عەبدوللەتیف ئەحمەد

(لە عەبدول لەتیف ئەحمەدەوە ڕەوانە کراوە)




عەبدوللەتیف ئەحمەد موستەفا (لە دایکبووی ١٩٦٩)[١] کەسایەتی ئایینی کوردە، بانگخوازێکی دیاری سەلەفیەکان لە کوردستان. بانگخوازی موسلمانان دەکات بۆ گەرانەوە بۆ قورئان و سونەت دورکەوتنەوە لە هاول بریاردان بۆ خوای گەورە. [٢][٣][٤] ئەو لە ئێستادا وتاربێژی مزگەوتی بەھەشتە لە شاری سلێمانی.[٢][٥] بەرێوبەری کەناڵی ئاسمانی ئامۆژگاریە.

عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا
ناو: عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ١٩٦٩
شوێنی لەدایکبوون: کوردستان
بیروباوەڕ: سوننە (سەلەفی)
بواری کردوکۆش: زانستی شەرعی

خوێندن

دەستکاری

لە پاش تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە بەشی عەرەبی لە زانکۆی موستەنسریە لە شاری بەغدا وەرگیراوە، و ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی بەسەریەکەوە بڕیوە. پاشان لە دوای تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ لە ساڵی ١٩٩٢ بە پیشەی مامۆستا لە دوا ناوەندی چوارقوڕنە دادەمەزرێت، پاش ماوەیەک وڵات بەجێ دەھێڵێت و سەردانی کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ خوێندن و فێربوونی زانستی شەرعی. دواتر ماستەر و دکتۆرا لە تکریت تەواو دەکات. دوای ئەوەش دکتۆرایەکی دیکە لە سعودیە بەدەست دەھێنێت.[٢]

ڕاگەیاندن

دەستکاری

عەبدوللەتیف ئەحمەد سەدان جار لە ڕاگەیاندنەکانی کوردستان دەرکەوتووە. لخۆشی خاوەنی کەناڵی تەلەفزیۆنییە بەناوی ئامۆژگاری .[٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستیی عەبدوللـەتیف ئەحمەد». سنور میدیا. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب «د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد تووشی کۆرۆنا بوو». www.rudaw.net. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ «عەبدوللەتیف سەلەفى بۆ بەرپرسانی هەرێم: بۆچى خۆ چەمانەوە.. بەخوا خەیاڵە». nasnews.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «مەلا نیاز چۆمانی: سەلەفییەكان سووكایەتی بە زانایانی ئیسلام دەكەن». zarikrmanji.net. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  5. ^ «عەبدوللـەتیف ئەحمەد مەرجەکانی دیبەیتی لەگەڵ مەریوان هەڵەبجەیی ئاشکراکرد». www.knanews.net. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «عەبدولەتیف سەلەفی دوور دەكەوێتەوە». speemedia.com. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)