فرانک ستیفنسۆن
فرانک ستیفنسۆن (بە ئینگلیزی: Frank Stephenson؛ لەدایکبووی ١٩٥٩) بە کاریگەرترین دیزاینەری ئۆتۆمۆبیل دادەنرێت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا و بە دیزاینەری مینی، فێراری، مازێراتی، فیات و مەک لارین دادەنرێت.
فرانک ستیفنسۆن | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | ئەمریکی-بەریتانی |
خوێندنگە | کۆلێژی ھونەری ناوەند بۆ دیزاین |
پیشە | دیزاینەری ئۆتۆمۆبیل |
ناسراوە بە | کاری دیزاین بۆ مینی، بی ئێم دەبلیوو، فێراری، فیات و مەک لارین |
وێبگە | www |
لە ئێستادا ستیفنسۆن خاوەندارێتیی کۆمپانیاکەی خۆی دەکات، کە تایبەتە بە دیزاین و پرۆژەی داھێنان. فرانک ستیفنسۆن خاوەنی چەندین خەڵاتی جیھانییە لە بواری دیزاین و داھێناندا.
ژیاننامە
دەستکاریفرانک ستیفنسۆن لە تشرینی یەکەمی ١٩٥٩ لە باوکێکی ئەمریکی و دایکێکی فەڕەنسی لە کازابلانکا لە مەغریب لەدایک بووە. لە تەمەنی ١١ ساڵی چوونەتە ئەستەمبوڵ لە تورکیا و پاش ٢ ساڵیش لەوێ چوونەتە مەدرید لە ئیسپانیا، و لەوێ خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە. فرانک ھەر لە تەمەنی ھەرزەکارییەوە خولیای دیزاینکردنی ئۆتۆمۆبیلی ھەبووە و ئەمەش بووەتە پاڵنەرێک بۆی کە لە بەشی دیزاینکردنی ئۆتۆمۆبیل لەکالیفۆرنیا بخوێنێت.
فرانک بەڕێوەبەری دیزاین بووە لە مینی، فێراری، مازێراتی، فیات، لانسیا، ئەلفا ڕۆمیۆ و مەک لارین. پاشان چووەتە لیلیۆم ئەڤیەیشن (Lilium Aviation) کە تایبەتە بە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی تەکسی، پاشان چووەتە کۆمپانیایەکی چینی و لەوێ بەڕێوەبەری بەشی دیزاین بووە. لەگەڵ ئەوەشدا فرانک ستۆدیۆیەکی سەربەخۆی تایبەت بە خۆی داناوە و خۆی سەرپەرشتیی بەشی دیزاینی ئەو ستۆدیۆیە دەکات.
دیزاین و کارەکان
دەستکاریستیفنسۆن لە چەندین کۆمپانیا ناودارەکانی ئۆتۆمۆبیل لە ئەورووپا کاری کردووە. لە سەرەتادا لەگەڵ کۆمپانیای فۆرد لە کۆلن لە ئەڵمانیا دەستی بە کارکردن کردووە، پاشان چووەتە گرووپی بی ئێم دەبلیوو و لەوێ بۆ ماوەی ١١ ساڵ کاری کرووە و دیزاینی بۆ بی ئێم دبلیوو ئێکس ٥ (X5) کردووە کە یەکەم ئۆتۆمۆبیلی مۆدێل بەرزی(UV) کۆمپانیای بی ئێم دەبلیوو بووە، و هەر لەوێش دیزاینی بۆ مینی دەکرد.
-
بی ئێم دەبلیوو ئێکس ٥، یەکەم ئۆتۆمۆبیلی مۆدێلی بەرزی SUV ئەو کۆمپانیایە کە فرانک ستیفنسۆن دیزاینی بۆ کردووە.
-
مینی کوپەر کە لەلایەن فرانک ستیفنسۆنەوە دیزاینی بۆ کراوە.
لە ساڵی ٢٠٠٢، ستیفنسۆن دەبێتە بەڕێوەبەری سەرەکیی بەشی دیزاین لە فێراری-مازەراتی لە ئیتاڵیا و دوای سەرکەوتنی لەوێ، لەگەڵ کۆمپانیای دایک–کۆمپانیای فیات پەرە بە کارەکانی دەدات و لەوێ ھەڵستا بە دووبارە ڕێکخستنەوەی ئەو کۆمپانیایە. لە ساڵی ٢٠٠٨، ستیفنسۆن کۆمپانیا ئیتاڵییەکەی جێھێشت و بوو بە بەڕێوەبەری مەک لارین، لە ساڵی ٢٠١٧، ستیفنسۆن گەڕایەوە بۆ گرووپی بی ئێم دەبلیوو و بوو بە بەڕێوەبەری بەشی دیزاین لە مینی. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ستیفنسۆن لە بواری دیزاینکردن لەگەڵ چەندین کۆمپانیا کار دەکات لەوانەش کۆمپانیای لیلیۆم ئەڤیەیشنی ئەڵمانی بۆ دروستکردنی فڕۆکەی کارەبایی.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Frank Stephenson»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٧ی تەممووزی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فرانک ستیفنسۆن تێدایە. |