆ لە ویکی نەبوویت بۆ چەن مانگێک بۆیە لەوێ بانگ نەکراویت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٤، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: من لە سەرەوە نووسیم مەبەستم کاک ئاسۆیە نەک جنابت. چالاک بم یان نەبم لە سەرەتای لێدوانەکەوە کاک ئاسۆ بە خراپە باسی منی کردووە و دەبوا بانگی کردبام. لە وەڵامەکەشتدا پیرەھەڵۆ قسەی خۆت ڕەت کردووەتەوە. بەڵێ ھەواڵەکانی وەرزشی پێکھاتەکەی وەکوو خبرھای ورزشی فارسی وایە و کاریگەری فارسییە. بەڵام ئەوەی کە حەتمەن لە کوردیدا دەبێ نیشانە مەعریفە لە کۆدا ھەبێ و قەت کورد بەبێ نیشانەی مەعریفە وشەی کۆی بەکارنەھێناوە ئەمە تەنیا قسەی جنابتانە. لەسەرەوە خۆت نووسیوتە ساڵانی لاوی دروستە منیش لێت دەپرسم ئەی چۆن زمانەوانانی ئێرانی ھەڵەیە؟ خۆ لاوی و ئێرانی ھەر دووک پێکھاتەیان یەکێکە و وەک یەک ئاوەڵناون! نموونەیەکی تر. ڕابردوو ئاوەڵناوە ئیتر وایە (صفت مفعولی)؟ تۆ قەتت نەبیستووە بڵێن ساڵانی رابردوو؟ بەڵام بەڕاستی من نەم بیستووە بڵێن ساڵە رابردووەکان. ھەم زمانەوانە ئێرانییەکان لە کوردیدا دروستە و ھەم زمانەوانانی ئێرانی. ھەر دووک پێکھاتە لە کوریدا ھەیە و بەکاردێن، ھیچ کێشەشان نییە و ھەر دووکیش ڕەسەنن. --چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٠، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێزم یەکەم لە نموونەکەی مندا وشەی لاو ئاوەڵناوە و وشەی لاوی ناوێکە کە لێی موشتەق بووە. بۆیە ئەوە قسەکەم ڕەد ناکاتەوە. (یانی نموونەی ساڵانی لاوی ئاوەھایە: ناو+ان+ی+ناو، یانی تەرکیبی وەسفی نیە). نموونەی تر وەکوو جوان و جوانی. گەورە و گەورەیی، پیر و پیری، ڕەش و ڕەشی و ھتد. ئاوەڵناو+ی=ناو (ئەم پێکھاتەیە ھەم لە فارسیدا ھەیە ھەم لە کوردیدا). دووھەم؛ ئەگەر دڵنیایت کە ئەوەی دەیڵێیت دروستە و سەرچاوەت ھەیە و ھەردووکی ئەو پێکھاتانە ڕاستن با وەھا بێت قوربان. خۆت ئەزانیت، من لەبەر زمانەکە ئەڵێم قوربان. ئەگەر بۆم ڕوون بێتەوە کە ھەڵەم، دان بە ھەڵەکەی خۆمدا دەنێم و فێر دەبم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٥، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: ڕاست دەکەی ھۆشم لێی نەبوو لێرەدا ھەق بە تۆیە. بەڵام دیسان لە نموونە ساڵانی ڕابردوودا ئیتر ڕابردوو ئاوەڵناوە. خۆ ئیتر ئەمەش ناتوانی بڵێی کاریگەری فارسییە چون کەس ناڵێ ساڵە ڕابردووەکان ئەوی فارسیش نازانێ شتی وا ناڵێ. دەڵێن ڕۆژانی ڕابردوو نەک ڕۆژە ڕابردوەکان. خۆ ئەمە ئیتر ھەڵە نییە و ھەموو کەس ھەر وا دەڵێ. ئەی لەگەڵ ئەمە دەڵێی چی.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٣٢، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەم ھەڵەیەم لە چەند شوێنی دیکەشدا بینیوە، پێم وایە خەریکە وەک «فڕۆکەخانەی ھەولێری نێونەتەوەیی» لێ دێت، جا ئەم جارە زۆرتر کوردی ئێران ئەو ھەڵەیە دەکات. ئەو ڕێزمانەی باسمان کردووە (جیاوازیی ئیزافەی تەشبیھی و ئیزافەی موڵکی) یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کوردیی ناوەندییە. ئەڵبەتە لەوانەیە لە ھەندێ لەھجەی کوردیی ناوەندیشدا کە لەژێر کاریگەریی زمان و شێوەزارێکی دیکەدان وا نەبێت. (کاک @Calak: داوای لێبوردن، ئەگەرچی قسەیەکی خراپیشم نەکردبوو و تەنیا باسی کێشەیەکم کردبوو. جاران ئەم ئاگادارکردنەوە نەبوو و نوێیە بۆ من. ئەو کاتە ماوەیەکی زۆر بوو کە جەنابیشت نەبوویت.) --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٣:٠٩، ٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئاسۆ: ئەمە جێگای لێکۆلینەوەی زیاترە کاک ئاسۆ. ئایا ئەمە شتێکی نوێیە یان ھەر لە کۆنەوە ھەبووە؟ ئایا لە کۆنەوە قەت نەیانوتووە «پیاوانی ئازا» یا ھەر وتوویانە پیاوە ئازاکان؟ ئایا لە فۆلکۆر یان دەقە کۆنەکاندا بەم شێوەیە ھاتووە یان نا؟ ئەگەر نوێیە تۆ دەڵێی فارسی بێ من دەڵێم زیاتر لە کرمانجی دەچێ بۆ نزیککردنەوەیان. بە کرمانجی نووسەرانی کورد (نووسەرە کوردەکان) دەبێتە نڤیسکارێن کورد.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٥، ٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "زمانەوانە ئێرانییەکان".