قوتابخانەی ئەپۆلۆ
قوتابخانەی ئەپۆلۆ (بەعەرەبی:مدرسة أبولو)، قوتابخانەیەکی شیعری گرنگی شیعری عەرەبی نوێ بوو. دامەزرێنەری شاعیری گەورەی عەرەب ئەحمەد زەکی ئەبو شادی بوو کە لەساڵی ١٨٩٢ز لەدایک بووە. ئەم قوتابخانەیە شاعیرە ویژدانییەکانی عەرەبی لە میسڕ و گشتی جیهانی عەرەبی گرتەوە، لەپێشڕەو و سەرانی ئەم قوتابخانەیە: ئیبراهیم ناجی، عەلی مەحموود تاها، عەلی ئەلعەنانی، کامیل ئەلکیلانی، مەحموود عەماد و جەمیلە عەیلانی بوو.
قوتابخانەی ئەپۆلۆ | |
---|---|
پیشەسازی | business and professional associations, unions |
وڵات | میسر |
هۆی ناونانی ئەم قوتابخانەیە بەناوی ئەپۆلۆوە
دەستکاریئەم قوتابخانەیە ناونرا ئەپۆلۆ بەپێی ناوی خواوەندی شیعر و مۆزیک لە داستانە یۆنانییەکاندا.
جیاوازییان لەگەڵ کۆمەڵەی دیوانی شیعری
دەستکاریگەشەی سرووشتی شیعری عەرەبی نوی، وای کرد کە قوتابخانەی ئەپۆلۆ بتوانێت زۆرتر لە ئامانجەکانی بێنێتە دی وەک لەوەی کە کۆمەڵەی دیوان ویستیان بیهێننە دی، هەروەها کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر نەوەیەک لە شاعیرانی میسڕ و عەرەب هەبوو، ئەمەش پاش ئەوەی کە هەوڵی هەترییانەی بۆ درا.
ئەو هەوڵە هەتەرییانەی کە قوتابخانەی ئەپۆلۆ دای بۆ گەشەپێدانی شیعری عەرەبی
دەستکاری- نوێکردنەوەی ناوەڕۆکەکان و شێوازە شیعرییەکان.
- یاریکردن بە کێشی شیعری و سەرواکان.
- هێنانەناوەوەی شیعری نێردراو.
شاعیرانی سەر بەم قوتابخانەیە
دەستکاریئەو شاعیرانەی سەر بەم قوتابخانەیەن:
- لە میسڕ: خەلیل مەتڕان، ئیبراهیم ناجی و عەلی مەحموود تاها.
- لە عێراق: عەبدولقادر رەشید ئەلناسڕی، عەلی ئەلشەرقی، ئەحمەد سافی ئەلنەجەفی و حافز جەمیل.
- لە لوبنان: ئەمین نەخلە.
- لە سوریا: عومەر ئەبو ریشە.
- لە تونس: ئەبوقاسم ئەلشابی.