فەیرووز
فەیرووز، بە ناوی ڕاستەقینەی نیھاد ڕزق وەدیع حەداد، (٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥[١][٢][٣][٤]) گۆرانیبێژێکی لوبنانیە و لەگەڕەکی زەقزاقی بیڵات لەشاری بەیرووتی لوبنانی لە خێزانێکی ھەژاری ئاشووری لەدایکبووە.[٥] و باوکی لەدایکبووی ماردینە و دواتر کۆچی کردووە بۆ لوبنان. فەیرووز ھەر لەمنداڵیشەوە بە گۆرانی وتن لەنێو خێزانەکەی و گەڕەکەکەیان ناوی دابۆوە. فەیرووز بەیەکێک لەکاریگەرترین گۆرانیبێژەکانی جیهانی عەرەبی دادەنرێت.[٦][٧]
فیرووز فيروز | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | نیھاد ڕزق وەدیع حەداد |
لەدایکبووی | زوقاق ئەلبلات، بەیرووت، لوبنان | ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥
بنەچە | لوبنانی |
چەشنەکان | |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ و ئەکتەر |
ئامێرەکان | گۆرانیبێژی |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٥٠ تا ئێستا |
کۆمپانیاکان | EMI، Virgin، Voix de l'Orient، فیروز پرۆدەکشنز |
بابەتە پەیوەندیدارەکان | Nasri Shamseddine Wadih el Safi |
وێبگە | http://www.fairouz.com |
لەساڵی ١٩٤٠، فیرووز لە ئێزگەی لوبنان لەگەڵ کۆرسا گۆرانی ووتووە. لە ساڵی ١٩٥٢، سەرەتای دەرکەوتنی بووە کاتێک کە ئاوازەکانی عاسی ڕەحبانی گوتووە و لەو سەردەمەدا ناوبانگی لە جیھانی عەرەبی داوەتەوە و لەساڵی ١٩٥٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ عاسی ڕەحبانی کردووە.
عاسی ڕەحبانی و مەنسوور ڕەحبانی برای کە ھەردووکیان بە ڕەحبانی ناسراون دوای ئەوەی بەسەدەھا گۆرانیان بۆ فیرووز ئامادەکرد شۆڕشێکی نوێیان لە مۆسیقای عەرەبی بەرپاکرد، چونکە لەو سەردەمە گۆرانیە باوەکان دوور و درێژ بوونە بەڵام گۆرانیەکانی فیرووز بەپێچەوانەوە ماوەکەی کەمبووە و پر بەپێز و مانا بووە، ناوەڕۆکی شیعرەکانیشی سادە و ساکاربوونە و کۆمەڵە گۆرانیەکی زۆریشی لە شێوەی شانۆگەری پێشکەشکردووە و کە ژمارەیان گەیشتۆتە ١٥ شانۆگەری.
لەدوای مردنی عاسی ڕەحبانی ھاوسەری فیرووز لەساڵی ١٩٨٦ شیعر و ئاوازی زۆر کەسانی تری ھەڵبژاردووە و لەسەر گۆرانی ووتن بەردەوام بووە تاکو بەشێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ زیادی کوڕی کاری کردووە و کۆمەڵێ گۆرانی زۆر بەنرخی بۆ ئامادەکردووە لەسەر شێوازێکی نوێ و تایبەت لەمۆسیقا کە ئاوێتەی ھەردوو مۆسیقای عەرەبی و جیھانی کردووە.
لەگرنگترین ئەو نازناوانەی فیرووز بەدەستی ھێناوە: چۆلەکەی ڕۆژئاوا و دراوسێی مانگ و دراوسێی قودس و دەنگی جیھانی و ژێی ڕۆژھەڵات و باڵوێزی خەونەکان و دەنگی سیحراویی و دەنگی لوبنان و چەندەھا نازناوی دیکەش.
ژمارەی ئەو گۆرانیانەی فیرووز ھەتاکو ساڵی ٢٠١٠ پێشکەشی کردوونە دەگاتە ٧٢٩ گۆرانی و بەناوبانگترینیشان باکتب اسمك یا حبيبي، نسم علينا الهوى، حبيتك تنسيت النوم، سالوني الناس، سالتك حبيبي.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Fairuz | Biography & History | AllMusic». AllMusic. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Aljazeera - فيروز من "جوار القمر" إلى عمق التاريخ» (بە عەرەبی). لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «المطربة فيروز». mbc3.mbc.net (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «في مثل هذا اليوم ولدت المغنية اللبنانية نهاد وديع "فيروزnohad hadda"». www.zaytoday.com. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ FatmaAydemir, Sami Rustom: Libanesische Sängerin Fairouz: Die fremde Stimme ٢٧ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., taz.de, 20. November 2014 (German)
- ^ «Lebanese diva Fairuz's concert delights Syrian fans». Agence France-Presse. ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ھێنراوە. ٧ی تەممووزی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Khaled Yacoub (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨). «Lebanese diva arouses emotion, controversy in Syria». Reuters. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەیرووز تێدایە. |