شەڕی خەیبەر

(لە غەزای خەیبەرەوە ڕەوانە کراوە)

شەڕی خەیبەر (بە عەرەبی: غَزْوَة خَیْبَر) لە ساڵی ٦٢٨ی زایینی لە نێوان موسڵمانان بەسەرکردایەتیی محەممەد و جولەکەکانی دانیشتووی خەیبەر، ڕوویدا. لە دووری ١٥٠ کم لە باکووری ڕۆژاوای مەدینەوە نیمچە دوورگەی عەرەبی (سعوودیەی ئێستا) ئەنجامدرا. لە دوای شەڕەکانی جوولەکە و ڕۆمەکانەوە ھۆزە جوولەکەکان گەیشتوونەتە ناوچەی حیجاز و کشتوکاڵیان ھێنایە ئاراوە، ئەمەش وای کرد لە ڕووی کولتووری و ئابووری و سیاسییەوە باڵادەست بن. دوای ئەوەی جولەکەکانی مەدینە لە غەزای خەندەق شکان ڕوویانکردە ناوچەی خەیبەر و لەوێ کۆبوونەوە. ڕۆڵێکی گرینگیان گێڕا لە ھاندانی جولەکەکانی خەیبەر بۆ ئەوەی دژی دەسەڵاتی پێغەمبەری ئیسلام بجەنگن. لەگەڵ ئەوەش خەیبەر لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە وەک ناوچەیەکی مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی موسڵمانان لێکدرایەوە بەپێی سەرچاوە ئیسلامییەکان، سەربازە موسڵمانەکان ھێرشیان کردووەتە سەر خەیبەر و گەمارۆیان داون تا ئەوەی توانیویانە دەست بەسەر ئەو ناوچەیەدا بگرن، لە شەڕەکە سەرکەوتووبوون.[١] [٢]

شەڕی خەیبەر
بەشێکە لەExpeditions of Muhammad
وڵاتعەرەبستانی سعوودی
جێخەیبەر
پۆتانی شوێن٢٥°٤١′٥٥″N ٣٩°١٧′٣٣″E
Map

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ نور، مكتبة. «تحميل كتاب غزوة خيبر دروس وعبر PDF». www.noor-book.com (بە عەرەبی). لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «Battle of Khaybar | Islamic history | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.