لویس بۆناپارت

برا بچووکی ناپلیۆن بۆناپارت و باوکی دوایین ئیمپراتۆری فەڕەنسا (١٧٧٨–١٨٤٦)

لویس ناپلیۆن بۆناپارت (بە ئینگلیزی: Louis Napoleon Bonaparte ) (٢ی ئەیلوولی ١٧٧٨ – ٢٥ی تەممووزی ١٨٤٦) پاشای ھۆڵەندا بوو لە نێوان ساڵانی ١٨٠٦ بۆ ١٨١٠. برا بچووکی ناپلیۆن بۆناپارت بووە و باوکی دوایین ئیمپراتۆری فەڕەنسا ناپلیۆنی سێیەم بووە.

لویس بۆناپارت
لەدایکبوون٢ی ئەیلوولی ١٧٧٨
Ajaccio، فەڕەنسا
مردن٢٥ی تەممووزی ١٨٤٦(١٨٤٦-٠٧-٢٥) (٦٧ ساڵ ژیاوە)
Livorno، ئیتاڵیا
ناوی کاتی لەدایکبوونLuigi Buonaparte
نازناوBonapartist pretender to the French throne
ناوLouis Bonaparte
ھۆی مەرگجەڵدەی مێشک
شوێنی ناشتنQ114796254
باوکCarlo Bonaparte
دایکMaria-Letizia Bonaparte
ھاوسەرHortense de Beauharnais
منداڵناپلیۆنی سێیەم، Napoleon Louis Bonaparte، Napoleon Charles Bonaparte
خێزانHouse of Bonaparte
زمانی زگماکیفەڕەنسی
زمانەکانی ئاخاوتنفەڕەنسی، ھۆلەندی
زمانی نووسینفەڕەنسی
پۆستەکانباڵیۆز، member of the Sénat conservateur، Peer of France
شوێنی کارNorthern Netherlands، ئەمستردام، میونخ
دەستپێکی چالاکی١٧٩٢
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٨٤٦
ئایینکڵێسای کاتۆلیک
پلەی سەربازیMarshal of France
ئەرشیڤەکان لەDefence Historical Service
خەڵاتەکانGrand Cross of the Legion of Honour، Knight of the Order of the Golden Fleece، names inscribed under the Arc de Triomphe، Order of Saint Alexander Nevsky، Order of St. Andrew
Depicted byPortrait of Louis Napoleon, King of Holland
کارە کۆکراوەکانNational Museum Paleis het Loo
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون

ناپلیۆن بۆناپارت حکوومەتە سەربەخۆکانی ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکانی بە مەترسی بۆ سەر خۆی دەبینی، لە ساڵی ١٨٠٦ شانشینی ھۆڵەندای دامەزراند و برا بچووکەکەی وەک پاشای ھۆڵەندا دەستنیشان کرد. بەڵام لویس بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی ناپلیۆن ھەوڵیدا پاشایەکی بەرپرسیار و سەربەخۆ بێت. کاتێک ناپلیۆن پلانی دانا ھێرش بکاتە سەر ڕووسیا، لویس ڕەتیکردەوە ھۆڵەندییەکان بنێرێت بۆ شەڕ و لە ئەنجامدا ناپلیۆن ھەموو ھێزە فەڕەنسییەکانی لە ھۆڵەندا کشاندەوە. ئەم پرسە بووە ھۆی لاوازی سەربازی ھۆڵەندا کاتێک ئینگلتەرا ٤٠ ھەزار سەربازی نارد بۆ داگیرکردنی بەشێک لە ھۆڵەندا. لە کۆتاییدا ھێزەکانی فەڕەنسا لەژێر فەرماندەیی ژان باپتیست بێرنادۆتی پاشای داھاتووی سوێد، ڕووبەڕووی ھێرشی ئینگلیز بوونەوە. ناپلیۆن داوای دەستلەکارکێشانەوەی لویس لە دەسەڵاتی پاشایەتی ھۆڵەندا کرد و لویس ڕەتیکردەوە. دواجار ناپلیۆن لە ١ی تەممووزی ساڵی ١٨١٠ ھێرشی کردە سەر ھۆڵەندا و لویسی ناچار کرد دەست لەکار بکێشێتەوە لە بەرژەوەندی کوڕەکەی لویسی دووەم.

دوای وازھێنان و دەستلەکارکێشانەوە، لویس لە نەمسا و تاسکەنیدا لە دەربەدەریدا ژیاوە و لە ٢٥ی تەممووزی ١٨٤٦ لە شاری لیڤۆرنۆ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «لویی بناپارت»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٦ی ٩ی ٢٠٢٣.