عەبدولقادر قەزاز
سەرەتای ژیان و خوێندنی
دەستکاریعەبدولقادر کوڕی حاجی فەتاح کوڕی حاجی حەسەن قەزازە، ١٩١٢ لە سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتاییی لە سلێمانی و ناوەندیی لە بەغدا تەواوکردووە. پاشان چووەتە بەغدا، ١٢/١٠/١٩٢٩ بە وەرگێڕ لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دامەزراوە.[١][٢]
وەزیفەكانی
دەستکاریچەند وەزیفەیەکیتری دیوە، وەک:[١][٢]
- بەڕێوەبەری نووسین (تەحريرات) لە کەرکووک، بەغدا و کووت
- ١٩٤٥ تێبینەر (ملاحظ) لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
- مومەییزی کاروباری عەشایەر لە وەزارەتی ناوخۆ
- ١٩٥١ سکرتێری ئەنجومەنی ئاوەدانکردنەوە (إعمار)
- ١٩٥٤ دوا وەزیفەی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنی بووە. ٩/١٠/١٩٦٧یش خانەنشینکراوە.
ساڵانی سی لەگەڵ لاوانی کورد چالاکیی نوواندووە لە بەغدا.[١][٢]
ڕادیۆی بەغدا
دەستکارینەخشێکی بەرچاوی بە سەرپەرشتی و ھەڵەبڕییەوە لە دەرھێنانی "گەلاوێژ"دا، بەتایبەت لە سێچوار ساڵی ھەووەڵیدا، ھەبووە. لە ١٩٤١یشەوە لە ڕادیۆی بەغدا دامەزراوە و شانبەشانی کامیل کاکەمین کاری لە بەشی کوردییدا کردووە و بەرنامەی ھەمەجۆری، لەوانە (بەختیاریی خێزان)ی نووسیوە و پێشکەشیکردووە و ٣٠ ساڵی تێدا بەردەوامبووە.[١][٢]
یانەی سەرکەوتنی کوردان
دەستکارینەخشێکی لە (یانەی سەرکەوتنی کوردان)یشدا بووە. بیست ساڵ پتر دەرسی سەبارەت بە ڕێزمان و ئەدەبی کوردی لە کۆلێجی پۆلیس وتووەتەوە.[١][٢]
كۆچی دوایی
دەستکاریڕۆژی ١٥/٤/١٩٩٢ لە بەغدا کۆچیدواییی کردووە و تەرمەکەی ھێنراوەتەوە و لە (گردی سەیوان)ی سلێمانی بە خاک سپێردراوە.[١][٢]
ژیانی هاوسەرگیریی
دەستکاریعەبدولقادر قەزاز لە خاتوو مونیرە قەزاز دوو کوڕ (ئومێد و جوانڕۆ) و کچێک (ئاڤان)ی بووە.[١][٢]
بەرهەمەكانی
دەستکاریھاوکاری ڕەفیق حیلمی بووە لە بەرھەمھێنانی زنجیرەکتێبی (یادداشت)دا. (گەشتنامەی ڕیچ)ی لەگەڵ بەھادین نووری کردووەتە عەرەبی.[١][٢]
زانکۆی میشیگان
دەستکاری١٩٥١ ھاوکاری لیژنەی زانکۆی میشیگان بووە بۆ لێکۆڵینەوەی پاشماوەی ئاشوورییەکان لە کوردستان و ئێرنست ماکارۆسی فێری کوردی کردووە.[١][٢]
نووسینەكانی
دەستکاریجگە لە "گەلاوێژ"، لە "بەیان"یشدا نووسینی ھەیە. جەمال بابان ھەموو نووسینەکانیی لەچاپداوە.[١][٢]
ئەلبوومی وێنەكانی
دەستکاری-
عەبدولقادر قەزاز (یەکەم) لەگەڵ شاندێکی شاری میشیگان- ئەمریکا
-
عەبدولقادر قەزاز و کامیل کاکەمین ١٩٤٦
-
٥. عەبدولقادر قەزاز
-
١. شیروان عەبدولڕەحمان موفتی، ٢. عەبدولقادر قەزاز، ٣. عەبدوڵڵا سەیید ئەحمەد بەرزنجی
-
دانیشتوو: ٣. عەبدولقادر قەزاز
-
عەبدولقادر قەزاز و خێزانەکەی
-
١. خاتوو مونیرە محەمەدعەلی قەزاز، ٢. عەبدولقادر قەزاز
-
١. شیروام عەبدولڕەحمان موفتی، ٢. عەبدولقادر قەزاز، ٥. عەبدوڵڵا سەیید ئەحمەد بەرزنجی
-
١. محەمەدعەلی قەزاز، ٢. تۆفیق قەزاز، ٣. ڕەفیق حیلمی، ٤. عەبدولقادر قەزاز، ٥. مەهدی محەمەد، ٦. نەزهەت قەزاز
-
ئامنەخانی دایکی عەلی کەمالبەگ و کوڕێکی عەبدولقادر قەزاز
-
خوێندکارانی کورد لە شاری بەغدا ، ڕیزی سێیەم: ١٧. شاکر فەتاح؛ ڕیزی چوارەم: ٩. ئیسماعیل عەلیی مامەشێخە، ١٤. عەبدولقادر قەزاز
-
عەبدولقادر قەزاز، شاکر فەتاح، ئیسماعیل عەلیی مامەشێخە
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل 8137-8138
- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د عەبدولقادر قەزاز، پەند و ئامۆژگاری، پێشەکی و ڕێکخستن و پیاچوونەوەی جەمال بابان، بەغدا، ٢٠٠٢، ل٦-٧، ٣١٣-٣١٦؛ جمال بابان، أعلام كرد العراق، ص٤٧٥؛ کەمال ڕەئووف محەممەد، مێژووی ڕادیۆی کوردیی بەغدا، بەرگی یێکھەم- جزمی یێکھەم، ل٦٨٢-٦٨٤؛ عبدالقادر قزاز، سەرنجێک لە زمانی کوردی، گۆڤاری "بەیان"، بەغدا، ژمارە ١١، ١٩٧٣، ل٨-١٠، ٢٥.