لاری کراون (بە ئینگلیزی: Larry Crowne) فیلمێکی کۆمیدی ڕۆمانسی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١١ و تۆم ھانکس و جولیا ڕۆبەرتس ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. فیلمەکە لەلایەن ھانکسەوە بەرھەمھێنراوە و دەرھێنراوە، کە لەگەڵ نیا ڤاردالۆس سیناریۆی فیلمەکەی نووسیوە. چیرۆکەکە ئیلھامەکەی لە سەردەمی ھانکس وەرگرتووە کە لە کۆلێژی چابۆت خوێندوویەتی.[١] فیلمەکە باس لە لاری کراون، پیاوێکی تەمەن ناوەندی دەکات کە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کارەکەی لەدەست دەدات و دەگەڕێتەوە بۆ خوێندن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لاری کراون تێدایە. |