عیزەدین ئوناحی
عیزەدین ئوناحی (بە عەرەبی: عز الدين أوناحي؛ لەدایکبووی ١٩ی نیسانی ٢٠٠٠) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە، ناوەڕاستکاری ھێرشبەری ئۆڵمپیک مارسیلیا و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریبە.
کاروانی وەرزشیی یانە
دەستکاریئوناحی یاریزانی پێشووی یانەی ڕەجا و ئەکادیمیای تۆپی پێی محەممەدی شەشەم بوو، لە ٢٠١٨ چووە یانەی ستراسبۆرگ، لە ئابی ٢٠٢٠ چووە یانەی ئەڤغاشی پلەی سێی فەڕەنسی.
ئۆنژیس
دەستکاریلە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢١، ئۆنژیس بە گرێبەستێکی ٤ ساڵە ئوناحی گواستەوە، یەکەم دەرکەوتنی لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ بوو، کە گۆڵێکی لە بەرامبەر ئۆڵمپیک لیۆن تۆمارکرد، ٣-٠ براوەبوون.
مارسیلیا
دەستکاریلە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، مارسیلیا گواستنەوەی ئوناحی ڕاگەیاند، کە گرێبەستەکەی بە بەھای ٨ ملیۆن یۆرۆ بوو، تا حوزەیرانی ٢٠٢٧ە. لە ١ی شووبات، یەکەم گۆڵی بەرامبەر بە نانت تۆمارکرد.
کاروانی وەرزشیی نێونەتەوەیی
دەستکاریئوناحی بانگھێشتی ھەڵبژاردەی خوار ٢٠ ساڵانی مەغریب کرا بۆ یارییەکانی دەریای سپیی ناوەڕاستی ٢٠١٨، لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨، یەکەم گۆڵی بەرامبەر بە ئیتاڵیا تۆمارکرد. بەرامبەر بە یۆنان لێدانی یەکلاکەرەوەی سەرکەوتنی جێبەجێکرد.
ئوناحی بانگھێشتی ھەڵبژاردەی مەغریب کرا بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢١، لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، یەکەم دەرکەوتنی بەرامبەر بە گانا بوو. لە پاڵاوتنی ئەفریقا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، بەرامبەر بە کۆنگۆی دیموکرات دوو گۆڵی تۆمارکرد، کە ٤-١ براوەبوون.
لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئوناحی بانگھێشتی ھەڵبژاردەی مەغریب کرا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، بەرامبەر بە ئیسپانیا و پورتوگال ڕۆڵی کاریگەری ھەبوو. لە دووەم ڕووبەڕووبوونەوەیان بەرامبەر بە کرواتیا بۆ دیاریکردنی پلەی سێیەم، تووشی پێکان ھات.
ئامارەکان
دەستکاریگۆڵە نێونەتەوەییەکان
دەستکاری- (ستوونی گۆڵ ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڵەی کە تۆماری کردووە، ستوونی ئەنجام ئاماژەیە بۆ ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە)
ز. | ڕێکەوت | یاریگا | بەرامبەر | گۆڵ | ئەنجام | پاڵەوانیەتی |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢ | مەغریب | Congo DR | ١-٠ | ٤-١ | پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ |
٢ | ٣-٠ | |||||
٣ | ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ | فەڕەنسا | بورکینافاسۆ | ١-٠ | ١-٠ | دۆستانە |
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Azzedine Ounahi»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عیزەدین ئوناحی تێدایە. |