فاتیمەی کچی فەھریە

دامەزرێنەری مزگەوتی ئەلقەراویین لە شاری فەز لە مەغریب (نزیکەی ٨٠٠-٨٨٠)

فاتیمەی کچی محمدی فەھرییە (بە عرەبی:فاطمة بنت محمد الفهرية القرشية) ژنێکی عەرەب بوو بەھۆی دامەزراندنی مزگەوتی قەرەوین ناسراوە لە ٨٥٩ی زایینی لە مەغریب، مزگەوتەکە دواتر دەبێتە شوێنێکی پەروەردەیی و فێربوون، دواتر لە ١٩٦٣ دەبێت بە زانکۆی قەرەوین[١] چیرۆکەکەی لەلایەن ئیبن ئەبی زار گێردراوەتەوە (لەنێوان ١٣١٠ و ١٣٢٠) لە کتێبی باخچەی پەڕەکان (روض القرطاس) وەک دامەزرێنەری مزگەوتی قەرەوین باسکراوە[٢] لەبەر ئەوەی زۆر بەڵگە نییە لەسەر ژیانی فاتیمە و چۆنییەتیەکەی، مێژووناسە مۆدێرنەکان ناکۆکیان ھەیە لە بوون و وجوودی فاتیمەی کچی محمد[٣][٤] ھەرچۆنێک بێت بەڵگەی پێویست ھەیە کە بتوانرێت کارەکانی بخوێنرێتەوە و ببینرێت.[٥][٦]

فاتیمەی کچی فەھریە
بە عەرەبی: فاطمة الفهرية
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ٠٨٠٠
Kairouan، توونس
مردن١ی کانوونی دووەمی ٨٨٠(٨٨٠-٠١-٠١) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
فاس، مەغریب
زمانی زگماکیعەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەpatron of the arts
ئایینئیسلام
شاکارەکانزانکۆی قەرەوین

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kenney, Jeffrey T.; Moosa, Ebrahim (2013-08-15). Islam in the Modern World (بە ئینگلیزی). Routledge. p. 128. ISBN 9781135007959.
  2. ^ ʻAlī ibn ʻAbd Allāh Ibn Abī Zarʻ al-Fāsī (1964). Rawd Al-Qirtas (بە ئیسپانی). Valencia: J. Nácher.
  3. ^ "Al-Qarawiyyin University in Fes: Brainchild of a Muslim Woman". Inside Arabia. 2019-09-15. Retrieved 2020-08-11. ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Benchekroun, Chafik T. (2011). "Les Idrissides: L'histoire contre son histoire". Al-Masaq (بە فەڕەنسی). 23 (3): 171–188. doi:10.1080/09503110.2011.617063. S2CID 161308864.
  5. ^ "فاطمة بنت محمد الفهرية و أول جامعة في العالم | الباحثون المسلمون". web.archive.org. 2018-01-03. Retrieved 2022-04-24.
  6. ^ "Muslim Heritage: A Forgotten Contribution to Human Civilization - Fatima Al Fihriya". web.archive.org. 2017-12-14. Retrieved 2022-04-24.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری