عیماد خالد نامیق عەلەمی (ئەبو هومام ; ١٩٥٦–٢٠١٨)یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی حەماس لە فەلەستین و ئەندامی سەرکردایەتی سیاسی بزووتنەوەکە. لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری غەززە لەدایکبووە،[١] و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی ئەسکەندەریە لە میسر.

عیماد عەلەمی

لەدایکبوون١٦ی شوباتی ١٩٥٦
غەزە
مەرگ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨
غەزە
ھۆکاری مەرگبەرکەوتنی فیشەک
پەروەردەزانکۆی ئەکسکەندەرییە
پیشەئەندازیاری شارستانی
حیزبی سیاسیحەماس
بزاڤبەرگری لەفەلەستین
ئایینئیسلام
  • خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە.
  • ناوبراو لە کاتی یەکەم ڕاپەڕینی فەلەستین (ڕاپەڕینی بەرد) بۆ ماوەی دوو ساڵ، لە ساڵی ١٩٨٨ تا ١٩٩٠ی زایینی، دەستگیرکرا و تۆمەتی ڕێکخستن و ھاندانی لە ڕێگەی لیژنەی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی بزووتنەوەی حەماسەوە خراوەتە پاڵ.
  • لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٩١ لەلایەن داگیرکارییەوە لە کەرتی غەززە دیپۆرتکرایەوە.

کاری سیاسی

دەستکاری
  • نوێنەری بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس بوو لە کۆماری ئیسلامی ئێران.
  • ساڵی ٢٠١٢ سوریای بەجێھێشت و بەرەو کەرتی غەززە بۆ نیشتەجێبوون لە کەرتی غەززە دوای ٢٠ ساڵ دووری.[٢]
  • حەماس دوای ھاتنی بۆ کەرتی غەززە، وەک جێگری ئیسماعیل ھەنییە، بەرپرسی بزووتنەوەکە لە کەرتی غەززە ھەڵبژێردرا.[١]

برینداربوون

دەستکاری

لە کاتی سێیەمین جەنگی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، شەڕی زریانی وێرانکەر، لە ھاوینی ساڵی ٢٠١٤، ئەندازیار عیماد عەلەمی لە یەکێک لە پێیەکانیدا بریندار بوو، بەھۆی برینەکەیەوە قاچێکی بڕدرایەوە، و ناچار بوو گەشت بکات بۆ تورکیا بۆ چارەسەرکردن و دانانی ئەندامێکی دەستکرد، لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٥ی زایینی گەڕایەوە کەرتی غەززە، و موسا دەبوو مەرزووق لەگەڵیدا بوو، و لەکاتی گەڕانەوە لەلایەن ھەنییە پێشوازیان لێکرا.

لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە ئەنجامی ئەو برینانەی کە زیاتر لە دوو ھەفتە پێش مردنی تووشی بوو، لە ٩ی ١ی ٢٠١٨ لە کاتی پشکنینی چەکی تایبەتی خۆی لە ماڵەکەی خۆیدا گوللەیەکی بەر سەری کەوت.[٣][٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «حرکة المقاومة الإسلامیة - حماس -». hamas.ps. لە ڕەسەنەکە لە 12 یونیو 2018 ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  2. ^ عودة القائد المبعد "عماد العلمی" لغزة
  3. ^ «وفاة القیادی فی "حماس" عماد العلمی». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 30 ینایر 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  4. ^ «وفاة "عماد العلمی" القیادی فی حرکة حماس - دنیا الوطن». لە ڕەسەنەکە لە 30 ینایر 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە 30 ینایر 2018 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)