عەبدوڵڵا نەورۆڵی یان عەبدوڵڵا محەمەد عەبدولمحەمەد (لەدایکبووی ١٩٥٧ -) لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە، لەساڵی ١٩٧٩ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی لەزانکۆی سلێمانی بەدەستھێناوە، پارێزگاری ھەڵەبجەیە (١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ -).

عەبدوڵڵا محەمەد عەبدولمحەمەد

لەدایکبوون١٩٥٧
نیشتەجێیھەڵەبجە
نەتەوەکورد
پەروەردەبەکالۆریۆس لە ئەندازیاریی شارستانی
پیشەپارێزگاری ھەڵەبجە
چالاکبوون١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ - ئێستا

چالاکییەکانی

دەستکاری
  • لەساڵی ١٩٧٩ لە بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی وەکو ئەندازیار دەست بەکاربووە.
  • لەساڵانی ١٩٩٢-١٩٩٤ لەوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم وەکو سەرۆکی ئەندازیاران و جێگری بەڕێوەبەری پڕۆژەکان کاریکردووە.
  • لەساڵانی ١٩٩٤-١٩٩٦ بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی سلێمانی بووە بەپلەی سەرۆکی ئەندازیارانی پێشکەوتوو.
  • لەساڵانی ١٩٩٦ و ١٩٩٧ بەڕێوەبەری گشتی ئەشغال و ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە.
  • لەساڵانی ١٩٩٧ و ١٩٩٨ بووەتە بریکاری وەزارەتی ئەشغالی حکومەتی ھەرێم.
  • لە ١٩٩٨ تا ١ی ئەیلوولی ٢٠٠٠ وەکیل وەزیری ئەشغال و ئاوەدانکردنەوە بووە، ئەوەش دوای یەکگرتنی وەزارەتی ئەشغال و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان.
  • لەساڵانی ٢٠٠٢-٢٠٠٤ لەسەر داوای رێکخراوی یەکێتیی نێودەوڵەتیی پەیوەندییەکان (ITU) و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێم و بەڕەزامەندی ڕێکخراوی ھابیتات، وەکو ئەندازیار و سەرپەرشتیار پڕۆژەی بینای تەلەفۆنات لە سلێمانی و شاخی سارا لەکۆیە و بازیانی جێبەجێکردووە. لەکۆتایی پڕۆژەکەدا سوپاس و پێزانینی وەرگرتووە و بەمەش ھێڵی پەیوەندی نێوان سلێمانی و ھەولێر پێکەوە بەسترا.

پارێزگاری ھەڵەبجە

دەستکاری

سەرچاوە

دەستکاری