فادیە نەجیب سابت
فادیە نەجیب سابت (لە دایکبووی ١٩٨٥) چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و منداڵانی یەمەنییە، لە ئەمریکا خوێندوویەتی. لە ساڵی ٢٠١٧، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا،[١] بەھۆی ئەوەی شەش ساڵ کاری کردووە بۆ لەمنداڵپارێزانی یەمەن و کارەکانی زیاتر بۆ ئەو منداڵانە بووە کە تووشی دەروونبرینداری بوون. فادیە ڕێگری لەمنداڵەکان دەکرد بۆئەوەی نەچنە ناو گرووپە چەکدارییەکانی وەک حووسییەکان، ئەلقاعیدە و ئەنسار شەریعە و ئەمەش بۆئەوەی منداڵەکان بەشدارنەبن لە شەڕی ناوخۆیی یەمەن. فادیە چەندین بەڵگەی تووندووتیژی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی تووندووتیژییەکانی یەمەن ناردووە، کە لەلایەن گرووپی جۆراوجۆرەوە ئەنجامدراوە.[٢]
فادیە نەجیب سابت | |
---|---|
نەتەوە | یەمەنی |
پەروەردە | پەیمانگای دەرچووانی ئێس ئای تی |
ناسراوە بە | چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
لە ساڵی ٢٠١٦ فادیە لەڕێگای پڕۆگرامێکی خوێندنەوە چووە ئەمریکا، دواتر بڕیاریدا ھەر لە ئەمریکا بۆ ماستەر بخوێنێت.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Honoring Women of Courage - Middle East and Europe». Voice of America. ١٢ی نیسانی ٢٠١٧. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Biographies of the Finalists for the 2017 Intbernational Women of Courage Awards». US Department of State. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Fadia Najib Thabet receives International Women of Courage Award | SIT Graduate Institute». graduate.sit.edu (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فادیە نەجیب سابت تێدایە. |