عەبدوڵڵا ئەقدەسی ڕەزاوی

عەبدوڵڵا ئەقدەسی ڕەزاوی (ناوی تەواوی عەبدوڵڵای کوڕی فەتحوڵڵا ئاغای ڕەزاوە؛ لەدایکبووی ساڵی ١٩٢٢ لە ڕەزاو)، دەستی بە خوێندن کردووە و پاشان چووەتە سنە لای زانای بەرزی کورد ئایەتوڵڵا مەردۆخی خەریکی خوێندنی ئیسلامی بووە. دواتریش لای چەند زانایەکی تر ڕێزمان و ڕەوانبێژی خوێندووە. ئیتر گەڕاوەتەوە زێدو مەڵبەندەکەی خۆی و بووەتە نووسەری تایبەتی (حەسەن خانی ڕەزاو) و ئیتر بە میرزا عەدوس ناسراوە و پاشان لە کاری دەوڵەتیدا دامەزراوە و دواتر بووە بە بەڕێوەبەری شارەوانی مەریوان. لە ساڵی ١٩٨٥ لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

کتێبی سەربوردێکی ھەورامان و سەردانێکی تەوێڵە، نووسینی: عبدالرزاق عبدالرحمن محمد. لاپەڕە/٢٥٣.