کۆمەڵەی دیوان (بە عەرەبی: جماعة الدیوان)، بزووتنەوەیەکی نوێکار بوون لە شیعری عەرەبیدا، لە نیوەی دووەمی سەدەی ھەژدەھەم و نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا دەرکەوت لەسەر دەستی عەباس مەحموود ئەلعەقاد و ئیبراھیم ئەلمازنی و عەبدولرەحمان شوکری. ناونراوە دیوان وەک گەڕانەیەوەیان بۆ کتێبی دیوان کە عەباس مەحموود عەقاد و ئیبراھیم ئەلمازنی نووسیویانە، کە تێکڕای بیروڕا رەخنەگرانەکانیان و بەرجەستەکارییەکانیانی تێدا بووە. بەڵام نەبوونە قوتابخانەی شیعری چونکە شێوە و مەرج و تایبەتمەندییەکانی قوتابخانەی شیعرییان تێدا نەبوو کە یەکێک لە گەورەترین مەرجەکانی قوتابخانەی شیعری بریتییە لە (شوێنکەوتن و بەربڵاویی)، لەگەڵ ئەوەشدا بیرورایان بۆ شیعرەکانیان رێک خستبوو.

کۆمەڵەی دیوان
پیشەشاعیر

بیروڕایان دەستکاری

  1. شیعر دەربڕینە لە ویژدان، بۆیە پێویستە ھۆنراوەنووس راستگۆ بێت لە دەربڕینی ھەستەکانیدا.
  2. بانگھێشتکردن بۆ یەکێتی ئەندامێتی لە ھۆنراوەدا، لەبری یەکێتی بابەت.
  3. رەنگاورەنگکردنی سەروا لە ھۆنراوەدا و یاریکردن بە تفعیلەکانی.
  4. بانگھێشتکردن بۆ نوێکاری لە وێنەی شیعری و شێوازەکاندا و بەکارھێنانی زمانی روون و ئاشکرا.