پەڕەی سەرەکی بکەرەوە

هونەرمەند فەتانە وەلیدی (لەدایکبووی: ۱۹۵۳) ساڵی ١٩٥٣ لە بنەماڵەیێکی هونەرمەندی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بوو و هەر لە منداڵیەوە ڕووی کردە هونەری مۆسیقا و ئاواز. بەداخەوە ژیانی هونەری ئەو هونەرمەندە بە هۆی باری نالەباری ژیان و نەخۆشی دەروونیەوە زۆر زوو کۆتایی پێ هات. بەڵام لەو تەمەنە کورتەشدا توانی ڕۆڵێکی مێژوویی لە هونەری مۆسیقای کوردیدا ببینێ. ناوبراو یەکێک لە یەکەمین گۆرانیبێژانی ژنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە دواتر بوە ئیلهام بەخشی فرەیێک لە هونەرمەندانی ژن و تەنانەت پیاوی تر لە کوردستان.

فەتانە وەلیدی

سەرچاوەکاندەستکاری