لوی پاستێر

میکرۆبناس و کیمیازانێکی فەڕەنسی (١٨٢٢-١٨٩٥)

لوی پاستێر (١٨٢٢١٨٩٥) زانای کیمیا و میکرۆبناسی فەڕەنسییە. ڤاکسینی ھاری دروست کرد و ھەروھا بناغەدانەری شێوازی پاستێریزەکردنی خۆراکە.

لوی پاستێر
لێدوان=لوی پاستێر
لەدایکبوون٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٨٢٢
دۆل، ژوورا، فرانش کۆنتێ، فەڕانسە
مردن٢٨ی ئەیلوولی ١٨٩٥
ئۆ دێ سێن، فەڕانسە
نەتەوەفەڕەنسی
بواری زانستیکیمیازان، میکرۆبناس
ناسراو بە ھۆیڤاکسینی ھاریڤاکسینی ھاری

لوی پاستێر لە ساڵی (۱۸۲۲) لە یەکێک لە ئاواییەکانی فەرەنسا بەناوی (دول پا) لە دایکبووە . بوکی لە سوپای (ناپلیۆن)دا خزمەتی دەکرد . ئەو دوای دەرکردنی (ناپلۆن) لە وڵات ، وازی لە سوئا هێنا و لە ئاواییەکەیان دووکانێکی چەرمسازی دانا . دوای لەدایکبوونی لویی ، بنەماڵەکەیان چوون بۆ (ئاربوا) و لەنێو باخ و باخاتی میوەدا کەزۆریش لە دول دوورنەبوو ، نیشتەجێبوون. باوکی لویی کەسێکی تێگەیشتوو وشیار بوو بە یارمەتی هەوسەرەکەی تەوەوی ژیانی خۆی بۆ بەختەوەری بنەماڵەکەی تەرخان کرد . لویی لە تەمەنی (۱٥) ساڵیدا دەستیکرد بە نیگارکێشان. بەرهەمەکانی جوان و سەرنجڕاکێش بوون . زۆربەی تابلۆکانی ئێستا لە (ئەنیستیتۆی پاستۆری پاریس) بەرچاو دەکەون . باوکی حەزی دەکرد کوڕەکەی ببێتە مامۆستایەکی گەورە . بەڵام بەرپرسی خوێندنگەکە کەهەستی بە بەهرە و تواناکانی لویی کردبوو ، لەسەر ئەو باوەڕە بوو کەئەو دەبوایە بۆ ماوەی یەک ساڵ خۆی بەخۆێندنەوە خەریک بکات و خەریکی خکئامادەکردن بێت . لویی چوە زانستخانەی (اکول)ی پاریس . ئەو حەزی لە بیرکاری ، فیزیا ، کیمیا بوو . دوای کۆتایی هاتنی خوێندنەکەی لە جیاتی وانە وتنەوە ، خۆی بە لێکۆڵینەوە زانستیەکانەوە سەرقاڵ کرد. پاستۆر لەسەردەمی خوێندنیدا لە خوێندنگەی پەروەردەکردنی مامۆستا، دەستیدایە خوێندنەوە سەبارەت بە ناوەڕۆکی (کریستاڵەکان). هەرلەو سەردەمەدا ئەو لە کۆڕوکۆبونەوەکانی کیمیا زانی فەرەنسی، (ئانتوان ژۆرم بالار) کە دۆزەرەوتی توخمی "برم" بوو ، بەشداری دەکرد. بالار دوای بینینی لێکۆڵینەوەکانی پاستۆر ئەوی وەک یاریدەدەرێک لە تاقیگەکەی دامەزراند. ئەوە دەرفەتێکی باش بوو بۆ پاستور و ئەویش بۆ جارێکی دیکە دەستی دایەوە خوێندنەوە سەبارەت بە (کرستاڵەکان)ی (ئەسید تارتریک). دۆزینەوەکانی پاستۆر سەرنجی فیزیازانی فەڕەنسی "مان باپتیست بیو"یان ڕاکێشا و ئەویش ئەو لێکۆڵینەوانەی دوای ئەوەیکە بە وردی تاوتوێکرد، ناردنی بۆ ئەکادیمیای (زانستی فەرەنسی) ، لەساڵی (۱۸٤۸)دا، وەزیری فەرهەنگ سەرەڕای ئەو هەموو دژایەتیانەش کە دەکران، ئەوی وەک مامۆستای فیزیای (خوێندنگەی ناوەندیی دیژۆن) هەڵبژارد. ساڵێک دواتر (لویی پاستۆر) وەک مامۆستای کیمیای (زانکۆی ستراسبورگ) دەست نیشان کرا و لەگەڵ کچی بەرپرسی زانکۆکە، (ماری لۆنت) لە (۲۹ی مەی ۱۸٤۹) هاوسەرگیری کرد. ماری بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی لویی و دابینکردنی ئاسایشی ئەو هەموو کات کارێکی دەکرد ، ئەو زیاتر لەهەر کەسێکی دیکە هاوکارێکی خۆشەویستی هاوسەرەکەی بوو و هەر ئەو کارەش پاستۆری لە لێکۆڵینەوەکانیدا دڵگەرمتر دەکرد. (جەنگی نێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا) دەستی پێکرد و فەرەنسا لەو جەنگەدا شکستی خوارد. بەڵام لویی کردەوەی کردەوەکانی ئەڵمانەکانی لەبیر نەچۆوەو تەنانەت چەند ساڵ دوای شەڕیش وەرگرتنی (مەدالیای شانازی دەوڵەتی ئەڵمانیا)ی قبوڵ نەکرد. ئەو بیرمەندە گەورەیە تاقیکردنەوەکانی خۆی لەسەر (بینای کریستاڵەکان) دەستپێکرد . (شەراب سازی) لە (فەرەنسا) پیشەیەکی گەورە بوو کە لەسەردەمی پاستۆردا خەریک بوو نابوت دەبوو ، پاستۆر سەلماندی کەبونەوەرە زۆر وردەکان دەبنە هۆی ئەوەیکە شەراب بترشێت. لێکۆڵینەوە زانستیەکانی ئەو بوە هۆی ئەوەیکە شێوازی دروستکردنی شەراب بە شێوەیەکی زانستیانە بەڕێوە بچێت و بەمشێوەیە شێوازی (پاستۆریزاسیۆن) بونیات نرا. چەند ساڵ دواتر بەهۆی نەخۆشییەکی گوماناوی (کرمەکانی هاوریشم) ، پیشەسازی (هاوریشم) کەوتە مەترسیەوە ، بەڵام پاستۆر دوای دۆزینەوەی هۆکاری نەخۆشیەکە، ڤایرۆسەکەی لەناوبرد. خوێندنەکانی ئەو سەبارەت بە (کۆلێرای باڵندە)ەکان ، (تیراوێ) و هەروەها دابینکردنی دەرمانی؛زۆربەی نەخۆشیەکان لە خزمەتە زۆر پڕبایەخەکانی (لویی پاستۆرن). لویی لە (۲۸ی دیسەمبەری ساڵی۱۸۹٥) کۆچی دواییکرد بڵام ئەمڕۆکە یە سەرانسەری جیهان (ئەنستیتۆپاستۆر) خەریۆی خزمەتکردن بە خەڵکی جیهانە.

[١]

پەراوێز

دەستکاری