عەباس کەریمی ناسراو بە ھەڵۆ (لەدایکبووی ١٩٧٩ لە سەقز - مردووی ٢٠٠١ لە سەقز) ھونەرمەند و پێشمەرگەی کۆمەڵە بوو. عەباس ساڵی ١٩٧٩ (١٣٥٨ی ھەتاوی) لە شاری سەقز لەدایک بوو، تا ناوەندی دەرسی خوێند و ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی بە کۆمەڵەوە گرت و بۆ ماوەی ساڵێک لە سەقز و دەوروبەری ئەوێ خەریکی کاری تەشکیلاتی و ڕێکخستن بوو و ساڵی دواتر (١٩٩٦)، چوو بۆ ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و ماوەی پێنج ساڵ لە گوردانی شواندابوو. ھەڵۆ لەناو حیزبدا سەرپەل، جێگرپەل و بەرپرسی کتێبخابە بوو و لە بەشی فەنیی ڕادیۆشدا ھەر چالاک بوو.

عەباس کەریمی
ھەڵۆ
لەدایکبوون١٩٧٩ (٢٢ ساڵ)
مەرگ٣٠ی نیسانی ٢٠٠١
زیندانی ناوەندیی سەقز
ھۆکاری مەرگلە سێدارەدان
نەتەوەکورد
پەروەردەناوەندی
حیزبی سیاسیحیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران
بەرامبەر(ەکان)کۆماری ئیسلامیی ئێران
تۆمەتی تاوانباریئەندامییەتی کۆمەڵە
سزای تاوانباریسێدارە

عەباس کەریمی نیسانی ٢٠٠١ (گوڵانی ١٣٨٠ی ھەتاوی) دەستبەسەر کرا و یەک ھەفتە دواتر (لە ٣٠ی نیسان - ١٠ی بانەمەڕ) بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێت، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە کۆمەڵەدا، لەگەڵ «باقی کەریمی» لە زیندانی ناوەندیی سەقز، لەدار درا.[١]

تێبینی دەستکاری

بە گوێرەی سەرچاوەی تر، عەباس لە ١ی ئاب بەرامبەر بە ١٠ی گەلاوێژی ھەمان ساڵ لەسێدارە دراوە.[٢]

ھونەر دەستکاری

شەھید ھەڵۆ چەندین سروودی شۆڕشگێڕانەی وتووە کە تاوەکوو ئێستاش لەسەر زاری خەڵکن،[٣] بەشێک لەوان بریتین لە:

  • بانگەواز (سروودی فەرمیی کۆمەڵە)
  • ڕێی خەباتمان
  • وڕ و کاس و سەرگەردان نیم
  • تۆ نامری چاوەکانم
  • من ڕەنجدەرم
  • ئینتەرناسیۆنال

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Abbas Karimi: One Person's Story". Abdorrahman Boroumand Center (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "عەباس کەریمی《ھەڵۆ》 و باقی ڕەحیمی 《چیا》 دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێن لە زیندانی ناوەندی سەقز لە ۱۰ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۸۰ ھەتاوی ئێعدام کران". Komala party of kurdistan (بە فارسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ ڕاگەیاندن, ناوەندی. "سرودە کوردییەکان". کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.